دەبێ حکومەت وجەماوەر ببنە تەواوکاری یەکدی لە دژی کوڕونا
March 14, 2020
وتار و بیروڕا
ئەمڕو ئێمە دەبێ خومان ئامادە بکەین بو جەنگێکی جیاوازتر لە قوناغەکانی ڕابردۆ
دوژمنێکی نادیار کە جیاوازی ناکات لە نێوان هیچ نەتەوەیێک،ئاینێک،زمانێک
،هەروەها لەنێوان هیچ مروڤێک چ میر بێت و دەولەمەند یانیش فەقیر هەموان بە بێ جیاوازی دەکاتە ئامانج
جەنگی مروڤایەتی ئەمڕو لە گەڵ ڤایروسێکە بە ناوی کوڕونا کە نە بە ئەتوم ونە بە هیچ جورە چەکێک لە ناو دەچێت
و بەم شێوەیە هەژمونی خوی بەسەر پێشکەوتنە زانستی تەکنولوجیەکانی جیهاندا سەپاندووە
ڤایروسێکی کوشندەیە و سنورکان ناناسێت
و هەمو سنورێک بە ئاسانی دەبڕێت بێ ئەوەی هێزێک بتوانێت ڕێگری لێ بکات
تاکو ئێسنا لە زیاتر لە سەد وڵات لە سەر ئاستی جیهاندا بڵاو بوتەوە و مروڤایەتی نەیتوانیوە چارەسەرێکی بوی بدوزێتەوە
ئەگه ر بێتو پێشگیری لێ نەکرێت و بەردەوام بێت لە بڵاو بونەوە
ئیتر جیهان بە گشتی لە هەمو ڕویێکەوە دوچاری داڕمان دەبێت
و مروڤایەتی ڕوبەڕوی کارەسات گەلێکی تر ده بێتەوە
و ئاسایشی جیهان بە گشتی دەخاتە ژێر مەترسیەکی گەورەوە
بە داخەوە لە هەرێمی کوردستانیش جەند حاڵەتێک بونیان هەیە
هەر چەندە هەرێمی کوردستان بە بەراورد لە گەڵ وڵاتان حاڵەتەکان زور کەمن
بەڵام نابێ دەست لە سەر دەست دابنێین و بڵێین حاڵەت کەمن و ئیتر تەواو نەخێر
پێویستە هەمو هەوڵێک بدەین و هاوکار بین لە گەڵ بڕیارەکانی حکومەت و ڕێنماییە تەندروستیەکان
بو ئەوەی بتوانین بە خوپاراستن ئەم پەتایە کوشندەیە بە یەکجاری لە گەل و وڵاتەکەمان دور بخەینەوە و دوخەکە بە سەلامەتی تێپەڕێنین
لە دواجاردا هەوڵە کانی سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی
هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی ئەم نەخوشیە کوشندەیە تاکو ئەمڕو
وەک هوکاری سەرەکی ته شەنە نەکردنی کوڕونا جێگەی شانازی و دەستخوشی لێکردنە
و پێشنیاریشم وەک نوسەرو چاودێرێک بو هاونیشتیمانیانی خوشەویست ئەوەیە
وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی گوێڕایەلی بڕیارو و ڕێنمایەکان بن
باخومان بەدەستی خومان نەبینە هوکاری دەرچوونی کومەڵگا لە ئاراستەی ئاسایی خوی لەم ڕوانگەوە
خوپاراستنمان یەکسانە بە ڕزگار بونمان لەم پەتایە لە ئایندەیێکی نزیک دا.
تەندروستیەکی باش بو هەمو لایەک ئاواتە خوازم.