کوردستان وسیاسەتی نەرمەهێز وەک پێویستیەک .
March 11, 2020
وتار و بیروڕا
بۆیە بۆکوردستان هەم وەک زەرورێک هەم وەک راستیەکی حاشاهەلنەگر ، دەبێ لەئەولەویەتی سەرکردایەتی سیاسی و کوردستان و حکومەتی کوردستاند گەلالەبکرێت ، وەک دەرچەیەک بۆ گونجان و بردنە پێشی( دۆزی )رەوای گەلەکەمان ، چ لەئاستی هەرێمی دا چ لە ئاستی نیودەولەتی دا ،
ئەویش بەگرتنەبەری ئەم جۆرەی سیاسەت کردن کە"نەرمەهێزە " کوردستان دەولەمەندە بەسەروەتەکانی ئەدەب، هونەر کلتور ئەم کانیاوە هێزە لەسروشتی گەلەکەمان دا ، تەنها گرتنەبەری رێو شوێن و جێبەجێکردنی دەوێت لە ئەمری واقع ، ئەوش لەوانە: سەرچاوەی کلتورو ئەدەب و زمان و فەرهەنگی کوردیە ، کە گوزارشتن لە (سۆفت پاوەر) لەپەیوەندی نێودەولەتی دا بۆیە گوتمان کوردستان و گەلی کورد دەولەمەندە بەم سامانە نەتەوەیە لێ تەنها رەخساندنی دەرفەت و لەمەیدانی پراکتێیکدا کاری دەوێت ،
چونکە هەمو ولاتانی سەرکەوتو ئەم جۆرە هێزە دەگرنەبەر لە ماملەو دانوساندن و پەیوەندیەکانیان ، کەهێزێکی لەبن نەهاتوی "کلتوری ئەم گەل و نەتەوانە"هەژماردەکرێت ، بۆیە باشترین دەرچەورێگەچارەی سەرکەوتوانە دەهێتە لەقەلم دان ،
کوردستان سەکردایەتی سیاسی کەم تازۆر لەگرتنەبەری لەمامەلەکانی لە رێگای نوێنەراتیەکانی حکومەتی هەرێم ، دەتوانم بلێم رێژیە ، هەندێ شوێن باش و هەندێ شوێن لاواز ؛ بۆیە دەکرێت بەنەخشەیەکی دارێژراو تر کارلەسەری بکەن چونکە پەیوندی کلتوری هونەری ،وشانوی ، ئەدەبیات و فەرهەنگ ، لەپێشنەی سیاساتن ، رێگە خۆش کەرن بۆ زیاتر ئاشنایەتی ، پاشان ، دەست بردن بۆ" رقە هێز " کە (هارد پاوەرە ) بۆزیاتر گەری دانوسادنی دبلوماسی ئابوری و مشتەقاتەکانی تری هاوشێوەی
دیدم وایە: لەم هەلومەرجەی ناوچەی نێودەولەتیدا باشترین سیاسەتکرن" سۆفت پاوەرە "بۆ بەردەوامی و گونجان و پارێزراوی کیانی کوردستانی ئەوەی کەهەیە ، لەئەمرۆیدا ، رەقەمێکی دیارە لەهاوکێشەکانی ناوچەکەدا ، چ لەسەسەر ئاستی عیراق چ لەئاستی هەرێمی دا ، دەکرێت بە پلان رێژیتر ئەم رێگاو شوێنانە بگرینە بەر بۆپتەوەی ئاشنایەتی کوردستان و گەوولەکەی ، لەگەڵ گەل و نەتەوەجیاوەزەکانی جیهاندا بەتایبەتی ولاتانی ئەوروپا کەزیاتر روەو دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی تیادا چەکرەیان کردوە ، بۆیە با نەرمەهێز بکینە پردی پەیرنەوەی لێک تێگەیشت و ئالۆ گۆری فەرهەنگ و کلتورەکان دا . بەمە کوردستان گەلی کوردستان هەنگاوێک دەچێتەپێشەوەو ، لەزامنداریشی دا جێگەو پێگەی خۆی دەبێت ، بەتایبەتی دەبێ لەرێگای نوێنەراتیەکانی حکومەت ، و سەرۆکایەتی هەرێم ، پەرلەمان ، رەوندو جالیەی کوردی لەدەرەوەی ولاتدا ، دەکرێت هەماهەنگی و پتەو هەبێت لەم نیوەندەدا بۆ هەرچی زۆتر بردنە پێشی دۆزۆ و دۆخی هەرێمی کوردستان لەرێگای (نەرمەهێزدا )
بۆیە گرتنەبەری ئەم جۆرەی سیاسەت کردن دەبێتە مایەی دەست هاتی نەتەوەی کلتوری و زانستی و رێگە خۆش کەری دبلوماسی و ئابوری دا ، کە بتوانین کوردستان پێنگاڤەک بەرەو ئاڤای بون و سەقام گیری بەرین ، دەبێ کاری لە پێشینەو ئەولەویەت بێت .
ئەدەبیاتی کوردی زۆر دەولەمەندە لەرۆمان و چیرۆکی نەبەردی ملەتەکەماندا ، ئاشناکردنی گەڵان زەرورەتێکی هەنوکەییە چۆنیەتی گونجاندن لەرێگای پلاد فۆرم و کۆربەندو کۆنفراسی سالانەی لە ولاتی پێشکەوتو نیمایش کردنیان و خستنەرویان هەم زەرورەتێکن ، هەمیش دەبێ ئەولەویەتبن ، بەتایبەتی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئاینزاو نەتەوەی جیاواز و کە وەک چەپکە گوڵ لەکوردستاندا چەکەرەیان کردوە ، پێکەوە بوینەتە "ئەستوندی پتەوی "راگرتنی" رەشمالی" کوردستانی ، لەکوردستان ، هەموئەم کلتورو پێکەوە ژیانە ، پێشمەرگەش وەک سمبول زیاتر ده بنە هەکبەیەکی دەولەمەند لەم ئەدەبیات و کلتوری پێکەوەی لە کوردستاندا ، گرتنەبەری ئەم سیاسەت کردنە کوردستان پێنگاڤێکی تر روەو پێشکەوتن دەهاوێژیت