(عێراق لەنێوان تێنگەشتنی عەلاوی ودزینی دەستکەوتەکانی خۆپیشاندەراندا)

(عێراق لەنێوان تێنگەشتنی عەلاوی ودزینی دەستکەوتەکانی خۆپیشاندەراندا)
٭ سەروبەندی لێدانی ڕژێمی پێشووی عێراق ساتەوەختێکی قوڵی دابەشبوونی جیهان بوو بەسەر بەرەی تیرۆرو دژەتیرۆردا کە لەدوای پەلامارەکانی (۱۱ ی سێپتێمبەر) ئەمریکا ئەم هاوکێشە نوێیەی هێنابوویە هێنابوویە ئاراو خولقاندبووی

٭ٚ کورد لەسەرەتاوە دەیوویست دەست بەو دەستکەوتانەوە بگرێت کە لەدوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و بڕیاری ژمارە(٦۸۸) ئەنجومەنی ئاسایشەوە بەدەستیانهێنابوو بەجۆرێک بتوانن لەگەڵ کەوتنی ڕژێم سنوری ڕاستەقینەی باشوری کوردستان بەتەواوی بگرنە دەست بەڵام ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ئەم خواستەی گەلی کوردیان قبوڵ نەکردو عێراق و کوردو خۆشیان بردە تونێلێکی تاریک

٭ مەرجی بەشداریکردنی کورد لە بوونیادنانەوەی عێراقی نوێ دروستکردنی عێراقێکی( دیموکراتی ،فیدارڵی،تەعەدودی، لامەرکەزی)بێت وە هەموو پێکهاتەکانی عێراق تێیدا بەشداربن و دەستورێکی مۆدێرن و نوێ بەباڵای عێراقی نوێ بدورن و خواستی کوردیش بەبەندی دەستوری جێگیرو سابت بکرێت بەجۆرێک هیچ کەسلایەنێک نەوانێت دەستیان بۆبەرێت و سەرەنجام بەشێک لەمانەکران

٭ بەڵام عەقڵی حکومڕانانی نوێی شیعە لەعێراقدا هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ ڕژێمی پێشوو نەبوو بگرە خراپتریشن و ئەوەی نەیانکردوە نەیانتوانیوە بیکەن نەک نایانەوێت بیکەن هەربۆیە لەساڵی بینیتان لەساڵی(۲۰۰۸) چۆن ئاغای مالیکی لوولەی دەبابەی ڕوکردە خانەقین ، هەرئەوکات سەرۆک بارزانی ه ووتی وەرن بالەعێراقی نوێ پاشەکشە بکەین چونکە کورد ناتوانێت پشوویەکی تێدابدات داخەکەم لەبەرپلەو پۆست نەهاتن

٭ لەماوەی ڕابردوودا زۆرێک لەو سەرۆک وەزیرانەی کەلەسەر حوکم نەماون لەژێرفشارو گوشاری هەرێمی کوردستان بووە هەر لە(ئیبراهیم جەعفەری و نوری مالیکی و حەیدەر عەبادیەوە)بیگرە تادەگاتە ئەم کاندیدە نوێیەی موقتەداو شوێنکەوتوانی

٭ موقتەداو هاوەیمانەکانی لەدوای دزینی دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری(۲۰۱۹) وویستیان لەژێر فشاری ئەو بارودۆخەدا چیان دەوێت و کێیان دەوێت دایبنێن و بیکەن بەڵام یەک دەنگی لایەنە سیاسیەکان و ڕەفزی سەرۆک بارزانی هاوکێشەکەی لێ تێکدان

٭ عەلاوی نەیتوانی نەک دۆخی عێراق بگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی باشتر بەڵکو بۆخۆشی بوو بەکێشەیەکی دیکەی سەربار بۆ عێراق و سەرەنجام ودوای شکستی لە بەرپرسیاریەتی ڕایکرد ، ئەم دۆخە نوێیەی عێراق پێی ووتین سونەکان ئەگەر سەرکردیەکی دیارو کۆکەرەوەیان هەبێت و بتوانن وەک کورد یەکگرتووبن شیعەی عێراق و پاڵپشتەکانیان ناتوانن هەمووشت لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبێنن چیان دەوێت بیکەن

٭ ئەم لمۆز شکاندنەی سەدرو کاندیدەکەشی مۆدێلێکی نوێی شکاندنی پۆرتی ئەوانەیە خەونی حوشتری بەعێراقێکی سەدامیەوە دەبینن و دەیانەوێت بمانبەنەوە بۆچوارگۆشەی یەکەم لەهەموو حاڵەتێکدا دەرکەوت کورد کارەکتەرێکی گەورەوگرنگەو بارزانیش مەرجەعی دۆزی کوردە و ئەویش سازش لەڤەر بچوکترین مافی گەلەکەی ناکات


Top