کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەکوردستان وەک یەکێک لەکایەکانی کۆمالگای هاوچەرخ .

کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەکوردستان وەک یەکێک لەکایەکانی کۆمالگای هاوچەرخ .

کوردستان و گەلی کورد بەدرێژای مێژوو ناسراواە بەکلتورێکی دەولەمەند لەهێزی مرۆی خۆیدا ، کەرۆژبەرۆژیش لەپەرەسەندن و پێشڤەچووندایە ، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ هەبونی سەروەری مرۆڤایەتی لەم ئاستەدا ، هەرلەکۆنەوە ئەم شانازییە مەزنە بەر کوردستانیان کەووتوە ،
ئەگەرچەند سەرنجێک بدەین لەسەر پەرەسەندنی هەنوکەی دەگەینە ئاستێکی سانداری لەرێز کۆمالگاکانی تری جیهانی کەمافەکانی مرۆڤ و پێکەوەژیان تیاد چەکەرەی کردووە ، دوورلە سرینەوەی رەگەزو ئاین و نەتەوە و زمان ، بۆیە کوردستان هاوشێوە زیاتریش چەمکی پێکەوەژیان تیادا رەگ و ریشەی قولی مێژووی هەیە لە :پێکەوە ژیانی ئاینی ، نەتەوەی ، تایفی کە کلد ئاشوری ، تورکمان ، مسیحی ، ئێزدی ، کاکەی ، شەبەک ، سابیئە ، هەموئەمانە بەگیانێکی برایەتی پێکەوە ژیاون و پێکەوە بەردی شارستانی دوێنێ و ئەمرۆش بونیاد ئەنێن ، لەسایەی "رەشمالی "سیاساتی کوردستان و( جەنابی سەرۆک بارزانی )دا راستی رون و بەرجەستەکراون ، دەتوانین بە جوانترین نمونەی دیموکراسی و لیبرالی پێناس بکەین .
بۆیە ئەمرۆی کوردستان لەم دۆخ و کەشەی جیهانی تێ کەوتوە ، بەتایبەتی زۆرێک لەولاتانی رۆژهەلات ، کەتاکو هەنوکەی جیهان گیری لە گەلی نەسازاون وە لەگەل پێشکەوتنەکانی سەردەم دا جێگای ئەم پێکەوەژیانەی ئاشتیانەیان جێ نەکردوتەوە لەجومگەکانی دەولەت و حکومرانی کردندا ، بەلکو لەژێر کۆمەڵێک کلتوری تودرەوی شۆڤینی دا گوزەرئەکەن ، فرەی ئاین و نژاد دەخەە ژێر پرسیارەوە چ مانایێکی دیموکراسی کلتوری و فرەی و ئاشتی بۆگەڵان لایان گەلالەنەبووەو ناکرێت ، و رێگەش نادریت ، بە مەترسی ئەزانن بۆسەر ئاسایش و سنوربەزاندنی ولاتی خۆیان ،

کەچی کوردستان پێچەوانە ، بە لانکەی یەکەمی پێکەوژیان دەهێتە هەژماردن لە م پێکەوەیەو ، زامن کردنی هەمو مافە ئاینی و نەتەوەی ، زمانی خۆیانن ، هەرلە قوتابخانە و شوێنە ئاینیەکان و ئازادیەکانیان ، فەراهەم کراون ، پێکەوە کوردستان ئاوەدان دەکەن ، هەروەک ئاماژەمان بۆکرد روحی بەیەکەوی و یەکتر قبول کردن ماناو مەبەستی فراوانی هەیە لە کوردستان ، چ لە قۆناغەکانی شۆرشەکانی کوردستان و شۆرشی ئەیلولی مەزن بەتایبەتی تر تاکو قۆناغی هەنوکەی پاراستنی کوردستان لە توندرۆی و تیرۆر پێکەوە هاوبەشن و پێکەوە لەسەنگری بەرگریدان لە خاکی پیرۆزی کوردستان ،
جا ئەم کلتورو فەرهەنگە شۆربۆیتەوە بۆ ناو تەخ و جوینەکانی کۆمەلگای کوردستانی بەگشتی ، لە فەرمانگەکانی حکومەت و دڕاوسێیەتی دا رەنگی داوەتەوەو ، برایانە گوزرشت لە ژیان دۆستی دەکەنەوە کەکوردستان مالی هەموانە و دەبێ هەموان پێکەوە پێش بخەن و بپارێزن ، هەروابوە هەروادەبێ ، کەهەمو رۆلەکانی کوردستانی شانازی بەیەکەوەدەکەن ، لەبریاردانی چارەنوس بۆ دورست بونی کیانی کوردستانی تێدەکۆشن ، لەکات و ساتی خۆدا هەردەهێتە دی ، گرنگ پتەوەکردنی ئەم ستوندە گرنگانەن ، بۆ بەرزراگرتنی رەشمالی کوردستانی ، لەهەنوکەی و داهاتودا ،
بۆیە دەتوانین زەلالتربکەین ، کە کۆمالگای کوردستانی لەزۆر بواردا پێی ناوەتەوە هاوچەرخی و دونیابینی کەئەویش ئازادی گشتی لیبرالی تاکە و پێکەوەژیانی سلمیە ، جێگایان کردۆتەوە لە کۆمەلگایەکی تعدودی پێکەوەی ، بۆ ئێستاو داهاتوی کوردستان ، وەئەم پێکەوەژیانە بەیەکێک لەکایەکانی حکومەتی بەهێزبەرەو کودستانێکی بەهێز ترهەنگاودەنێت ، هیچ کات ئەم پێکەوە ژیانە نەبوویتە رێگر لەبەردەم تەواوی پێشکەوتنەکانی کوردستان ، لێ پێچەوانە زیاتر پالپشت و هاندەربوونە ، کەکوردستان‌ئاڤای زیاتر بەخۆوە ببینێت بەرەوسەربەستی و نوێ گەریدا .
Top