(قوتابیان-لاوان)بەشێكی گرنگی خەباتی گەلەكەمانن

(قوتابیان-لاوان)بەشێكی گرنگی خەباتی گەلەكەمانن
دامەزراندنی ھەردوورێكخراوی (قوتابیان —لاوان)لە
١٨ شوباتی ١٩٥٣گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە لە ژیانی سیاسی و کاری رێکخراوەیی بۆ ھەردوو رێکخراوەكە بە دەستپێکی کار کردنیان ھەژماردەكرێت لە ناو رێکخراوێک کە تایبەتە بە کاروبارەکانیان كەبوویتەبەشێكی گرنگی خەباتی گەلەكەمان وھەمیشەداكۆكیكەری بەدیھێنانی مافەرەواكانی گەلەكە مان بووینەچونكە وەک زەرورەتێکی مێژووی ٦٧ ساڵ بەر لە ئێستا بە حیکمەت و بڕیاری ( بارزانی نەمر) ھەردوویەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دامەزرا بەمەش بوونە پێشەنگی خەباتی رێکخراوەیی و مەدەنی لە مێژووی خەباتی مەدەنیانەی کوردستان كەمێژووێكی پرلەتێكۆشان وقوربانیدانیان لەبزوتنەوەی رزگاریخوازیی كوردستانیان ھەیە بێگومان دامەزراندنی رێکخراوەێکی لەم شێوەیەدا گرنگی و بایەخی خۆی ھەبوو بە سوود وەرگرتن لە فەلسەفەو رێبازی بارزانی نەمر تا قوتابیان و لاوان لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان كاربکەن چونکە ئەوان ھێزیکی کاریگەرن بۆ گۆرانکاری و بەرەو پێش بردنی کوردستان کە بە دڵنیایەوە لەم رووەوە رۆلی خۆیان گێراوە و جێ پەنجەیان دیارەكەپۆلێك سەرکردە و کادیری بە توانایان پێگەیاندووە کە لە پاڵ تێکۆشەرەکانی گەلەکەمان لەمەیدانی خەبات و کاروانی خرمەتکردندا بوونیان هەیە تەنانەت تا ئەمرۆشی لەگەل دابێت لە کاروانی خزمەتکردن لە بواری (سیاسی وپەرلەمانی وئیداری و رۆشنبیری)بوونیان هەیە و کارەئەکتەری بەتوانا ولێهاتوون کە ئەمەش دەرخەری ئەو پێناسەی بارزانی نەمرە کەبەسەری رم وشورەی پۆلاین وەسفی کردوون بەکرداریش سەلماندیان کە قوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران بووینە.
بۆیەش گرنگە هەردوو رێکخراوەکە ئەم رۆلە گرنگە و مێژوویەیان ھەمیشەلەیادبێت چونکە وەنەبێت ئەم رۆلەیە تەنها پەیوەست بووبێت بە قۆناغێکی تایبەت دا بەڵکو پێویستە تا کاروانی خەبات و کوردایەتی رێبازی بارزانی نەمر بەردەوام بێت ئەم رۆلەیەش ھەربەردەوام بێت بەتایبەت لە رەوشێكی وەک ئێستای کوردستاندا زیاتر پێویستیمان بە پێگەیاندنی نەوەێکی تازە ھەیە تاهەمیشە هەربەقوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران بمێنێتەوە بۆ پێگەیاندنی نەوەێکی تازە و
گۆشکراو بەبیری نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ بەروەپێش بردنی کاروانی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەسەر رێبازی بارزانی نەمركەھەمووكات (قوتابیان —لاوان)ھێزی كاریگەربووینەبۆگۆرانكاری وپێشخستنی كوردستان.
هەموو سالێ 18ی شوبات لەژیانم دابیرەوەرێكی تایبەتی ھەیەكە شەرەفی ئەندام بوونم له یەکێتی قوتابیانی کوردستان پێ بەخشرا كەئەمەش بۆمن بووەدەسپێکی کاری رێكخراوەیم بۆیەش ھەمووكات خۆمان بەقەرزداری ئەم رێکخراوەیەدەزانین كەخۆزگەوئومێدمان وایە ھەمان رۆڵ و کاریگەری جاران بگێرن لەپێگەیاندن وخزمەتكردن وھوشیاڕكردنەوەی قوتابیان كەئێستاھەست بەھەمان كاریگەری جاران ناكەین كەگرنگەبەھەمان روحیەتی جاران ھەمیشەبەردەوام بن لە میدانی کارکردندا بۆپێگەیاندنی كادری بەتواناودیارتاھەربەقوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران بمێنەوە.
ئەم ساڵیادیەبەدەرفەت دەزانم تالەناخی دلەوەجوانترین پیرۆزبایمان لەسەرجەم قوتابیان و لاوان پیرۆز بكەین.ئومێدی بەڕدەوامیان بۆدەخوازین .
Top