کوردستان وەک هەرێمێکی ئامن و پێشکەوتن خواز .
February 10, 2020
وتار و بیروڕا
هەرێمی کوردستان بەوەجیادەکرێتەوە لەئامنی و پێشکەوتن خوازی و پێکەوەژیان، لەسەر ئاستی ناوچەکدا بەگشتی ، تارادەیەکی زۆر ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین روەو ناسەقام گیر ی ئەرووات ، تادێت ململانێکان چرتر ئەبنەوە تەسفیە حساباتەکانی لەسەرپشتی هەرێمایەتی یەکلادەکرێنەوە ، بەتایبەتی تر لە عیراق و سوریاو لیبادا ،
کوردستان چ وەک هەرێم چ وەک بەشێکی ئامن و جێگای اعتباری هەرێمی و نێودەولەتدا، هەژماربۆکراوە . بگرە لەنێردەو شاندە دبلۆماتکارەکان ی بیانی کەرو لەعیراق دەکەن شوێن و جێگایان مانەوەیە لەپایتەختی کوردستان کە هەولێرە ، ئەمەش خۆی لەخویدا دنانە بەم ئامن و سەقام گیریە کەۆژ بەرۆژ لەپەرسەندن و پێشکەوتن دایە ،
دیسان جێگای ئاماژەبۆکردنە نابێت لەسەرئەمە بوەستین بەلکو بەرەوباشترین هەنگاوبنێن ئەمە هەم داخوازی خەلکی کوردستان و ئاستی جیهانی پێشکەوتن خواز ئەوەلێمان چاوەرواندەکرێت . دەبینین رۆژانە عیراق لە چدۆخێکی ناسەقام گیرو ناهەموار گوزەرئەکات خۆپیشاندانی هەرەمکی، ملیونی و چەندان قوربانی و بریندار لێ دەکەوێتەوە ، ئەمانەش راستە داواکاری جەماوەر رەوایە لێ دەچنە چوارچێوەی گەمەیەکی سیاسی لەسەر پشتی خەلک جا هۆکارو فشارەکان زۆرن ناراستەوخۆ شەقام دەورژێنن ، تاکو ئێستا تەواوی عقلمەندانی ئیدارەدانی عیراق نەیان توانیوە لەسەر سفریەک کۆک بن پرسەکان تاوتوێ بکەن ، بگەنە دەرنجامێکی باش ، ئەوەی دەگوزرێت زیاتر پەنابردنەبەر فشارو کارو کاردانەوە ، ئەوان پێیان وایە لەم رێگەیە دەتوان داخوازیەکان و رێکەوتنەکانیان بەدەست بهێنن ، کەچی بێ ئاگای لەسەر سومعەتی گشتی عیراق ناوەستن، چەندە شەرمندیە لەئاستی دەولیدا ، چونکە خۆ هەرشەی تیرۆر بن برنەکراوە ، هەرکاتێ بۆیان لوا دەست دەکەن بە کاری تیرۆری خۆیان ، بۆیە کاتی ئەوەیە بگەنە دەرچەیەک بۆ پارێزبەندی سیادەتی عیراق بەلایەنی کەم وەکۆ خۆی بمێنێتەوە ، ئەگینا رۆژبەۆژ لەلێواری کەوتن دایە .
بەبەراورد هەرێمی کوردستان تەواو جیاوازە ، هەرچەندە سیاسەتی گشتی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان هەمیشە لە گەڵ ئاشتی و ناوبژیوان بونە ، لەهێورکردنەوەی دۆخەکە ، دوورکەوتنەوە لەتەرف گیری سیاسی بەشێک نەبونە لەململانێکان ، دیسان واتاو مفهومی زۆر هەلدەگرێت ، بۆ اعتباری زیاتری بۆ پێگە یەکی ئامنی سەقام گیری ،لەکوردستان ،، قناعەت مان وایە ، هەرێمی کوردوستان و سەرکردایەتی سیاسی کاری ئەرێیان ئەنجام داوە لەم هەلومەرجە ، بەلام ئەگر زیاتر لە پەیوەندی دابن باشترە بۆ هەمو ئاستەکان ، جا چ لە ئاستی حکومەتی کاربەرێکەر ، چلە ئاستی احزاب ، چ لە ئاستی تایفەی بێت ، پەوەندی و دبلوماسیەت سەرچاوەی لێک تێگەیشتن و چارەی زۆری گرفتەکان دەکات دەرنجامی باشی دەبێت .
چونکە کۆمەلێک راستی هەن نابێت بدەینە دەست قەدەر لەپێناو هێنانەدی ماف و بەرژەوەندی گشتی کوردستانیان ، هەمیشە خاوەن کارنامەو هەلوێستی ها جوامێری بین ، بۆیە پێیەک لەکوردستان پێی تر لەبغا ئەوپەری هۆشیاری و مهاراتە لە پەیوەندی گرتن و رۆل بینین بۆ گەراندنەوەی دۆخێکی ئاسای چونکە لەم لەهەلومەرجە گشتیە دا زلهێزەکان لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان د ا سل لەهیچ شتێک ناکەن ، بۆئێمەی کوردستانیان زۆرتر پێویستە .هەم پەرەی پەیوەندیەکانمان لە گەڵ حکومەتی عیراقی ، هەم لەکوردستان یەک دەست بین لەم ریفۆرمە بۆ هەنگاونان لە سەقام گیری و
ئامنی و پێشکەوتن خوازیە هەم لەئاستی کارای جومگەو سێکتەرەکانی حکومەت ، لە هێنانەی دی ژیانێکی باشترو سەروەری یاساو عدالەت ، بەسستەم کردنی دام و دەزگا گشتیەکان ، رۆژبەرۆژ پەرە بدرێت بە ئاستی گەشەی کۆمەلایەتی و نەمانی بێکاری و گرفت دورست کردن و رای گشتی لێ دورست بون ، نمونەی رۆژ هەن لێی ،، گران بونی غازی شل نابێت پێشێلی دام و دەزگای حکومەت بکرێت ، پێوێستە رۆلی خۆیان بگێرن لەم ئاستانەدا هەمو کارو پرۆژیەیەک لەچوارچێوەی سیاساتی حکومەت هەرێمدا بێت ، رێگە بەکاری شەخسەنەی نەدرێت ، کوردستان ، ئە مە نەکاتی یەتی و نەجێگای دەبێتەوە هاولاتی ئەمەی قبول نیە ، بۆیە پێداگری لەسەرئەم ئامنیە ، بەهەرمی پێشکەوتن خوازی زیاتر لەهەرێمی کوردستان دا گەڵالە دەبێت ، بە اقراربونی سەروەری یاسای ، توندو تۆلی کەرت و سێکتەرەکان ، گەشەی کۆمەلایەتی و ، دەولەمەندکردنی کەلتوری پێکەوەژیان و دیموکراسی پێناسن بۆ پێشکەوتن خوازی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوچەکە بەگشتی .