لە ٦ى ئادارى ١٩٧٥ ەوە بۆ راپەرینى گەل ى ١٩٩١
March 11, 2020
وتار و بیروڕا
لەو روژەدا دوژمنانى ئازادى و سەرفرازى گەلەکەمان ، لە ئەنجامى گەلەکومەکییەکى خیانەتکارانە ، توانییان زەفەر بە گەورەترین شوڕشى خەلکى کوردستان ببەن (شوڕشى ئەیلول) ، بەلام زور نەزان بوون وایان زانى گەلێک شەیداى ژیان دوستى و پێشکەوتنبیت ، خوازیارى ئازادى و دیموکراسی بێت ، بە هەلوێستە پر شەرمەزارییەکەیان کرنوشیان بۆ دەبات ، هەر چەندە بۆ ماوەیەکى کەم شورشى کوردستانیان خاموشکرد ، بەلام سەرەراى هەمو توانا سەربازى ، هاوکاریی و هەماهەنگی هەمە چەشنى نێوانیان ، هەندەى نەبرد ، هێزە سیاسییەکانى گەلەکەمان لە پێش هەمویانەوە پارتى دیموکراتى کوردستان توانیان خۆیان رێکبخەنەوە و فەرمودەى بارزانى نەمریان بە جێ گەیاند (من کارەکەم بە کوتا گەیشت ، بەلام گەلەکەم ماوەو لە پێناوى مافە رەواکانیدا بەردەوام دەبێت لە خەبات و تێکوشا ن ) ، بۆیە توانییان جارى شورشێکى سیاسی سەربازى بەرفراوانتربدەن ، چالاکییە چونایەتیی و هەمە جورەکانیان پەرەى پێبدەن ، تا کو گەیشتە ئاستى باڵاى شوڕش و بە هەماهەنگى هێزەکانى بەرەى کوردستانى و خوراگرى جوامێرانەى کومەلانى خەلکى کوردستان بڵێسەى راپەرینە مەزنەکەى بەهارى ١٩٩١ ى کوردستانیان داگیرساند و لە بەشێکى کوردستانى لکێنراوى عیراقدا دەسەلاتى رەواى گەلیان ڕاگەیاند ..
راپەرین واتە : گورانکارى سیاسی ، کومەڵایەتى و ئابورى ، واتە : دەسکەوتى خەباتى بێووچانى گەلى کوردستان و مەینەتییەکانى ، واتە : دەرەنجامى یەکهەلوێستى سیاسی کوردستانیانەى هێزە سیاسییەکانى کوردستان ، یۆیە پێویستە راپەرین بەردەوام بێت بە ناوەروکەکەیەوە بەشێوەى سەردەمیانە لە سەر هەمو ئاستەکان تا دەگەینە ئامانجە پیروزەکەمان لە سەروەرى نەتەوەیی و نیشتیمانى .
دەسکەوتەکانى ڕاپەڕین لە بوارى سیاسیدا بریتین لە : دامەزراندى دام ودەزگاکانى حکومرانى خومالى لە ڕێگاى هەلبژاردنى گشتییەوە (پارلەمان و حکومەت ) وەک دوو دەسهەلاتى یاسادانان و جێبەجێکار ، زێدەبارى دەسەلاتی دادوەرى تایبەت بە هەرێمى کوردستان بە هەمو پێکهاتەدادوەرییەکانەوە ، هەروەها لە پارلەمان توانراوە چەندین بریارى گرنگ دەربهێنرێن ، ئەوەى پەیوەندى بەسیاسەت و یاسادانانەوە هەیە (یاساى کارى حزبى و ئامادەکارى بو دارشتنى رەشنوسی دەستورى هەرێم ).
لە رووى ئابورییەوە :، هەرێمى کوردستان سەرەراى ململانێ و رێگرییەکانى ناوەند (بەغدا) هەرێم توانیوە تا راددەیەک هەنگاوى گونجاو بنێت لە بوارى رێکخستنەوەى پروسەى ئابورى، وەبەرهێنانى نێوخۆیی و دەرەکى ، دارشتنى پلانێک بۆ پەرەپێدانى بەرهەمى خومالى .
هەروەها لە رووى کومەلایەتییەوە : لە ئاستى پروسەى خوێندن و پێشکەوتنى بوارى تەندروستى و گەشەکردنى پروژەکانى ئاوەدانى و کەمبوونەوەى راددەی هەژارى بە بەراورد لە گەل بەشەکانى دیکەى عیراق پەرەپێدانێکی بەرچاو هەیە.