بەبێ بەشداری كوردئەستەمەكابینەی نوێی حكوومەتی عیراق پێكبھێندرێت
March 4, 2020
وتار و بیروڕا
ئەگەرچی بۆچەندمانگێك دەچێت عیراق لەدوخێكی چەقبەست وئالۆزدایەبەلام سەرەنجام بەھۆی سیاسەتی پەراوێزخستنی پێكھاتەسەرەكیەكانی عیراق عەللاوی وەك راسپێردراوی پێكھێنەری كابینەی تازە نەی توانی سەركەوتووبی چونكەرەوشی عیراق وادەخوازێت كە لە سەربنەمای (شەراكەت )پۆستەكان دیاری بكرێن نەك بەھەوەسی سیاسی یان تاكەكەسی گرنگەھەربەرێزێك ئەم ئەركەی پێ بسپێردرێت بروای تەواوی بەشەراكەت وتەوافوق وھاوسەنگی ھەبێت لەنێوان ھەرسێ پكھاتەی سەرەكی عیراق لەكوردوشیعەوسوننە چونكەعیراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس لەسەرئەم بنەمایانە بنیاتنراوە ھەر چەندە سەركردایەتی سیاسی كوردستان زۆرلەپەرۆشی دوخەكەدابوودەیویست لەپێكھێنانی ئەم كابینەیەدارۆلی خۆی بگێریت ونوێنەرانی كورددەست نیشان بكات كەئەمەش لەم قۆناغەیەدادەبووەپالشتیێكی بەھێزبۆسەركەوتنی عەللاوی لەپێكھێنانی كابینەكەی دابەلام ھەمووھەولەكان بەئاقاری فەرامۆشكردنی كورددەچوون تاسەرەنجام نەی توانی لەماوەی یاسایی خۆی كابینەكەی لەبەردەم پەرلەمان ئا مادەبكات كەئەمەش پەیامێكی ئاشكرابووبۆھەموولایەنەكان كەپەراوێزخستن وبێ بەشكردنی كوردلەپێكھێنانی حكوومەت ھێلی سورەوئەستەمەبتواندرێت مافی كوردلەبەرچاوونەگیرێت ھەرچەندەئەوەی گەلی كوردداوای داكات شتێكی تازەونایاسایی نییەبەلكولەدەستووری عیراقدا جێگیركراوەكەدەبێ لەسەربنەمای شەراكەت پۆستەكان دابەش بكرێن كەئەمەی كرابەرامبەربابەتی پێنەدانی متمانەبەكابینەی تازە رێزگرتن بوولەبنەماكانی دیموكراسی چونكەناكرێت كوردبەكەمترلەوماف وداخوازیانەرازی نەبێت كەلەدەستورداجێگیركراون وەھەرپێشێل كردنێك لەمافەكانی مەترسێكی گەورەی لێ دەكەوێتەوەو دەبێتەمایەی ناسەقامگیری لەدۆخی عیراقداوبەدلنیایەوەئەوكات كوردبژاردەی تری لەبەردەم دایە ھەرچەندەلەرابردوودئێستاشداھەرێمی كوردستان ھەلوێستێكی روونی لەھەمبەردۆخی عیراق ھەیبووەوكێشەكانی ئەوانی بەكێشەی خۆی زانیوە وئارامترین شوێن بووەبۆھەمووگەلانی عیراق بۆیەش لەم قۆناغەدابۆدەرچوون لەم دۆخەیەداوەك تاكەرێگاچارە یەك پیویستەبگارابانەوەبۆدەستووروپابەندبان بەھەمووماددەكانی لەپێناوبەرژەوەندی گەلانی عیراق كەلەئێستاداجێ بەجێ نەكردنی دەستوورھۆكاری سەرەكی ھەمووكێشەكانە گەرلەدوای سالی2005كەدەستووری عیراق پەسندكراوەكوخۆی جێ بەجێ كرابا ئەوەبەدلنیایەوەئەوھەمووكێشانەروویان نەدەداوكەس بیری لەخۆپیشاندان وتێك دانی دۆخی سیاسی عراقی نەدەكردەوەچونكە ئەوكات مافی ھاولاتیان دەپارێزرابەلام پێشل كردنی دەستووردوخەكەی گەیاندەئەمرۆكەسیاسەتی خۆسەپاندن وتاكرەوی حوكم بكات كەھەروەك بینیمان سەرەنجامێكی زۆرخراپ وئالووزی لێ كەوەتەوە.
لێرەوە جێگای خۆیەتی ھەلوەستەلەھەمبەردووخالی گرنگدابكەین .
یەكەم:یەكھەڵوێستی لایەنەسیاسییەكانی كوردستان دەسكەوتێكی گرنگ ومێژووی بووكەلەچوارچێوەێكی كوردستانی مامەلەیان لەگەل دۆخەكەداكردوداكۆكیان لەمافەیاسایی ودەستورییەكانی خەلكی كوردستان كردكەھەرئەمەش بووەمایەی ستایشی جەنابی سەرۆك مسعودبارزانی كەلەپەیامەكەی دابۆڕای گشتیی عیراق وھەرێمی كوردستان ئاماژەی پێ دابوو
دووەم :مێژووسەلماندی ھەركەس ولایەنێك بیەوێت گەلی كوردستان پەراوێزبخات ودژایەتی بكات سەركەوتوونابێت لەپیلانەكانی دا كەلەرابردوودازۆركەس ولایەن خۆیان تاقی كردوەكەسەرەنجام مێژووێكی رەشیان تۆماركرد لەم قۆناغەشداعەللاوی نمونەێكی ترئەم تێروانینانەبووكەھەتاھەتایە مێژووێكی وپرلە شەرمەزاری وشكستی بۆخۆی تۆماركرد.
خوای گەورەكوردستانمان پارێزاووبكات