سەرۆك بارزانیی بە داگیركەرانی گووت پاشكۆ بوون و ژێر دەستبوون شوێنی نەماوە ..

سەرۆك بارزانیی بە داگیركەرانی گووت پاشكۆ بوون و ژێر دەستبوون شوێنی نەماوە ..

گەلی كورد،‮ ‬وەك نەتەوەیەكی رەسەنی رۆژهەڵاتی ناوین وباقی نەتەوەكانی وەك فارس و عەرەب و تورك،‮ ‬خاوەن نیشتمان و زمان و كەلتووری‮ ‬تایبەت بە خۆیەتی‮ ‬و وەك ئەوان مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و دەوڵەتی‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەبێت‮. ‬گەلی ‮ ‬كورد لە ماوەی‮ ‬100‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوودا‮ ‬ڕووبارێك خوێنی‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬ڕشتووە،‮ ‬بۆیە ئێستا كاتی‮ ‬هاتووە ئەوەی‮ ‬كە چاندوویەتی‮ ‬بچنێتەوە‮. ‬خاك و نیشتیمانمان ‮ ‬لەو‮ ‬ڕۆژەوەی‮ ‬كوردستان بە عێراقەوە لكێندراوە،‮ ‬كورد چەوسێندراوەتەوە و زیندەبەچاڵكراوە و ئەنفالكراوە و وڵات بەدەر كراوە و گوندەكانی‮ ‬خاپوور كراون‮...‬‮ ‬كورد هەمیشە لە عێراق هاووڵاتی‮ ‬پلە دوو بووە و پەراوێز خراوە و گوێ لە ماف و خواستە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬نەگیراوە‮.‬كورد هەرگیز بە حەز و خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬عێراقی‮ ‬وەك وڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵنەبژاردووە،‮ ‬بەڵكو بەسەریدا سەپێندراوە‮. ‬هەموو حكوومەتەكانی‮ ‬عێراق لە‮ ‬100‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوودا،‮ ‬بەڵێنیان بە كورد داوە كە پرسی‮ ‬كورد چارەسەر بكەن،‮ ‬بەڵامبەڵێنی‮ ‬خۆیان نەبردۆتە سەر و پاشگەزبوونەتەوە‮.. ‬‮ ‬لەو‮ ‬ڕۆژەوەی‮ ‬عێراق دروست كراوە،‮ ‬ڕێز لە دەستوور و‮ ‬یاسا و مافی‮ ‬مرۆڤ نەگیراوە و عێراق مەیدانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و جەنگەكان بووە و بەهێز لاوازی‮ ‬كوشتووە و گەورە بچووكی‮ ‬چەوساندۆتەوە و تا ئێستاش ئەم شەڕە تائیفی‮ ‬و مەزهەبییە بەردەوامە‮. ‬دوای‮ ‬نەمانی‮ ‬سەددام،‮ ‬كار بەو دەستوورە نەكراوە كە لەلایەن عێراقییەكانەوە نووسراوەتەوە،‮ ‬بەڵكو لەلایەن حكوومەتی‮ ‬فیدڕالییەوە پشتگوێ خراوە و ئەو پرسانەی‮ ‬كە بڕیار بوو لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دەستووری‮ ‬فیدڕالییەوە چارەسەر بكرێن،‮ ‬وەك ناوچە جێناكۆكەكان و دابڕاوەكان،‮ ‬وەك خۆیان ماونەتەوە،‮ ‬بگرە كێشەی‮ ‬ئەو ناوچانە قووڵتر بوونەتەوە‮. ‬هەرگیز كورد لە عێراق،‮ ‬وەك دووەم نەتەوەی‮ ‬گەورە سەیر نەكراوە،‮ ‬بەڵكو وەك پێكهاتەیەكی‮ ‬بچووك سەیر كراوە‮...‬‬مافی‮ ‬چارەنووس،‮ ‬مافێكی‮ ‬خوایییە و لە جاڕنامەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانیشدا هاتووە هەر نەتەوەیەك مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بە ئازادی‮ ‬لەسەر خاكی‮ ‬خۆی‮ ‬بژیت، سەردەمی ژێر دەست قبووڵكردن و پاشكۆیی بەسەر چووە و گەلی كورد بە دوای بە دەسهێنانی مافەرەواكانییەتی تا دوایین ساتەكان . پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی بە درێژایی‮ ‬قۆناغەكان خۆیان بە خاوەنی‮ ‬گەل و نیشتمان زانیوە و ئەم ئەركە قورسەیان لە ئەستۆ گرتووە و ئەوەیان سەلماندووە كە بارزانی‮ ‬و پارتی،‮ ‬هەرگیز لەسەر مەسەلە نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییەكان سازش ناكەن و بە هەموو هێز و توانایەكیانەوە بەرگریشیان لێكردووە و دەیكەن بۆیە دەتوانم بڵێم پشكی‮ ‬شێری‮ ‬ئەم شانازیەی‮ ‬ئەمڕۆش بەر پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دەكەوێت و ئەم بەرپرسیاریەتییە مەزنەیان لە ئەستۆ گرتووە و ناشبێت‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬هەموو ئەو كەس و لایەنە سیاسییانە نادیدە بگیرێن.‬سەرۆك بارزانی، لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو هەردەم لە پێشەوەی‮ ‬سەنگەرەكانی‮ ‬دژ بە تیرۆریستان و داگیركەرانی كوردستان بوو و راستەوخۆ بەرێزیان و‮ ‬و كوڕەكانی‮ ‬و برازاكانی لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان بوونە و ‮ ‬كەس ناتوانێ نكولی‮ ‬لێ بكات بە شاهێدی‮ ‬هەموو دونیا كەس نەچوو لە سەنگەرەكان سەردانی‮ ‬بكا،‮ ‬هەر بەڕێزیشیان بوو هەموو دونیای‮ ‬هێنا سەر خەت و سەرنجی‮ ‬هەموومانی‮ ‬راكێشا بۆ مەسەلەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬جگە لە هەڕەشەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و شۆڤینیەتی‮ ‬عەرب و بەرپرسانی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە شیعە و سوننەوە و جامیعەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬زلهێز و نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و دوایین جاریش ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش كە واز لە ریفراندۆم بێنێ‮ ‬یان دوای‮ ‬بخا،‮ ‬بەڵام بەڕێزیان تەنیا‮ ‬یەك وەڵامی‮ ‬بۆیان هەبوو كە ئەوە ئیرادەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردە، ئەوە بوو ریفرانـــدۆم لە‮ ‬9/25‮ ‬و سەركەوتنێكی‮ ‬یەكجار گەورە بوو‬، هەروەها بووە رۆژێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬كورد و كوردستاندا. پێوستە كورد لەهەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان و لە هەموو دنیا شانازی‮ ‬بە مرۆڤێكی‮ ‬راست و پاك و خاوەن هەڵوێستی‮ ‬وەكو سەرۆك بارزانی‮ ‬بكا،‮ ‬كە بووە سیمبول بۆ داكۆكی‮ ‬لە مافی‮ ‬رەوای‮ ‬میللەتەكەی‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top