نەتەوەیەكی ڕەسەنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ‌ دەوڵەتی سەربەخۆیە..

نەتەوەیەكی ڕەسەنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ‌ دەوڵەتی سەربەخۆیە..

كوردستان وڵاتێكی سەربەخۆ نییە، بەڵام بەڕاستی بۆ گەلی كورد، كە بە مەزەندە میللەتێكی چڵ میلیۆن كەسین، كوردستان واقعییەتێكی نكۆڵیلێنەكراوە. كوردستان كە كەوتووەتە لێواری وڵاتانی توركیا، ئەرمینیا، ئێران، عێراق، و سوریا یەكێكە لە هەرێمە هەرە ئاڵۆزەكانی جیهان، و گەلی كورد گەورەترین میللەتی جیهانە كە خاوەنی وڵاتێكی سەربەخۆ نییە. كوردەكان بە ڕەسەنی نیشتەجێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، هەرچەندە توێژەرە زانستییەكان ڕای جیاوازیبان سەبارەت بەو بابەتە هەیە. هەموو كوردەكان ناسنامەیەكی ئایینی یەكسانیان نییە، زۆربەی گەلی كورد موسڵمانی سوننەن، بەڵام ئایینەكانی دیكەش لە نێو كورد بە دی دەكرێت.ئەوەی كە ڕوونە ئەوەیە كورد ناسنامەیەكی زمانی و نەتەوەیی هاوبەشی هەیە. بڕوا وایە كە ئەو هاوبەشییانە لە نزیكەی سەدەكانی نێوەڕاست دەركەوتبێتن. پاش سەدەكانی نێوەڕاست، كوردەكان ڕۆڵی گرینگیان لە مێژووی ئەو وڵاتانە هەبووە، كە ئێستا بە ئێران، توركیا، عێراق و سووریا دەناسرێن.لە كۆتاییەكانی جەنگی جیهانی یەكەمدا دوای ڕوخانی دەسەڵاتی عوسمانیەكان، خەریك بوو خەونی گەلی كورد بێتە دی و دەوڵەتێكی تایبەت بە كورد دروست ببێت، لە پەیمانامەی سیڤەردا كە لە ساڵی 1920 ئیمزا كرا، تێیدا دان بە مافی گەلی كوردا نرا و بەڵێنی دروست كردنی ووڵێتێكی سەربەخۆ بە كورد درا لە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ و ناوچەی موسڵ. بەڵام ئەم خەونە لە گۆڕ نرا دوای سەركەوتنی موستەفا كەمال ئەتاتورك لە توركیادا، بە هۆیەوە هاوپەیمانان لە جێبەجێكردنی بەندەكانی پەیماننامەی سیڤەر پەشیمان بونەوەو و ئەو پەیماننامەیان گۆڕی بە ڕێكەوتننامەی لۆزان لە ساڵی 1923 دا، كە بە هۆی ئەم ڕێكەوتننامەیەوە گەلی كورد دابەش كرا بەسەر توركیا و ئێران و عێراق و سوریادا. دوای دەیان ساڵ خەباتی بێ وچان و قوربانی دانی بێ شومار ئیتر پێوستە گشت هێزو لایەنە كوردستانییەكان ئەولەوییەت و ئامانجی نەتەوەی كورد، دەبێت ماناوەی جستەیی-كلتوریی-شوناسیی و ڕزگاری نەتەوەیی بێت. گەلی كورد لە عێراقدا بە دەیان ساڵ تامی تاڵی كوشتن و بڕین و چەوساندنەویان چشتووە. هاوكات دەگەڵ شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە هەشتاكاندا، ڕێژیمی عێراق بە چەكی كیمیایی هێرشی دەكردە سەر خەڵكی مەدەنی كورد و بە دڕندانەترین شێوە سەرهەڵدانی خەڵكیان سەركوت دەكرد. دەیان هەزار كورد لە هێرشەكان شەهید كران، و سەدان هەزار كەس ناچار كران كە زێد و شوێنی خۆیان بە جێ بێڵن. هاوكات لەگەڵ شەڕی یەكەمی كەنداو لە ساڵەكانی -19901991، پتر لە یەك و نیو میلیۆن كورد بەرەو توركیا هەڵاتن، توركیا خاڵە سنوورییەكانی داخست، و كوردە پەنابەرەكان بە گەمارۆدراوی هێزە عێراقییەكان مانەوە تا ئەو كاتەی كە هیزەكانی هاوپەیمان ناوچەیەكی ئەمنیان ساز كرد كە بە ناوچەی دژەفڕینی عێراق دەناسرێت. پاش ئەوەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان پاراستنی گەلی كوردی لە عێراق گەرەنتی كرد، عێراق ئیزنی دەوڵەتی هەرێمی كوردستان دا تا بە سەر ئەو بەشەی لە عێراق حكوومەت كات.گەلی كورد لەو رۆژەوەی بۆ بەرپەرچدانەوەی زوڵمی داگیركاری پەنای بۆ شۆڕش وبەرگری بردووە، ئامانجێكی بنەڕەتیی هەبووەو پیشانیداوە كە ئەو واقیعە سەپێنراوەی داگیركەران قبووڵ ناكات كە دەیانەوێت بە زۆر بمانلكێنن بە وڵاتێكی وەك عێراقەوە و لەناو ئەو وڵاتەشدا وەك هاووڵاتی پلەدوو مامەڵەمان لەگەڵدا بكرێت، بەڵام بەداخەوە بە درێژایی زیاتر لە 100 ساڵی رابردوو قەدەر و بەرژەوەندی زلهێزەكان بەوجۆرە بووە كە بەزۆر گەل و خاكی كوردستان بە عێراقەوە بهێڵنەوە. هەڵدانەوەی مێژووی رێبەرانی نەتەوەكەمان، هەموو كات وانەو پەندی بەسوودن بۆ ئێستا و داهاتوومان و ئەم مێژووە ئەوەمان فێردەكات، كە رێبەرانی نەتەوەی ئێمە تەنیا لە پێناوی یەك ئامانجدا خەباتیان كردووە و پەتی سێدارە كراوەتە ملیان و دوورخستنەوە و ئازار و ئەشكەنجەی زیندانەكانیان بینیوە، ئەویش ئەوە بووە كە نەتەوەی كوردیش وەك تەواوی گەلانی ئەم جیهانە خاوەنی كیانی سیاسی و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بێت. مێژووی ئەو رێبەرانە پێمان دەڵێت، ئەوان هیچ كاتێك دەسەڵاتی ئەوی دیكەیان بۆ سەر خۆیان بە مەترسی نەزانیوە.سەرۆك مسعود بارزانی كوڕی ، هەر لەتەمەنی لاوییەوە لە ناو بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستان پێشمەرگە بووە و لەسەنگەری بەرگریكردن و خەباتكردندا بووە لە پێناوی ئازادی و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی كوردستاندا، هەر بۆیە ئەگەر لەبری ئەو كەسێكی دیكە هەمان پەیامی بەرزبكردایەوە، ئەوا من قەناعەتم بەو جۆرەیە چۆن جەنابی مەلامستەفا بارزانی بۆ پشتگیری لە كۆماری كوردستان چووە مهابادو بووە سەربازی كۆماری كوردستان، بەڕێز مەسعود بارزانیش هەمان هەڵوێستی دووبارە دەكردەوە، من چەند جارێكیش لە خۆیم بیستووە كە گوتوویەتی: هەر كەسێك ئامانجە سەرەكییەكەی كورد كە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە بگەیەنێ ئامانج ، پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیی بین .
Top