كوردستان خاوەن متمانەو پێگەی بەهێزە ..

كوردستان خاوەن متمانەو پێگەی بەهێزە ..

پێگەی بەهێزی جیوسیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان بایەخی زۆر لە رووی نێوەدەوڵەتییەوە هەیە.. هەرێمی كوردستان بە هۆی بوونی ناوچەیەكی سەقامگیری و جێگر و هەروەها بوونی جوگرافیاییەكی دەوڵەمەند بە هەموو جۆرە كانزاكان لە نێویاندا نەوت و غاز ، دەیان ساڵە بۆتە جێی مڵمڵانیی نێوان هێزە گەورەكان و داگیركەران و بەو هۆیەوە هەموو جۆرە شێوازێكی درٍندانەیان دژی میللەتی كورد بەكار هێناوە تا رێگە نەدەن كورد سوود لەو سەرچاوانە وەربگرێت لە سەرخاك ونیشتیمانی خۆی .
گۆرانكارییی ناوچەكە بە تایبەت دوای راپەرینی 1991 و دواتر 2020 هەرێمی كوردستان توانیی بەسوود وەرگرتن لە بارودۆخەكە و سیاسەتێكی ژیرانە و حەكمیانە پەیوەندییەكی پتەوەیی نێودەوڵەتی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی دروست بكات . ئەمەش وایكرد دەیان كۆمپانیا روو لە هەرێمی كوردستان بكەن ، ئەو پەیوەندییانە وایكرد كە متمانەی نێو دەوڵەتی بە دۆزی كورد دروست ببێ‌. سیاسەتی هەرێمایەتی پرۆسەیەكی گرنگە لە رووی هاوكاری سیاسی وئابووری لە نێوان دەوڵەت و قەوارەسیاسیەكان لەوانەش لایەنەكان و هەرێمەكان لە چوارچیوەی یەك ناوچەی جوگرافیدا، نموونەی ئەو پرۆسەیە لە جیهاندا زۆرە لەوانەش خۆرهەڵاتی ئاسیاوخۆرئاوای ئۆروپاوئەمریكای باكوور.
لە ماوەی رابردوو و لە قۆناغی جیاجیای كوردستان سەركردایەتی تیمێكی جیاواز لە بیركردنەوە و ئایدۆلوژیا جیاواز و ركابەری سەرسەختی حزبایەتی كردووەو توانیوێتی بە لێھاتووی و ئەزموونی خۆی لە كاركردن و ئیدارە دانێكی سەركەوتووانە بۆ تیمی كاركردنەكەی بكاتوو لە چواردەوری یەك ئامانج كۆیان بكاتەوە ئەویش باشتر كردنی گوزەرانی كوردستانیان و بوژانەوەو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری وڵات و بەرەوپێشبردنی كەرتەكانی ( كشتوكاڵ ، گەشت وگوزار ، سامانە سروشتیەكان ...ھتد ) جگە لە یەكسانی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و داكۆكی كردن لە مافی ئافرەت و پەرەدان بە تواناكانی لاوان و قوتابیان و دروستكردنی متمانە لای تاكی كوردی و گەنج بە تایبەتی و لێك نزیكردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستان ، ھەموو ئەمانە وھەزاران كاری بێ ژمارەی كە لە ئاستی نێوخۆیی ئەنجامی داوە ، لەگەڵ دروستكردنی متمانە بۆ بۆ وڵاتانی زلێھزی دوونیا بۆ وەگەر خستنی سەرمایەیی خۆیان لە كوردستان و راكێشانی دەیان كۆمپانیای زەبەلاحی جیھانی بۆ كوردستان و ئەنجامدانی سەرمایە گوزاری و ھەموو ئەوانەی سەرەوە وایكرد كوردستان بە جۆرێك گەشە بكات و ئارامی و ئاسایشی تێدا بەر قەرار بێت رۆڵی حكومەتی عێراقی فیدڕال دیار نەما لە ناوچەكە ، ئەمەش وایكرد نوێنەرایەتی نووسینگەی زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیھان لە كوردستان بكرێتەوە .
هەرێمی كوردستان راستە لەو هاوكێشەیە وەك دەوڵەت مامەڵە ناكات، لێ وەك قەوارەیەكی دیاروفاكتەرێكی بایەخدار - بەدەزگا شەرعیەكانیەوە - چ لەسەر ئاستی دەرەكی و نێودەوڵەتی یا هەرێمایەتی دەتوانێ ئەو رۆڵە ببینێ بۆ گەشەكردنی لەرووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیریەوە، لەبەرئەوەی پێگەیەكی جیۆسیاسی و جوگرافی گرنگی هەیە بۆ ئەو پرۆسەیەی مامڵەكردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا.
سیاسەتی دەولی و پەیوەندیە دەولیەكان زیاتر لە بەرژەوەندییەكانی دەوڵەتانەوە سەرچاوەدەگرن، كە ئەمەش چەمكێكی ریالیستانەیە لەو هاوكێشەیەدا، بۆیە لەسەر ئاستی پەیوەندیە هەرێمایەتیەكانیش بەهەمان شێوە چەمكی بەرژەوەندی وئاڵووێری سودمەندیی دوولایەنە گرنگەوبەردەوام دەبێ جا چ لەرووی سیاسی بێ یا ئابووری یا بوارەكانی دیكە.
گرنگی ئەو پرۆسەیە و بەردەوامیی لە رووی پراكتیكیەوە سەركەوتووە و درێژەدەكێشێ ئەگەر هاتوو لایەنەكان بە پلانێكی تۆكمە و درێژخایەنەوە كاری بۆ بكەن و ئەنجامی بدەن، هەروەها لە رووی شوێن و جوگرافیەوە زەوینەی گونجاوو زیاتر و چاكتری بۆ رەخساوەو كردەنی ترە لە رووی جموجووڵەوە. هەموو ئەو پشتیوانیی و بانگهێشتە فەرمییانە و سیاسەتی ژیرانەی حكومەتی كوردستان ئیتر دۆزی كوردی گەیاندە لووتكە و گشت پیلان و بەستەلەكە دروستكراوەكانی لەناوبرد و تواندەوە .
Top