بۆچی یەكدەنگی ویەكرێزی لایەنەسیاسییەكان گرنگە

بۆچی یەكدەنگی ویەكرێزی لایەنەسیاسییەكان گرنگە

دوای قۆناغی دەست لەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمھدی وراسپاردنی محەمەدعەلاویی بۆپیكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق بینیمان چۆن ھەول دەدرێت گەلی كوردستان پەراوێزبخرێت بەبێ ئەوەی راچاوی خەبات وقورباندانی گەلەكەمان وپشكی خۆمان لەعیراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس بكەن كەئەمەش مایەی سەرنج وتێرامانەوھەولێكی تری تاكرەوییەبۆپەراوێزكردنی كوڕدلەكاتێكدالەدەستوری نوێی عیراقدا ماف وداخوازییەكانی گەلەكە مان جێگیركراون بۆیەش گرنگەلەگەل ئەم رەوشەتازەیەگەلی كوردستانیش زیاتریەك دەنگ ویەك رێزبێت كەھەربەمەش دەتوانێت بەسەرھەمووئەگەرەكان سەربكەوین كەئەزموونی رابردووشدادەریخست ھەركاتێك كوردیەكرێزو یەك ھەلوێست بووبێت ئەواتوانیوێتی دەسكەوتی گەورەبەدەست بھێنێت وبەسەرگشت لەمپەرەكانداسەربكەوێت بەپێچەوانەوەشەوەدووچاری ھەرگرفت وكێشەیەك بووبیت دەرەنجامی پەرتەوازیی وناتەبایی نێوان لایەنەسیاسیەكان بووە كەگرنگەلەم ئان وساتەیەدا كەبەرەووسالیادی راپەرینی ئاداری سالی 1991دەچین ھەلوەستەیەك بۆرابردووبكەین وسەیری رۆژانی راپەرین بكەین كەچۆن لەگەل ئەوەی سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی ھێزوچەكی سەربازی كەمی ھەبووبەلام توانی بەیەكگرتووی لایەنەسیاسییەكان بەسەرگشت بەربەستەكان سەربكەوێت وبەھێزترین رژێم لەزۆربەی شاروشارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان لەناوبەرێت

ھەرچەندەڕاپەرین ڕووداوێکی زۆر گەورەی مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان بوو کە سەلماندی چیتر گەلی كوردستان ژێر دەستەیی قبول ناکات بەلام لەگەل ئەمەشدا ڕاپەرین بەرھەمی یەك رێزی ویەك ھەلوێستی سەرجەم لایەنەسیاسیەكانی بەرەی کوردستانی بوو کە گشت حیزب و لایەنە سیاسیەکانی بۆ یەک ئامانج کۆكردەوە بەمەش ڕاپەرین پێی گوتین بەیەک رێزی گەل دەتوانرێت سەرکەوتنی گەورە تۆماربکرێت و ھەنگاو بۆ ئایندەیەکی پڕشنگدار بنێین کەجێگای خۆیەتی لەم قۆناغەی ئێستاداھەر ھەموو لایەنەکان بەھەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی ڕاپەرین کار بکەن لە ئاستی ھەستیاری ئەم قۆناغەیەدا بن وزیاترلەجاران سورتربن لەسەریەكگرتووی وتەبایی ویەك دەنگی وھەوڵی پاراستنی دەسكەوتەكان بدەن ھەرچەندەئەوەی لەئێستادالەنێوان لایەنەسیاسیەكاندا ھەستی پێ دەكرێت لەبەغدا مایەی دلخۆشی وستایشەكەلەچواچێوەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوڕدستان مامەلەلەگەل بەغدادەكەن بەلام لەگەل ئەمەشداگرنگەپەرەی زیاتر بەم یەك رێزییەبدەن كەبەمەدەتواندرێت داكۆكی لەمافەیاسایی ودەستورییەكانمان بكەین وبەكەمتر لەم مافانەمان رازی نەبین كەلەدەستووری عیراق داجێگیركراون بەداخەودوای چەندین سال لەرووخانی رژێمی بەعس ھێشتائەوكەس ولایەنانەھەرماون كەبەھەمان بیركردنەوەوتێروانینی سەرانی بەعس بیردەكەنەوەوبروایان بە (شەڕاكەت -تەوافوق-ھاوسەنگی)نی یەبەدلنیایەوە
یەكگرتووی ویەك ھەلوێستی فراكسیۆنەكوردستانیەكان لەبەغدادەبێتە سەرەتاێكی سەركەوتووبۆكاری تری ھاوبەش

چونكەهەڵوێستی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا، لەسەر پرسە هەنووكەییەكانی عێراق و پێشڤەچوونە سیاسییەكان، پێویست وگرنگە
كەڕەنگدانەوەی راستەوخۆی لەسەر رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستانیش دەبێت، وە دەرفەتێكیش بۆ سەركردەكانی كوردستان دەرەخسێنێت بۆ كاری زیاتری پێكەوەیی تا

ھەموویان بە یەکدەنگی نیشتیمانی كاربكەن لەھەمبەر پرسە جیا جیاکانی کوردستان چونکە ڕەوشەکە وا پێویست دەکات ھەموولایەك لەئاست ھەستیاری قۆناغەكەدابین وبە یەک ڕێزی و یەک دەنگی و تەبایی ھەنگاوبنێین کە بە دلنییایەوە یەک ریزی لایەنەکان ھەم لەسەر ئاستی دەرەوە پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات ھەمیش فاکتەری سەرەکییە بۆ پاراستنیی دەسكەوتەكانی خەلكی کوردستان وزامن كردنی مافەدەستوری ویاساییەكانمان بۆئەوەی چیتررێگانەدرێت تەنھالایەنێك بریارلەپرۆسەی سیاسی وبەرێوەبردنی عیراق بدات.
خوای گەورەیارمەتی دەری ھەموولایەكمان بێت بۆداكۆكی كردن لەمافەكانمان.
Top