موستەفا بارزانی ، هێمای نه‌ته‌وه‌یه‌ك
February 28, 2020
وتار و بیروڕا
گه‌لان شانازی به سه‌ركرده و شۆڕه سوارانی خۆیان ئه‌كه‌ن و به شانازیه‌وه باسیان ئه‌كه‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێروانین و تێگه‌یشتنی ئه‌وان ئه‌كه‌نه بنه‌مایه‌كی جێگیر بۆ ئه‌مرۆ و داهاتوو، ئاشكرایه كه سه‌ركرده باش و دلێره‌كان له‌ناو دڵی جه‌ماوه‌ر دا ئه‌ژین و ئیلهام به‌خشن بۆ ژیانێكی پڕ سه‌رفرازی.
بارزانی نه‌مر باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌ڵقوڵاوی ناو خه‌م و ئه‌ندیشه‌ی گه‌له‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌به‌د له دڵی ئێمه‌دا ئه‌ژیت، هه‌مووان به شكۆوه باسی ئه‌كه‌ن، چونكه هه‌موو ژیانی كرده قوربانی بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی تاوه‌كو نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئاسوده بێت و بگات به لووتكه ئه‌و له ڕۆژگارێكدا ئه‌سپی خۆی تاودا خه‌ڵكانێك هه‌رگیز ئاماده نه‌بوون ده‌ستبه‌رداری ژیانی شاهانه‌یان بن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی هێنده عاشقی خاك و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه هه‌رگیز سڵی له قوربانی و خزمه‌ت نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئێمه خاوه‌نداریه‌تی ئه‌كه‌ین به‌رهه‌می خه‌بات و به‌رخودانی بارزانی باوك و قوتابیه به ئه‌مه‌كه‌كانیه‌تی بۆ پارستنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش ئه‌ركێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئێمه‌مانان پارێزگاریان لێ بكه‌ین.
ڕۆژگاری مرۆڤه مه‌زنه‌كان ئاوا نابێت ئه‌وه‌ی ئاوا ئه‌بێت مرۆڤی خۆفرۆش و خزمه‌تكاری بێگانه‌یه سه‌یری دیرۆكی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بكه‌ین ئه‌وانه‌ی نۆكه‌ری داگیركه‌ران و ناحه‌زان بوون ئێستا كه‌وتونه‌ته كام لاپه‌ری مێژوو هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان ناویان له مێژوودا به‌وپه‌ڕی ناحه‌زی ئه‌مێنێته‌و و مێژوو ئه‌وانی خۆش ناوێت، كه‌چی بارزانی باوك هه‌میشه به شكۆمه‌ندی ناوی ئه‌مێنێته‌وه و یادی بۆهه‌میشه به‌رزه فڕه.
تێگه‌یشتنی بارزانی نه‌مر له‌هه‌مبه‌ر (ژیان - ئازادی - ماف – ئه‌رك) تێگه‌یشتنێكی واقیعی و دونیابینیانه بووه به‌جۆرێك هه‌موومان هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ین كه زۆر به قوڵی دركی به زامی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و ده‌رمانی ئه‌و ده‌رده‌ی داهێناوه ئه‌ویش خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه كه مرۆڤی كورد سه‌نگ و به‌های خۆی بزانێت و ترس و دڵەراوکێ لە لای هیچ قیمه‌تێكی نه‌بێت، جگه‌له‌وه ئه‌و پێی وایه ده‌بێت پرسی نه‌ته‌وه‌ییی پرسی هه‌موومان بێت باشترین گه‌واهیده‌ر بۆ ئه‌مرۆ ده‌بینین كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌م و تێگه‌یشتنی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یی كورد بارزانی نه‌مر ده‌رۆین ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه بارزانی باوك ڕاستگۆ بووه له گه‌ڵ په‌یامه‌پیرۆزه‌كه‌ی.
ئه‌مرۆ بارزانی باوك له روح و دڵی ده‌یان مرۆڤی كورد ده‌ژیت و به شانازییه‌وه باسی ئه‌كه‌ن كه‌واته مادام بارزانی هه‌یه هێشتا هه‌م ویژدان زیندووه و هه‌میش هیوا ماوه، ئیتر بۆ پێشه‌وه له سایه‌ی هه‌بوونی بارزانی باوك وه‌ك فكر و كرداری شوێنكه‌وتووه‌كانی له ئه‌مرۆ و ئاینده.