گرنگی و پێگەی کوردستان لەکۆنفراسی میونشندا
February 15, 2020
وتار و بیروڕا
کۆنگرەی میونشن ساڵانە دەبەسترێت ، لەئەلمانیا ، لەسالی ۱۹٦۳وەدامەزراوە، رۆل و کاریگەی و تاوتوێکردنی پرسەگەرمەکانی ناوچەی و نێودەولەتی دەخرێتە بەرباس و شیکاری ، بەتایبەت پرسی "ئاسایش"لەهەمو ولاتاندا ، کەگرنگی و تابەت مەندی خۆی هەیە ، رۆژف بەبارگاوی و کۆمەلێک ئاریشەو گرژی هەنگاودەنێت ، چ لەسەرئاستی حکومات و ولاتداندا ، چ باردۆخی گشتی هەرێمی کەزیاتر رووبەروی پرسی ئاسایشی بووینەتەوەو دواجار پروشک و نەهەماتی یەکان زیان دەگەێنن بەکۆی ئاسایشی جیهان ، بۆیە هەل و دەرفەتێکە لەم کۆنفراسەدا کەزۆر لە سەرۆک ولاتان و وزیرەکان تایادا پشکارئەبن ، لەگفتگۆی راستەوخۆی پانێل و کۆبونەوەکان چ دانیشتنی دووقۆلی ، کەواتە دانیشتن و گفتوگۆ رێگای چارەی زۆر لەپرسەکان چارەئەکات و دەرنجامی پۆزەتیڤی ئەبێ ، لەنێوان بەشداربووان دا، بارگاوی بونی ململانێکان لەگۆرەپاندا و هەست پێکراو جێگای نیگەرانی زۆرێک لەولاتانە ! بەرلەهەموویان ئەورو پا ، کەدەرواز ی نێوان ئەمریکاو ، رۆژهەلاتی ناڤین هەژمارئەکرێت، ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین روەو ناسەقامگیری ئەروات ململانێکان روون و ئاشکران ، بۆیە" ئەلمانیا "وەک ولاتێکی میانرەوی ئەوروپاو وەک دەست پێشخەری و کۆنفراسەکەس هەرلەهەمان ولات ئەنجام ئەدرێت ، دیارە لەسنۆگەی بەرپرسیاریەتی و ئاستی مرۆڤایەتی و ئاسایشی گشتی بەم ئەرکەی خۆ هەلساوە ، هەم رۆل و پێگەی لە ئاستی سوشیالی مرۆڤایەتی و هەم بەرنگاری" تیرۆر "رۆلبینینی خۆی تاوداوە لەم دوریانەدا، بەتایبەترلە هاوکار ی پێشمەرگەدا وەک یەکێک لە هاوپەیمانی بەرەی دژبە تیرۆردا ، جێگاو واقعیەتیان سەلماند ، ئەمرۆش لە۱٤/۲/۲۰۲۰دیسان دەیەوێت ئەم ئەرکە زندوو بکاتەوەو دەرفەت برخسێنێت لە نێوان ولاتانی بەشداربوو ، لەنێوانیاندا کوردستان و" رێزدار مسرور بارزنی" و شاندی یاوەری ، وەک نوێنەرانی کوردستان پشکداربوونە ،
لێرەدا سەنگ و قورسایی کوردستان وەک تاکە هەڕێمێکی ئامن و پێشکەوتن خوازو پێکەوەژیان چ لەسەرئاستی عیراق و ناوچەکە چ استقراریەتی لە رۆژهلاتی ناڤیندا ، حیساب بۆکراو جێگای اعتباری هەریمی و نێودەولەتیە ، چونکە خاوەن گرنگی و پێگەو، شانازی خۆیەتی، لەئاستی ناوچەکەو گرژیەکاندا ، هەم ئاسایشی متمانەپکراو هێزی "پێشمەرگەی کوردستان" خاوەن داستانی نەبەردی لەقارمانیەتی دژبە داعش تۆمارکردوە شەری لەپێناو مرۆڤایەتی و ئاسایشی جیهانی کردووە ، بۆیە لەم پێناوەدا بێ قوربانی نەبوە لەسەر برین و بێسەروشوێنی و داگیرکردنی خاکی کوردستان ، ئەمەلەلایەک ، لایتر کوردستان تاکە هەرێمی سەقام گیرو پێکەوژیان و ئاشتی و دیموکراسی تیادا رەگی داکوتیوە، و سەرباری ئەمەش خاوەن جیوپۆلەتیک و وەزیە ، بۆیە ولاتان بەگرنگی لێی ئەروانن ، مایەی هاوکاری و پالپشتی کردنن لە عیراقدا لەمافە دەستوریەکان و بشکداری بریاو مافەکانی هاولاتیان تیادا دەسەبەربکەن ، بەتایبەتی لەم سەرۆک وزیرانەی ئێستا لەعیراقداو تەواوی عیراقیەکان ، بۆیە بەرێز "مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان "شاندی یاوەری چاوپێکەوتن و دانشتنی کردوە لەگەل گەورەبەرپرسانی ولاتان لەوانە: ئەمریکاو ٫ئەلمانیاو، بولغاریا ،و پشکداری داری چەنددیداری تر ئەبێت لەسەر ئاستی وزیرو وزیرانی دەرەوەو بەرگری و چەندانی تر .
هەمو ئەم گفتوگۆ دانیشتنانە و پلات فۆرمەکان جێگای ئومێدن ، بۆ زیاتری چەسپاندنی ماف و ئازدیەکان و سەروەری ولاتان و ئاسایش بەتایبەتیتر ، کوردستان لەنێوانیاندا زیاتر ، کە بال بکێشت بەرەو ئامنی و پارێزاوی دەست کەوتنەکان و بەشداری کاری لەئێمناهی ناوچەکدا ، ئومێدداریەکان زۆرن و گەشتر ئەبنرێن لە پێناو پێش خستنی زیاتری کوردستان .