رێكەوتنامەی ١١ی ئاداری١٩٧٠سەرەتای چەسپاندنی ماف ودەسكەوتەكانی كوردستانیان
March 10, 2020
وتار و بیروڕا
هەلگیرساندنی شۆرشی ئەیلولی مەزن بەرابەرایەتی بارزانی نەمروێستگەیەكی یەكلاكەرەوەبوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان كەئامانجەکەی رزگاری نیشتیمانی وسەربەخۆیی کوردستان وبەرپێچ دانەوەی پیلانی دوژمنان وبەرگری لەبوون ومافەرەواکانی گەلەکەمان وبەدی ھێنانی ئامانجەنەتەوەیی ونیشتیمانیەکانی گەلی کوردستان بووبۆیەش ئیرادەوباوەربەخۆبوونی لای تاکی کوردستانی دروست کرد سەرەنجام شۆرشی ئەیلوول بووە جێگای ئومێدوئاواتی خەلكی كوردستان لەگەل لەوەی لە رەوشێكی نالەبارودژوارداهەلگیرسا لە هەمان كاتیشدا جیاواز لە شۆرش وراپەرینەكانی تر توانی بەبێ جیاوازی ھەمووپێكھاتەئایینی ونەتەوەییەكان لەدەوری ناسنامەیەكی كوردستانی كۆبكاتەوە كەئەمەشیان فاكتەری بەهێزی سەركەوتنی شۆرش بوو چونكە هەر هەموومان لە ژێر سەركردایەتی بارزانی نەمر بۆیەك مەبەست وئامانج و لەیەك سەنگەر دا رێكخرابوون كە دوای چەندین سال بەرگری قارەمانیەتی پێشمەرگەوحكمەتی بارزانی نەمر رژێمی ئەو كاتی عیراقی ناچاركردلەجیاتی شەربیرلەدانوستاندن ورێكەوتن بكات تالەئەنجام دالە11ئاداری سالی1970 بەفەرمی رێكکەوتنامەیەک مۆربكات بەمەش شۆرشی ئەیلوول بووەیەكەمین شۆرشی كوردستانی كەتوانی بەئامانجام بگات و11ی ئاداریش بووەرۆژێكی مێژووی كەگەورەترین رژێمی ناچاركرددان بەكۆمەلێك مافی گرنگ ومێژووی بھێنێت چونكەبۆیەكەم جاربوودانی بە مافی ئۆتۆنۆمی و دامەزراندنی دەسەلاتێکی خۆجی وبەرەسمی کردنی زمانی کوردی دابنێت کەئەم رێککەوتنامەیە ش بووەخالێكی وەرچەرخانی گرنگی مێژووی کەسەنگ وکاریگەری خۆی ھەیە بۆھەتاھەتایەكەحكوومەتی عیراق بەرەسمی دانی بەمافەنەتەوەیی ورۆشنبیرییەكانی گەلی كوردستانی دانا بەمەش گەورەیی شۆرشی ئەیلوول وكارێزمایی بارزانی نەمربەدەركەوت ومێژووی پرلەسەروەری گەلەكەمانیشی رەنگین تركردكەلەسایەی ئەم رێكەوتنامەیە زۆرترین ماف وداخوازی خەلكی كوردستان بەدەست ھات كەسەرەنجام لەسایەی داچوارسال كەوتنەخۆشی وبووژاندنەوەی كوردستان وێرای ئەوەی بەھۆیەوە دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەھەمووجیھان ناسێندرا.
ھەرچەندەبەداخەوەرژێم لەبەلێنەكانی پاشگەزبووەوەكەسەرەنجام ھەولی لەناوبردنی شۆرشەکەیان داورێكەوتنامەخیانەتكارانەكەی جەزائیریان مۆركردوشۆرش بۆماوەێكی كاتی تووشی نسكۆبووبەلام سوپاس بۆخودای گەورە نەیان توانی ئیرادەی کوردستانیان بشکێنێت چونکە بەوپێیەی شۆرشی ئەیلوول ھەلقولاوی ناخی جەماوەربووبۆیەش نسكۆوپیلانەكان ناتوانن بیشكێنن بۆیەش دوای ماوەیەكی كەم جارێکی تر بەھەمان ئیرادەوروحیەتی پۆلایینی شۆرشی ئەیلوول لە(26)گولاندارێبوارانی رێبازی پارتی وبارزانی پیلانی دوژمنانیان پوچەل كردەووبۆیەش گوڵان بووەدرێژەپێدەری شۆرشی ئەیلوول كەھەردەسكەوت وسەروەرێكیش لەكوردستان بەدەست ھاتبێ ئەوابناغەكەی بۆشۆرشی ئەیلوول وجەنابی بارزانی نەمردەگەرێتەوەچونكەرێكەوتنامەی11ی ئادارسەرەتای چەسپاندنی ماف ودەسكەوتەكانی كوردستانیان بوو