(( پەیامی سیاسی و کاریگەرییەکانی لەسەر رای گشتی ))

(( پەیامی سیاسی و کاریگەرییەکانی لەسەر رای گشتی ))

هەردەم پەیامی حکومەت، چ لە لایەن سەرۆکی وڵات یان سەرۆکی حکومەت بێت، وەکو دوو دەستهەڵاتی باڵای وڵات، کاریگەری خۆیان لەسەر تەواوی سیکتەرەکانی ژیانی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی ناوخۆی وڵات هەبووە، بەتایبەت لە پرسە گرنگەکان یان ئەو دۆخە هەستیارانەی روو لەوڵات دکەن.
ئەو پەیامە دید و پلان و بەرنامەکانی حکومەت دەخاتە روو، هەرووەها ئەوەش دەسەلمێنێت کە ئایە حکومەت لە ئاستی پێویست دایە یان نا، متمانە دەکەوێتە بەر تاقیکردنەوە.
پەتای کورونا، یەکێکە لەو دۆخە هەستیارانەی کە رووی لە جیهان کرووووە و تەواوی وڵاتانیبەخۆیەوە سەرقال کردووە، حکومەتەکانی خستۆتە بەر تاقیکردنەوەیەکی قورس، جگە لەو هیستریایەی لە ناو خەلک پەیدای کردووە و بوەتە مایەی ترس و دڵە راوکێیەکی زور.
لە دوخی ئاوا هەستیار، پیامی سیاسی حکومەت، کایگەرێ راستەوخوو دەکاتە سەر باری سایکولۆژی تاک، هەست و تێروانینی بۆ بابەتەکە دەگۆرێت، یان وورەی بەرز دەکاتەوە و هانی دەدات بۆ خۆ راگری، یانیش توشی دارمان و بێ ئومێدیان دەکات.
بۆیە لەم جۆرە دۆخانەدا، دەمێ حکومەت زۆر هۆشیار بێت و بە ووردی بیر لە کارو برنامەکانی بکاتەوە، هەر هەڵەیەک دەبێتە مایەی زیانی زۆر و نائومێدی هاووڵاتیان.
وەکو نمونە، پەیامی دوو لە سەرۆک حکومەتەکان دەخەینە روو، کە دوو پەیامی جیاوازە، بە یەک سەبەرەت بە یەک پرسە، کە ئەویش پرسی پەتای کورونا یە
کە لەم هەرووو پەیامەدا، لە لایەک حیکمەت ولێزانی و خەمخۆری حکومەتێک، بەرامبەر بە دەستبەردان وخۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی لە حکومەتێکێ تر بە دیار دەکات.
پەیامی یەکەم ..
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە تیایدا پاراستنی ژیانی هاوولاتیانی بە ئەرکی سەر شانی خۆیان دەزانن و ئامادەن ئەم بەرپرسیارەتیە لە ئەستۆ بگرن، ئامادەن ئەوەی لە توانای حکومەت دا بێت بیکەن لەو پێناوەدا.
هەروەها داواکاریشی لە تەواوی هاوولاتیان کرد کە هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەل دزگاکانی حکومەت، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن خزمەتی باشتر بکەن و بەسەر ئەو پەتایە سەرکەون.
پەیامێک کە خەمخۆری و دلسۆزی حکومەتی تێدا بە دی دەکرا، بێ گومان مایەی دڵخۆشی بوو، وورەی هاووڵاتیانی بەرز کردەوە، متمانە زیاتر بوو، ئارامی دەرونی بە تاک بەخشی کەئەمە خالی سەرەکی خۆ راگری یە. جگە لە دانانی پلان و بەرنامەی توکمە و دەرکردنی راسپاردە و ئامۆژگاری کردن لە چۆنیەتی خۆ پاراستن و هاوکاری لەگەل حکومەت.
پەیامی دووەم ..
پەیامی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کە هەر لە سەرەتاوە، دلەراوکێ و لاوازی پێوە دیار بوو، بێ دەستهەڵاتی حکومەتی سەلماند، پەیامێکی ڕوخێنەر بوو، ناخی تاکی بەریتانی هەژاند، کاتێک سەرۆکی حکومەت راستەوخۆ بە هاووڵاتیانی بەریەانی راگەیاند، چاوەروانی لەدەست دانی ئازیزەکانتان بن.
بێ ئەوەی ئاماژە بە تێروانینی حکومەت بکات، یان پلان و بەرنامەکانی حکومەت شیبکاتەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایە.
چەند جیاوازی لە نێوان ئەو هەردوو پەیامەدا بەدی دەکرێ.
دەبێ ئێمەی خەلکی هەرێمی کوردستان، شانازی بەوە بکەین کە خاوەنی حکومەتێکی ئاوا خەمخۆرین، حکومەتێک کە خۆی لە بازنەی خزمەتکردن دا دەبینێتەوە، نەک بازنەی دەستهەلات.
حکومەتێک تەواوی ئیمکانیاتی خستۆتە خزمەت هاووڵاتیان، هەروەها داواش لە هاووڵاتیان دەکاوکار بن لەگەل حکومەت
بۆیە ئەرکێکی مێژوویی و نەتەوەییش دەکەوێتە سەر شانی هاووڵاتی کە هاوکاری تەواوی دەزگاکانی حکومەت بکەین، بۆ زال بوون بەسەر ئەو پەتایەو دەرباز بوو بەرەو کەنارەکانی ئارامی و تەندروستی.
من دڵنیام هەرێمی کوردستان بە کەمترین زیان لەم دۆخە رزگاری دەبیت بەچاو لە وڵاتانی تر.
با هەمومان لە خوای پەروەردگار بپەێینەوە و نزا بکەین کوردستانە جوانەکەمان مان بپارێزێت و خەلکەکەمان سەلامەت بکات.
Top