سۆشیال میدیای کوردی جیاوازە!

سۆشیال میدیای کوردی جیاوازە!
ئێمەی کورد وەک ھەموو ولاتێک خاوە چەندین سۆشیال میدیاین،بەلام ئەوەوی ئێمە جیاوازە لەگەل ھەموو ولاتێک چونکەئەوانەی ئێمەکە راستە ھەندێک جار پرۆژەو بەرنامەی جوانیان ھەیە بەلام ھەندێک جاریش ھەول دەدەن بۆ تێکدانی دەرونی کۆمەلگای کوردی و ھەول دەدات کۆمەلە کەسێک پەروەردەی دەستی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی فێری جنێو قسەی نەشیاو شتی بێسود فێر بکرێن.
ئەرئ ھەر بەراستی بۆچی میدیای کوردی ھیچ فۆکسێک و سەنسۆری لەسەر نییە،ئایە بۆچی کەس و لایەنێک درک بم کارە قێزەونە ناکەن ئایە بۆچی ھیچ بەرپرسێک و لایەنێک خۆیان بۆ تەرخان ناکات بۆ راستکردنەوەی ئەم میدیایانەی ئێمە ،ئێمەی کورد یان نازانین بەکاری بھێنین یان ئەوەتە ناتوانین بۆ کاری باش بەکاری بھێنین لەگەل رێزم بۆ ھەندێکیان .
تەنھا یەک چارەسەر ھەیە بۆ سۆشیال میدیای کوردی ئەویش ئەوەیە پێویستە ھەموو ئەو میدیایانەی لە کوردستان ھەن بکرێنە یەک دەزگای سەتەلایت و تێکەل بکرێنەوە و و کەسێک جا لەھەر شوێنێک و و لەھەر لایەنێک بێت سەرپەرشتی بکات بەبئ جیاوازی چونکە گەر وابروات بەراستی بەراستی کارەساتێکی گەورە بەرێوەیە بۆ تێکدان یان لەناو چونی کۆمەلگای کوردی ،
بۆیە زۆر بەی ھەرە زۆری خەلکی کوردستان ھەریەکە و بەجۆر ێک ئەم میدیایە چۆنی پێ باشە و چۆن بۆ بەرژەوەندی ئەوە و بەکاری دەھێنێت و بلاوی دەکاتەوە ،ئەزانی پلان و بەرنامەی ئەوانە چییە لە ھەر شوێنێک کارێکی خراپ ھەیە زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە دەکات و بەبی فۆکس و بەبئ ھەست کردن بە بەرپرسیاریەتی و ھەول دەدات وەک یەکەم میدیا کاری نابەجێی و کە گەورە کراوە و بلاوبکاتەوە ھەول نادات شتی باش بلاوبکاتەوە و ھەولەکان بونیادنەر نین بەلکو روخێنەرن و ھەول دەدەن خۆل بکەنە چاوی خەلک،
بەلام لەگەل ئەوەش ھەولەکان یان رەخنەگرتن و کەم کوری لایەنی پەیوەندیدار نکۆلی لێناکرێت و پێویستیشە رەخنەی لێبگیرێت بۆ ئەوەی لایەنی پەیوەندی دار ھەست بەو درکەیەی بکەن کە خەلکانێک ھەن ئاگایان لە ئیش و کارەکانە و بۆ ئەوەی ئەوەی نەکراوە و یان پشتگوئ خراوە و چاکی بکات و دروستی بکات بەشێوەیەک بێ کاریگەری لەسەر دەرونی ھاولاتیان دروست نەکات بەلام بەشێوەی نا وەکی ئیستا پەیرەوی دەکەن.
لەھەمو دونیا وام گوێ لێبوە ئەم منافەسەیە لەکاتی ھەلبژاردنەکانە نەک لەکاتی تر،سەیرە ئەمە چییە ئەو ھەموو ناوی یەکتر زراندن و یەکتر روخاندن و ئیھانەی یەکتر کردن ،ئەرئ ھەر بەراستی ئەمانە وا دەزانن بەو شتانە پێش دەکەون بەلام نازانن کەسانێک بەچاوێکی تر سەیریان دەکەن،رەنگە من و تۆ رەخنەمان لەخودی راگەیاندن کارەکان نەبێت چونکە ئەوان بۆ بژێوە خۆیان ئەم کارە دەکەن،بەلکو رەخنەم لە و کەسانەیە کە ئەم جۆرە بەرنامانە بۆیان دادەنێن،
ئێستا لە کوردستان وای لێھاتوە کەنالەکانی راگەیاندن ھەمویان شت لەسەر یەکتر دەنوسن و،بۆیە خەلکە دابەش بووە بەوسەر چەند چینێک بۆ تەماشاکردنی کەنالەکان و چونکە پەروەردەکەی ئەوان رەنگی داوەتەوە لەسەر ھاولاتیان،ئێمە وێرانین وێران ھەموو کات ھەول دەدەین یەکتر لەکەدار بکەین،
بەپێچەوانەوە سۆشیال میدیای ولاتانی دیکە ھەول دەدەن مرۆڤەکان دروست بکەن و ولات پێشبخەن و ھەولی ئەوە دەدەن خۆشەویستی لە نێوان ھاولاتین زیاد بکەن و و ھەولی ئەوە دەدەن کاری سیاسیەکان رەنگدانەوەی نەبێت بەسەر ھاولاتیان،ئەوش ھەمومان دەبینین و کە چۆن ولاتانی پێشکەوتوو بەھۆی عەقلانەی بەکارھێنانی سۆشیال میدیا وا لە لوتکە دان و بەردەوام پێشدەکەون،
بۆیە ئەوەی لای من سەیر و سەمەرەیە ئەوەیە ئەرئ سۆشیال میدیا کوردی ئەوان نابینن باشە بۆ کاری باش سودی لێوەر ناگرن تاکو بگەنەئاستی میدیای جیھانی،
بەلام دووبارەو سەد بارە دەلێمەوە ئێمە لە کۆمەلگای کوردی لەروی سۆشیال میدیا روخاوین دەبێت ھەول بدەین ھەر کەسە و لە شوێنی خۆی و لە فیسبوک یان لە سەرجەم تۆرەکانی تر و ھەول چاکردن و راست کردنەوەی و ھەست کردن بەبەرپرسیاریەتی ،بۆیە من بە پێویستی دەزانم لە سۆشیال میدیا تیمێک دروست بکەسن با پێکەوە ھەولێک بدەین میدیای کوردی یان راست بکرێتەوە یان دەبێت دابخرێت و نەمینێت،بۆیە ئەم کارە قێزەونە وا رەنگدانەوەی دەبێت بەسەرنەوەکانمان کە ئەوانیش بەرەو لەناو چون دەچن وە ئەم کۆمەلگای کوردی بەرەو لێواری مەرگ دەروات ھۆکسارەکەشی سۆشیال میدیای کوردی.

Top