(( کۆنفرانسی میونخ، کوردستانێکی بەهێز ))

(( کۆنفرانسی میونخ، کوردستانێکی بەهێز ))

کۆنفرانسی میونخی نێو دەوڵەتی بۆ ئاسایش، کە ساڵانە لە شاری میونخی ئەلمانی، بۆ تاتۆی کردنی رەوشی ئەمن و ئاسایشی نێو دەوڵەتی و بەربەستەکانی دەبەسترێت، زۆربەی وڵاتانی جیهان بە بانگهێشتی فەرمی بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکەن، بە دەیان پانێل دەبەسترێن و تاتۆی لەسەر تەواوی بابەتە پەیوەندارەکان بە ئاسایشی نێودەڵەتی یەوە دەکرێت و ڕاوبوچوونی لەسەر وەردەگیرێت و پلانی بۆدادەنرێت.
بانگێشت کردنی سەرکردەکانی هترێمی کوردستان، لە بەرێزان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم کۆنفرانسە، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە هەرێمی کوردستان لە رووی ئەمن و ئاسایشەوە گرنگی خۆی هەیە، بە تایبەت لە رووی ئەمن و ئاسایشی نێو دەوڵەتیەوە.
هەروەها ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆ بەرقەرار کردنی ئەمن و ئاسایش پێویستیان بە هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها بە پێویستی دەزانن کە سەرکردەکانی هەرێم بانگهێشت بکەن و کوێ لە راو بوچونەکانیان بگرن لەمەڕ چۆنیەتی فەراهەم کردنی ئەمن و ئاسایشی جیهانی.
رەوشی سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستان ئەوەی بۆ جیهان سەلماندووە کە هەرێمی کوردستان خاوەن ئەزمونێکی بەهێزە لە بواری ئەمن و ئاسایشو،بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.
شەری داعش و تێکشکانی لەسەر دەستی پێشمەرگە و پاراستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و رەوشی ناوخۆی هەرێم، لایەنێکی تری سەلماندی هێزی هەرێمە و بە دیار کردنی ئاستی هوشیاری خەلکی هەرێم و سیاسەتە حەکیمانەکەی سەرکردایەتی سیاسی یە لەمەر چۆنیەتی تەعامول کردن لەگەل ئەم جۆرە دوخە نالەبارانە و زال بوون بەسەری دا.
بەشداری کردنی سەرکردەکانی هەرێم لەو کۆنفرانسە دەرفەتێکی ترە بۆ سەرنج راکێشانی ڕای نێودەڵەتی بۆ زیاتر گرنگی دان و هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان لە رووی ئەمن و ئاسایشەوە، نەخاسمە کە هەرێمی کوردستان کەوتوتە ناو جەرگەی ناوچەیەکی نا سەقامگیر و پر لە کێشە، کە لەوانەیە ئەم کێشانە ئەگەر چارەسەری گونجاوی بۆ نەدۆزێتەوە تەشەنە بکەنە وڵاتانی تری جیهان و بە تایبەتی رۆژئاوا.
ئەم کۆنفرانسە هێزی هەرێمی کوردستان مان نیشان دەدات، کە تاکە هەرێمە لەو کۆنگرەیە بەشداری بکات و لەو ئاستە نێودەوڵەتیە گرنگی و بایەخی پێ بدرێت.
بۆ بیر ئینانەوە، یەکێک لە دروشمەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەو کوردستانێکی بەهێز، بو، کە ئەمڕۆ بەرهەمی ئەو دروشمە و کارکردن لەسەری بە دیار دەبێت.
بەڵێ کۆنفرانسی میونخ سەلماندی ئەو راستیەیە کە ئێمە خاوەن هەرێمێکی بەهێزین و دەبێ شانازی پێوە بکەین و بەردەوام کاری بۆ بکەین بۆ زیاتر بە هێز کردنی، پێخەمەت پێکەی هەرێم لەسەر ئاسی نێو دەوڵەتی بەهێز تر و موکم تر ببێت، کە ئەوەش رێگایەتی ترە بۆ زیاتر بە دەست هێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان.
Top