کابینەى نوێى حکومەت، عیراق بەرەو کوێ ئاراستە دەکات

کابینەى نوێى حکومەت، عیراق بەرەو کوێ ئاراستە دەکات
عیراق لە هەمو ئاستەکاندا ولاتێکى پڕ تەنگژەو کێشەیە ، بەدرێژایی پێکهینانى ئەم ولاتە توند ڕەوى و خوسەپاندنى زورینە هۆکارى هەرە سەرەکى کێشەکانە ، ئێستاش خۆسەپێنەرەکان لەوانەیە بتوانن حکومەتى محمد توفیق عەڵاوى متمانەى پێببەخشن ، بەلام بە دڵنیاییەوە هەروەکو لە ڕاگەیاندراوى بارەگاى بارزانیشدا هاتووە (ئەم هەڵس و کەوتە دەێیتە هۆکارى قوڵکردنەوەى ناکوکییەکان) ، بۆیە ئاراستەى دەنگدان بە کابینەى نوێی حکومەت لە لایەن زورینەى شیعییەوە بە واتای (داخستنى سیاسی و دژواربوونى جیاوازەکان) دێت . لە لایەکى دیکەوە وابریارە کابینەى نوێ (حکومەتى کاتى بێت ) بەڵام کاتێک چاوێک دەخشێنى بە بەرنامەى پێشنیارکراوى سەرۆک وەزیرانى ئەرکدار دا ، دیار دەکەوێت بە پێچەوانەى ئەرکەکانى حکومەتێکى کاتییە ، بەڵکو وا نوسراو و دارێژراوە بەمەبەستى کابینەیەکى درێژخایەن بیت ، بێجگە لەوەى شیوازى نوسینەکەى زیاتر بە وانەیەکى خوێندن دەچێت لەوەى پروژەیەکى سیاسی و ئیدارى حکومرانى بێت ، لەوەش گرنگتر سەبارەت بە هەرێمى کوردستان تەنها بە نیو دێرێکى تەم و مژاوى باس کراوە ؟؟؟؟ . لە لایەکى دیکەوە پێویستە بە هیچ شێوەیەک ئەو راستییە نادیدەنەگیرێت ، کە بە درێژایی پێنج مانگە سەدان هەزار عیراقى و بە تایبەتى سەر بە پێکهاتەى شیعى لە بەغداوو شارەکانى دیکەى خواروى عیراقدا لە خوپێشاندان و مانگگرتندان دژ بە سەرجەم حکومرانانى عیراق بە هەر سێ سەروکایەتییەکەیەوە ، هەر دوێنێ بوو لە سەرجەم ئەو شارانەدە خۆپێشاندانى تایبەت ئەنجامدرا دژ بە (دەستنیشانکردنى محمد عەلاوى) . ئینجا چون دەکرێت ناوبراو بەردەوام بێت لە سەر خوسەپاندن ؟؟ هەر وەها سەرۆک وەزیرانى پێشنیارکراو لافى ئەوەى لێدەدات کابینەکەى لە کەسانى بیلایەن پێکدیت ، لیرەدا پسیارەکە ئەمەیە ئایا خودى خۆى کەسێکى بێلایەنە ؟؟ ئایا پاڵیوراوى هەردوو فراکسیونى (سائیرون و فەتح) نییە ؟؟ هەروەها بەشی هەرە زورى وەزیرەکانى ئەگەر هەمویان نەبێت سەر بە لایەنە باڵادەستەکان نین ؟؟؟. بۆیە لە ئێستاوە ئەگەر بێت و کار بەم شێوەیە ئاراستە بکرێت دەبێ چاوەروانى ڕوژانێکى پڕ لە تەنگژەو شڵەژانى گەورەتر بکەین .
Top