سەقامگێریی کوردستان، سیاسەتی حەکیمانەیە ..
February 20, 2020
وتار و بیروڕا
هەموو سەرکەوتن و بەڕێوەبردنێکی باش پێویستی بە ئیداریەکی باش هەیە، ئەمانەش لە هەرێمی کوردستاندا هەن و بوونەتە هۆکاری گەورەی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە و یاسا سەروەری هەمووانەئەگەر بۆ پاشخانی مێژوویی خەباتی رەوایی گەلەمان و شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی تا بە قۆناغی ئێستامان ، بە ستراتیژییەكی روون وئاشكرا لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئینجا رابەرایەتییەكی حەكیمانە و ژیرانە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكان توانیوێتی سەرٍەرای گشی كۆسپ و ئاستەنگەكان و گۆرانكارییەكان پارێزگاری لە دۆز وشوناسی خۆی بكات ، ئەگەر لە رابردووش دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان زۆر هەوڵیان دا گەلی كورد بە شەرانگێز و تێكدەر پیشانی گەلانی ناوچەكە و دونیا بدەن بەلام لە ماوەی رابردوو خەباتی شارستانی و شار بە تایبەت لە ماوەی رابردوو حكومرانی كوردستان نیشاندەری ئەو راستییە بوون كە چەندە حەزی لە ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیانە بە پێچەوانەی زۆر لەو وڵاتانەی كە دەیان ساڵە دەوڵەتن بەڵام نەیاتوانییوە سەقامگیری و پێكەوە ژیان فەراهەم بكەن . ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر
پاش راپەرینە شكۆدارەكەی لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو، گەلی کورد توانی قەوارەیەكی فیدراڵی و دەستووری و یاسایی لەسەر هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێ ببوە پێگەو پەنای هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عیراق بەهەموو زمان و تایفەیەك کە ئەم ووڵاتە لەخۆی گرتبوو ، هەر زوو ئۆئۆزسیون زانی کە هەموو ڕێگاکان لە هەولێرەوە دەست پێ دەکات هەر لەوێش یەکەم پێەگەی ڕووخانی ڕژێم دەستی پێ کرد ، دوای ڕوخانی ڕژێمی عێراقیش لە 2003و دروست بوونی عێراقی نوێ و دانانی بەردی بناغەی دەولەت دروست کردنەوە دووبارە لە هولێری پایتەختی کوردان داڕێژراو لەعێراقی نوێ جێبەجێ کرا ، ووڵاتانی جیهانیش بەبەر چاوی خۆیان بینیان کە کورد نەك وەك ئەوەی باس دەکران بەشەڕانگێز و تێکدەرن بگرە جگە لەبەڕێوەبردنی هەرێمێك کە لەڕووی ژێرخانەوە لەهەموو لایەك سفربوو سەرکەوتنیان بەدەست هێنا دەستی برایەتی و بنیاتنانیان بۆ ئەوانەش درێژ دەکرد کە پێشتر دوژمن بوون و دژایەتیان دەکردن ، ڕۆژگار هاتوو ئەوانەی لەسەر دەستی کوردەکان هاوکاری دەکران دووبارە دەستەڵاتیان کەوتە دەست و بەهێز بوون وەک پیشەی بەردەوامیان دووبارە و سێ بارە دژایەتیان دەست پێ کردەوە بەفیتی ئەم و ئەو کەلەپێشتر دژبەکورد بوون پەیمانیان بۆ دژایەتی کورد لەگەڵ یەك نوێ دەکردەوە . بەڵام وەك دەڵێن مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەوە و سیناریۆی زەلیلی ڕویان تێدەکات و ئارەقەی شەرمەزاری سەر نێوچەوانیان دەسڕن و هەم دیسان بەخەجالەتییەوە ڕێگای هەولێر دەگرنەوە بەر . بەڵام ئەوجارە نەك ئەو کوردستانەی ئەوان بەحسابی خۆیان تێکیان دابوو یان بەو خەونەوە چاویان لێکدەنا بەڵکو بنیاتی هەموو ژیڕخانی دەولەتداری بەڕوویان دەچەقێت و سیاسەتی حەکیمانەی کورد نەك هەر ناوەخۆیی بەڵکو لەئاستی نێو دەولەتی چاوی ناحەزانی کوێر دەکا هەر بۆیە بەزمانی هاوشێوەکانیان بە ناو هێنانی سونبلەکانی کورد کەسەرو دلیان تێک دەچێ و ڕق و قینی ناخیان بەرانبەر دەردەبڕن ، بێخەبەر لەوەی کە بەو هەولەشیان زیاتر و زیاتر خویان سوک دەکەن و ڕێگای زیاتر بەرەو هەولێر خۆش دەکەن ، ئێستا دۆست و یار و دژ و ناحەزیش گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە هەموو ڕێگا سیاسی و دیپلۆماسییەكان بە هەولێرەوە تێپەڕ دەبێت هاتنی دەیان شاندنی بەرز و سەرکردەو وەزیر و نوێنەرای ووڵاتانی دوونیا گەواهیدەری ئەم ڕاستیانەن كە هەولێری پایتەخت و رابەرایەتی بارزانی متمانەپێكراویی رۆژهەڵانی ناوین..لەلایەكی ترەوە لە تێکشکاندنی حکوومەتە دیکتاتۆرییەکانەوە تا تێکشکاندنی داعش، سەرۆک بارزانی گیانی خۆی خستووەتە پێش گەلەکەی، بۆیەش ئەوانەی هەوڵیان داوە پێگەی سەرۆک بارزانی کەم بکەنەوە هیچیان بەدەست نەکەوتووە، بەڵکو سەرۆک هەمیشە بە بەهێزی ماوەتەوە.سەرۆک بارزانی هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ بەرقراربوونی ئاشتی و ئازادیی ناوچەکە، بینیشمان ئێستا هەموو لایەک دەگەڕێنەوە بۆ لای ڕێبەر، سەرۆک بارزانی