قوتابخانەیی كوردایەتیی لە پێناو سەربەستی گەل ونیشتیمان ..
February 11, 2020
وتار و بیروڕا
بە درێژایی خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رەسەن و خاوەن ماف هیوا و ئامانجی هەموو سەركردە و تێكۆشەران و پێشمەرگەی كوردستان لە هەر چوار پارچەی كوردستان دا رزگاركردنی خەڵكی كوردستان بووە و گەیاندنی بە ئامانجە نەتەوەییەكانی و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بووە.ئەگەر هەڵوەستەیەك لە شۆڕشەكانی گەلی كورد بكەین هەر لە شۆڕشی شێخ عوبێدوڵڵای نەهرییەوە لە 1882 تاكو شۆڕشەكانی بارزان و شێخ مەحموودی حەفید و شۆڕشەكانی ئاگری داغ و بەدرخانییەكان و شێخ سەعیدی پیران و گەلێكی تر بە ئازایانە داوای چارەنووسی میللەتی كوردیان كردووە و بە مەردانە دژی پەلاماری داگیركەران و دووژمنان وەستاون و قوربانی گەورەیان داوە، هەمیشە دژی ڕێككەوتنەكانی دابەشكردنی كوردستان بوونە و دەنگیان گەیاندووە بە دەوڵەت و ڕێكخراوەكانی نێودەوڵەتی و حكوومەتەكانی زلهێز پێش جەنگی یەكەمی جیهان و پاش ئەو جەنگە هەر لە سەردەمی شۆڕشی عەبدولسەلام بارزانی یەكەم بنەماڵەی بارزانی.ئەم ڕێبازە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەشەی كردووە و بەرفراوان بووە ناوی دەركرد بەوەرگرتنی هەموو نیشتمانپەروەرەكانی كورد و بارزان بۆتە سەنتەری كوردایەتی و رێبازی مستەفا بارزانیی نەمر.
خەبات و تێكۆشانی بارزان بە درێژایی زیاتر لە 130 ساڵ بە خەبات و تێكۆشان بەبێ ڕاوەستان و پچڕان و هەر پێنج تێكۆشەرە سەركردە لە شەهید عەبدولسەلامی دووەم دەست پێدەكات و پاشان شێخ ئەحمەد بارزانی و مستەفابارزانیبارزانیی نەمر و ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ و سەرۆكی هێژا مەسعوود بارزانی و، هەموو ئەو سەركردانە رۆڵ و بەهرەمەندی خۆیان هەبووە لە تێكۆشان و شۆڕشی میللەتی كورد لە سەردەمی ڕۆژگاری خەباتی خۆیدا بەتایبەتی میللەتی كورد مستەفابارزانیبارزانیی نەمر كە بەڕێزیان بووەتە خاوەنی قوتابخانەی كوردایەتی و هەڵگری ئاڵای شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری پێشمەرگەی بە ئەمەكی كوردستان.
دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە 16ی ئابی 1946و، پاشان گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە رووسیا بۆ كوردستان و، دواتر دەستپێكی شۆڕشی ئەیلوولی ساڵی 1961 دەبینین داواكارییەكانی میللەتی كورد بەرفراوانتر و قورستر دەبن هەر لە شەراكەتی كورد و عەرەب لە خاكی عێراقدا و داوای لامەركەزی و خودموختاری و بەرجەستەكردنی سیستەمی فیدراڵی لە باشووری كوردستان دا و دامەزراندنی دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەسپاندندنیان لەنێو دەستووری هەمیشەیی عێراقدا، لە ساڵی 2005 بۆ ملكەچكردنی دەوڵەتی عێراق بۆ دابینكردنی ماف و بەرژەوەندییەكانی میللەتی كورد .سەرۆك مەسعوود بارزانی وەك قوتابی و سەركردە و شۆڕشگێڕی بەئەمەكی قوتابخانەی ڕێبازی بارزانیی نەمر هەستی بەوە دەكات ئەو هەلومەرج و دەرفەتانەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لەناو محافلی نێودەوڵەتیدا رەخساون بۆ بەدیهێنانی ئامانجە سەرەكییەكان و بەجێهێنانی خەونەكانی باب و باپیران و سەركردە نەمرەكان و رۆحی شەهیدانی كوردستان زیندوو بكاتەوە بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.بۆ نەهێشتنی زوڵم و زۆرداری، بۆ گۆڕبەگۆڕكردنی هەموو جۆرەكانی چەوساندنەوە و خۆپەرستی و شۆڤینی و دیكتاتۆریەت بووبن بە خاك كردنی خەونەكانی سەددام حسین و عەماش و عەلی كیمیاوی و مالیكی و هەزارەهای دیكە لە دوژمنانی میللەتی كورد. بۆ سەركەوتن و سەربڵندی و سەروەری میللەتی كورد و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردی و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لەسەر هەموو شاخ و داخەكانی كوردستان هەموومان لەگەڵ ڕێزدار مەسعوود بارزانی سەرۆكی كوردستانین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە پیرۆزە.بەدرێژایی 130 ساڵ خەباتی بارزان سەركردە و تێكۆشەر و قارەمانی میللەتی كورد بوون و هەموو ژیانیان بەخشیوە بۆ ئازادكرنی ئەم میللەتە هەر لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی و مستەفابارزانیبارزانی هەتا دەگاتە ئیدریس بارزانی و سەرۆك مەسعوود بارزانی و گەشەكردن و بەڕێوەچوونی رۆڵی بەڕێزان نێچیرڤان ئیدریس بارزانی و مەسروور مەسعوود بارزانی لە چوارچێوەی قوتابخانەی مستەفا بارزانی نەمر دا لە پێشكەشكردنی كار و خزمەتی بێ سنوور بۆ ئاوەدانكردنەوە و بەرەوپێش بردنی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا و دابینكردنی دیموكراسی و ئەمن و ئارامی و ژیانێكی بەختەوەر و ئازاد بۆ هەموو چینەكانی خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی و فەراهەم كردن و بەرجەستە كردنی زەمینە و مەرجە گونجاوەكان بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.