پاراستنی دەسكەوتەكانی (ڕاپەرین) ئەرك وبەرپرسیاریەتییە

پاراستنی دەسكەوتەكانی (ڕاپەرین) ئەرك وبەرپرسیاریەتییە

29ساڵ بەلەئێستالە5تا21ی ئادار خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتی بەرەی كوردستانی دژ بە ڕژێمی خۆسەپێن ودیکتاتۆری عیراق ڕاپەری کە چەندین ساڵ بوو بە دەست زوڵم و ستەم وژێردەستەیی دەیناڵاند بۆیەش ڕاپەرین وەرچەرخانێكی زۆر گەورەی مێژوویی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستانە کە سەلماندی كەئیدی چیترژێر دەستەیی وچەوساندنەوەقبول ناکات چونکە ڕاپەرین بۆ ھەتا ھەتایە بووە ھێمایەک بۆ خۆ بەدەستەوە نەدان و قبول نەکردنی داگیرکاری كەدەسكەوت وگۆرانكاری ھێنایەئاراوەدەربری خواست وویستی كوردستانیان بووگرنگە ساڵانە لەگەل یاد کردنەوەی ئەم بیرەوەریە مێژووییە سوود و وانەلەم ڕووداوەمێژوویە وەر بگرین کە بەبیرمان دێنێتەوەسەركەوتنی گەورەلەیەك رێزی وتەبایی دایەچونکە ڕاپەرین بەرھەمی یەك رێزی بەرەی کوردستانی بوو کە حیزب و لایەنە سیاسیەکان لە ناو یەک بەرەیەدا بۆ یەک ئامانج کۆبونەوە کە سەرەنجام توانییان بەسەر گەورەترین رژێم سەربکەون بەمەش ڕاپەرین سەلماندی بەیەک رێزی گەل دەتوانرێت سەرکەوتنی گەورە تۆماربکرێت و ھەنگاو بۆ ئایندەیەکی پڕشنگدار بنێین کە لەگەل یادكردنەوەی ڕۆژانی ڕاپەرین گرنگە ھەر ھەموو لایەكمان بەھەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی ڕاپەرین کار بکەن لە ئاستی ھەستیاری ئەم قۆناغەی ئێستای کوردستان چونكە راپەرین گەورەترین دەسكەوتی بۆگەلەكەمان بەدەست ھێنائەویش دروست بوونی قەوارەی ھەرێمی كوردستان بوودكەئەرك وبەرپرسیارەتییەھەوڵی ڕێکخستنی ڕیزەکان و یەکدەنگی نیشتیمان بدەین بۆ پاراستنی چونکە ڕەوشەکە وا پێویست دەکات لە جاران سوورتر بیین لەسەر یەک ڕێزی و یەک دەنگی و تەبایی كەپاراستنی دەسكەوتەكانی راپەرین بەیەكرێزی لایەنەسیاسییەكان دەكرێت كە بەداخەوەئەگەرچی لەرابردوودارۆلەكانی كوردستان راپەرینیان دژبەرژێمی بەعس كردبەلام ھێشتائەوانەی بەعس ئاسابیردەكەنەوەوبەھەمان عەقلییەت مامەلەدكەن ھەرماون بۆیەش لەدژایەتی وپەراوێزخستنی كوردبەردەوامن كەدواھەولی شیان پێكھنانی كابینەكەی عەللاوی بووبەبێ بەشداری كوڕدكەئەمەش پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەیی عیراقەكەلەسەربنەمای شەراكەت وتەوافوق وھاوسەنگی داندراوەبۆیەش تەنھابەیەكھەلوێستی لایەنەسیاسییەكان دەتوانین داكۆكی لەمافەیاسایی ودەستورییەكانی خەلكی كوردستان بكەین وكەڕاپەرین زۆربەجووانی فێری کردین كەتەنھا بە یەک ریزییەوە سەردەكەوین.
سڵاو بۆگیانی شەھیدانی ڕاپەرین وتێكرای شەھیدانی كوردستان وسەركاروانیان بارزانی نەمر
سڵاو لە سەڕۆک وپێشمەرگە مەسعود بارزانی کە ئەو کات سەرپەرشتیاری گشتی بەرەی کوردستانی و ئەندازیار و سەرکردەی ڕاپەرین بوو.
پێروزبێت ساڵیادی ڕاپەرین لە خەڵکی کوردستان وپێشمەرگەقارەمانەكان وخانەوادەی سەربەرزی شەھیدان.
Top