پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵگا بوچی؟
February 11, 2020
وتار و بیروڕا
کوردستان بە گشتی بە درێژایی قوناغەکان بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدا بووە
چ لە سەر ئاستی دەرەکی بوبێت یانیش لە سەر ئاستی نێوخویی
یەکێک لە مەترسیە هەرە گەورەکانی سەر کوردستان
بریتی بووە و بریتیە لە یەکترازانی سیاسی
واتە نەبونی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان
هوکاری سەرەکی دواخستنی دوزی ڕەوای نەتەوەکەمان بووە تا ئەمڕو لە ئامانجە پیروزەکەی
زورجار لە یەکترازانی سیاسی بووەتە هوکاری شکست هێنانی دوزە ڕەواکەی و دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان زور بە ئاسانی ئەجندا و مەرامی سیاسی دوژمنکارانەی خویان توانیویانە جێبەجێ بکه ن
و دوزی ڕەوای کورد دور بخەنەوە لە گەیشتن بە ئامانج نمونەش گەلێ زورن پێویست بە باسکردنیان ناکات
پاراستنی سەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی پەیوەستە بە پلەی یەکەم بە بونی یەکهەڵوێستی
هەروەک ئاماژەم پێداوە بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەمە چون دێتەدی ؟
بو وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستە هەمو ئەو فاکتەرانەی کە دەبنە هوی پاڕاستنی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرژەوەندی گشتی وڵات بە هەند وەربگرین
گرنگی دان بە پرەنسیبی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سیاسیانە تاوەکو بتوانین گشت بیروڕا نەتەوەیی و ئایینی وسیاسی کوبکەینەوە لە ژێر چەتری نیشتیمانی دا
ا بو ئەوەی ببین بە خاوەن یەکگوتاری سیاسی و لەوێوە بڕیار لە سەر چارەنوسی هاوبەشی کوردستانیان بدرێت بە گشتی
بایەخدان بە جێبەجێکردنی بنەماکانی دیموکراسی و سەروەری یاسا لە سەر هەمو ئاستەکاندا
ا لە پێناو ڕەنگدانەوەی دادپەروەری کومەڵایەتی دا و
بە مەبەستی بە هێز کردنی ئینتیمای نیشتیمانی کە ئێستا نەبونی ئینتیما لای هاوڵاتی لە ئاستێکی زور لاوازدا دەبێنرێت
دابینکردنی ئاسایشی خوراک ، دەرمان و پاراستنی ژینگە و لە سەروی هەمو ئەمانەشەوە
هەوڵدان بو زیاتر بە هێز کردنی ئاسایشی سەربازی بە شێوازی سیستماتیک
چونکە ئەوە پێشمەرگە قارەمانەکانن کوردستان دەپارێزن لە هەڕەشە و مەترسیە دەرەکیەکان.
ئەمەو زور فاکتەری دیکەی گرنگ هەن لە پێناو هەنگاونان بەرەو بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز
لە کوتایی ماوە بیڵێین کوردستانیان بە گشتی چارەنوسیان یەک چارەنوسە یەکڕیزی و تەبایی گشتی یەکسانە بە سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجی کوتایی
کە ئەویش خوی لەو کوردستانە بە هێزە دا دەبینێتەوە کە هەموو کوردستانیەکی دڵسوز ئاواتی بو دەخوازێت.