رۆڵ و گرنگى به‌رێوه‌به‌ر له په‌رۆسه‌ى په‌روه‌رده
February 11, 2020
وتار و بیروڕا
له‌و ووتاره‌دا ده‌مه‌وێ باسى رۆلێك بكه‌م له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن، كه رۆڵى هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاری هه‌یه له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ئه‌ویش به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه‌یه سه‌ركرده‌ى پرۆسه‌كه‌یه مه‌به‌ستم به‌رێوه‌به‌رى سه‌ركرده‌یه، پێویسته به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه سه‌ركرده‌ى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بێت له قوتابخانه‌كه‌یدا، بۆیه قوتابخانه پێویستى به كه‌سێكه سه‌ركردایه‌تى بۆ بكات، هه‌موو كاتى خۆى ته‌رخان بكات بۆ په‌روه‌رده و فێركردن، بۆ قوتابخانه‌كه‌ى، بۆ قوتابیه‌كانى، كه‌سێك بێت كاره‌كانى رێك بخات و دابه‌شى بكات له نێوان مامۆستاكان و كارگێڕى قوتابخانه‌دا هه‌ریه‌كه و به پێى پسپۆڕى له ئیش و كاره‌كاندا، به‌رده‌وام به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یی ورۆشنبیری وفێركردنى هه‌بێت بۆ قوتابییه‌كانى و چاودێری وورد و درشتى ئیش و كارى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانى بكات، بۆ ئه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه به‌رده‌وام كه‌شێكى هێمن وئارامى هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا به‌رێوه‌به‌ر خاڵى هاوبه‌شى نێوان كه‌س وكارى قوتابیان ومامۆستاكان بێت، جگه له‌وه‌ش به‌رێوه‌به‌ر نابێت كارى هه‌ره له پێشینه و بنچینه‌ى خۆى له یاد بكات له ناو قوتابخانه كه چ له چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى كه روو ده‌ده‌ن له قوتابخانه زۆر جاران له نێوان قوتابیان خۆیان، یان چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى كه روو ده‌ده‌ن له نێوان مامۆستایان و قوتابیان، یان مامۆستایان به‌گشتى، یانیش مامۆستایان و كارگێڕى به گشتى چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و ئاریشانه‌ى كه روو ده‌ده‌ن له قوتابخانه، جگه له هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێویسته به‌رده‌وام چاودێری ده‌وامى رۆژانه‌ى قوتابخانه بكات له هاتن و نه‌هاتن و دوا كه‌وتن و خشته‌ى وانه‌كان و تا دوایی، به كورتى ده‌توانین بلێن به‌رێوه‌به‌ر گرنگى گه‌وره‌ی هه‌یه له جێ به‌جێ كردنى سیسته‌مى فێركردن له ناوه‌وه‌ى قوتابخانه و جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
بۆیه ناكرێ هه‌موو كه‌س بكرێته به‌رێوبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه كاریگه‌رییه هه‌ستیاریه‌ى بخرێته ژێر ده‌ست و چاره‌نووسى ئه‌و هه‌موو قوتابییه و كۆمه‌ڵگه‌یه بخرێته ده‌ست قه‌زا و قه‌ده‌ر و به مل داهاتن، بۆیه به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه پێویسته شاره‌زایی وئه‌زموونى په‌روه‌رده‌یی باشى هه‌بێت و راهێنان ومه‌شقی كرداری ئه‌نجام دابێت له بوارى په‌روه‌رده و فێركردن و كارگێڕى دا، شاره‌زایی هونه‌رییه‌كانى ئیداره‌دانى قوتابخانه بێت و بڕوانامه‌ى شیاو بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كه بكات له قوتابخانه، جگه له‌وه‌ش هه‌موو پێویستییه‌كانى كه‌سایه‌تى به‌رێوه‌به‌ر له كه‌سایه‌تى ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌بێت و به‌رده‌وام ئاگاداری ره‌وشى په‌روه‌رده وخوێندن بێت، ووشیار و به ئاگا بێت، كه‌سایه‌تى به‌هێزى هه‌بێت، په‌روه‌رده‌یی بێت، ویژدانى زیندوو بێت، خاوه‌ن ره‌وشتى به‌رز بێت، هه‌ڵسوكه‌وت و كردار و ره‌فتاری په‌روه‌رده‌ییانه بێت، به‌رده‌وام بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا توند و نه‌رم و نیان بێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تى و ناوبانگی باش وچاك بێت له قوتابخانه و كۆمه‌ڵگه‌دا و بڕواى ته‌واوى به ئه‌ركه‌كه و كاره‌كه‌ى خۆى بێت، دڵسۆز بێت بۆ پیشه‌كه‌ى و به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات كه‌شێكى له بار و گونجاوى په‌روه‌رده‌یی دروست بكات له ناو قوتابخانه‌كه‌ى، وه سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران هه‌ست به ئارامى و دڵنیایی بكه‌ن له قوتابخانه و لێك تێگه‌یشتن هه‌بێت، دادپه‌روه‌ر بێت له قسه و كردار وبه‌گشتى له نێوان سه‌رجه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییه‌كاندا هه‌رده‌م وه‌كو نموونه و پێشه‌نگ بێت له رواڵه‌ت و هه‌ڵس و كه‌وت و كرده‌وه‌كانیدا، كه ده‌رئه‌نجام پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ش سوودمه‌ند ده‌بێت به‌گشتى.
* به‌رێوه‌به‌رى گشتى چالاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی