ڕەهەندەکانی پشت سەردانەکەی مەسرور بارزانی
February 20, 2020
وتار و بیروڕا
لە شەستەمین ساڵیادی کۆڕبەندی ساڵانەی ئاسایشی میونخ
و لە سەر داوەتی فەرمی ڕێکخرانی کۆڕبەندی ناوبراو، ڕێزدار مسرور بارزانی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە شاندێکی باڵا، بەشداری ئەم کۆڕبەندەی کردو تێیدا پانۆڕامایەک لە میتینگی سیاسی و ئابوری لەگەڵ بەشێکی زۆر لە ڕایەدارو دپلۆماتکاری جیهانی و هەرێمی ئەنجامدا، لەوانە وەزیری دەرەو بەرگری ئەمریکاو وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆک وەزیری و وەزیرانی تری وڵاتانی جیهان،
پێخەمەت پشکداری کورد لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانی میونخ، مانای ئەوە دەگەینێ کە کورد لە جیهانی ئەمڕۆدا پێگەیەکی کاریگەرو ڕۆلێکی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیەو خودان ئێنەڕجی و جیۆپۆلەتیکێکی ستڕاتیجیەو هەر بۆیەشە لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە بۆتە جێگەی بایەخ و تێڕامان، لە هەگبەی سەردانەکەیدا ڕێزدار مەسرور بارزانی سەردانی ئیتالیای کردو لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان پێشوازیەکی گەرمی لێکراو و دواتر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا کۆبووەوە،
ئینجا سەردانی ولاتی ڤاتیکانی کردو لەلایەن پاپای ڤاتیکان،
پاپا فڕانسیس، مەرجەعی ئاینی زیاتر لە دوو ملیار مەسیحی مەزهەب کاثۆلیکەوە بە بایەخەوە پێشوازی لێکرا،
لەوڕا ئەگەر بە ووردی لە سەر سەردانەکەی سەرۆک وەزیران هەڵوەستە بکەین، دەبین کەوا چۆن پاپای ڤاتیکان و سەرۆک وەزیرانی کوردستان، باس لە ڕۆڵی پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان دەکەن، لە یەکێک لە وێنەکاندا دەردەکەوێ کە جەنابی کاک مەسرور، وێنەیەک نیشانی پاپا دەدات، کەوا چۆن پێشمەرگە دوای ئازادکردنی دەشتی نەینەوا، کلێسایەک ئازاد دەکەن و دەستبەجێ سەلیبی کلێساکە لە شوێنی خۆی جێگیر دەکەن کە لەلایەن داعشەوە ڕووخێنرابوو، بە تێگەیشتن لە زمانی جەستە، زۆر بەڕوونی دیارە کەوا پاپای ڤاتیکان چەندە خۆشحال و سوپاسگوزاری کوردو هێزی پێشمەرگەو سەرۆک وەزیرانە لە پاراستنی مەسیحیەکان و زامنکردنی مافەکانیان و هەروەها گەشە مومارەسەکردنی زیاتری پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە هەرێمی کوردستان، جگە لەوەش یەکێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم کە خۆی مەسیحی مەزهەب کاسۆلیکە، یاوەری شاندەکەی جەنابی کاک مەسرورە.
ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە کوردستان و کورد لە ناوچەکەدا نمونەیەکی دیارە لە فەراهەمکردنی ئازادی ئاینی و تەتبیقکردنی دیموکراسی لە ئەزری واقیعدا و باوەشێکی نەرم و سەلامەتە بۆ ئاوارەکان و پەناگەیەکی ئارامە بۆ داڵدەدان و حەواندنەوەی لێقەوماوان، دواتر پاپای ڤاتیکان، لە مەڕاسیمێکدا، سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی خەڵات دەکات.
کەوایە بەشداری کردنی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە وەها کۆڕبەندێکدا، جگە لەوەی کۆمەلێک پرسی وابەستە بە دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆرو مەترسیەکانی گرووپە پەڕگیرەکان لەسەر ئاسایشی جیهان و پرسی ئابوری و سەربازی و فەرهەنگی گەنگەشەی لەسەر دەکات، ئەوا پێویستە ڕەهەندەکانی پشت گەشتە سیاسیەکەی وەک دیوی دووەمی سەردانەکەی وەک خۆی تەرجەمەی بکەین و بەکەم سەیری نەکەین، چونکە هەر میتنێگ یانژی هەر سەرلێخستنێکی دپلۆماسی، دواجار فاکتەرێکە بۆ پێشخستنی پەیوەندیەکان لەگەڵ کۆمەلگای جیهان، لۆبیکردنە بۆ زیاتر بەدەستهێنانی پاڵپشتی وڵاتانی ترو موکومکردنی پەیوەندییە دۆستایەتیەکان لەگەڵ جیهانی دەرەوە، ئەمەشیان لە زانستی سیاسی و دپلۆماسیدا وەک ڕایەڵەک بۆ پێشڤەچوونی گەڵان بە گشتی پێناسەی بۆ دەکرێ