خۆپیشاندانەکانی عیراق لەنێوان داوای خەلک و ئەجێندای سیاسیدا .
February 12, 2020
وتار و بیروڕا
هۆکاری تری کارلێک لەگەڵ ئەمە رێک هاوشانە، ئەویش جێبەجێکردنی ئەجینداکان ، خۆی دانانە بەبێ ئیردای سیاسی نیشتمانی عیراقیانە کەواتە کەم تازۆر کارو کاردانەوەدورست ئەکات ، خۆپیشندانەکان بەدەرنین لەم دوهۆکارە ئاوێتەو تێکەلاوکراون لەنێوان دوای خەلک و جێبەجێ کردنی ئەجێنداکان ، کەلەکەبونی ناعەدلەتی لەدابەشی داهاتی عیراق بۆ عیراقیەکان بێت بەهەمو پێک هاتەکان دیسان ئەمەی دەگوزەرێت ئەوەی لێ سەوزبوە دیارەپێچەوانەکەی راست بووە ، بۆیە تاگەیاندوتەئەم قۆناغ و دۆخە ئالۆزە دواجار ململانێکان چرتربونەوە لەسەرخاکی عیراق لەنێوان ئەمریکاو ئیراندا ، هەرئەوەندەنیە ، دەبێت بگەرێنەوە بۆمێژوش چونکە لەکاتی دورستکردنی ئەم کیانە ئەوەی ئەوکات ئێستاش خۆی بەساحیب پشک ئەزانێ جاراستەوخۆبێت یاناراستەوخۆنمونە" بەریتانیا "، کەواتە خۆپیشاندان لەپێناو دواکاری رەوای جماوەر رەوایە راستە ئاستی بژیوی و ژیانی خەلک پرلەکێماسین ، ئاستی خزمەتگوزاری لەپاشن ، هەموئەمانە بەرێگای مەدەنیانە لەجێگای خۆدان ، بەلام پەرینەوە بۆ قالبی گروپێن و پشێوی نانەوە لەقالبی خۆپیشاندانی مەدەنی دەچێتە قالبی جێبەجێکاری فشارو سینارۆ ی ململانێکان لەئەرزی واقعدا ، تاکو ئێستا رێژەی قوربیان چەندەزۆربوە لێ تاکو هەنوکەی دەرچەیەک نەهاتوتە ئارا لەسەر ئاستی هەرسێ سەرۆکایەتی کەبتوان کەم تازۆر بگنە ئەنجام چ لەگەڵ دوای خۆپێشاندەر چ دوای ناراستەوخۆی هێزی سیاسیەکانی عیراقی ، بۆئەوەی چیتر سیادەی عیراق پێشێل نەکرێت ،
رۆنایەکان کەمن ئیرادەی سیاسی و ئاستی گەشەی فکر چ وەک تاکی عیراقی چ وەک شەقام گشتی و نوخبەی و بریار بەدەستان کەبتوانن بەرژەوەندی بالای عیراق بپارێزن چیتر بن پێ نەکرێت ، ئەمە نابینرێت لەهە مو ئاستەکان ، ئەوەی ئە گوزەرێت ،شتێکی ئاستی مزهبیە ، تارادیەک ، ئەوانی تر لە پێک هاتەی تر ئەوانیش هاوکارو دەست بارنابن ، بەلایەنی کەمی بێلایەنی و ناوبژیوانی ، ئەمشیان حەقی رەوایە چونکە ئەوسنورانە پشت گوێ خراون چ کورد لەپشکادری حەقیقی وەک راو ئیرادەی نەتەوک بەشدارە ، چ سونە کە هەم لەئاستی ئێدارەدان و هەم کەمی خزمەت گوزراری و پشکەکانی تر فەراموش کراون .
بۆیە هۆکارەکان، داوای خەلک و ، ئەجێنداکان درێژە ئەکێشن ، مالوێرانی سامانی گشتیش بەهەدەرئەچێت . بالدەکێشت بۆ دۆخی هێلی هەژاری ئەگەر وابروات ، تەسفیە حساباتەکان هەردەکرێن .
لەکۆتای هەرئاشوبو ئالۆزیەک تەنها دواکەوت لێتە بەرهەم ،دواجار هەر بەرژەوەندی و رێکەوتن دەگاتە سازان ، ئەمە فاکتە لەمێژو و هەنوکەیدا ..