كوردستانێكی بەهێز و جێی متمانە لە دەستێكی ئەمین دایە..
February 6, 2020
وتار و بیروڕا
ئێمەی كورد خەبات و قوربانیمان بەخشی تا خاوەنی خۆمان بین و لە ژێر دەستی و پ زوڵم زۆری داگیركەران رزگارمان بێ . ئێمە شەرٍمان لە پێناو زەوتكردنی هیچ وڵاتێكی تر نەكردووە ، بەڵكو ئامانجمان روونە ، ئێمەی كێشەی ئاینی و مەزهەبی مان نییە ، لە برسێتی خەباتمان نەكردووە ، تەنها و وتەنها لە پێناو گەرٍاندنەوەی خاك و نیشتمان بووە .. خەباتی نەتەوەیی، خەباتی نەتەوەیەکە کە خاوەنی وڵاتی سەربەخۆ و سەروەریی سیاسی نییە، خاک و نیشتمانی دابەش یان داگیر کراوە، لە وڵاتەکەدا ناسنامەی نەتەوەیی جیاوازە لە هی نەتەوەی حاکم، بەڵام نکۆڵی لەو جیاوازییە دەکرێ و شوناسی سهربهخۆی لهلایهن نەتەوەی دهسهڵاتبهدهستهوه دانی پێدانانرێ و مافە نەتەوایەتییەکانی ناسەلمێندرێ، به هاووڵاتی دهرهجه ٢ دهژمێردرێ و مافه سیاسی و ئابووری و کولتووری و کۆمهڵایهتییهکانی لێ زهوت کراوە. لە هەموو بارێکەوە بەشێوەی سیستماتیک ههڵدەواردرێ، دهچهوسێتهوه و سهرکوت دهکرێ.کاتێک ئەو گهلە ستهملێکراوە بەمەبەستی دواییهێنان بهو بارودۆخه ناڕهوایه ڕادەبێ کە خۆی له بندهستی و زوڵم و زۆر ڕزگار بکا و بڕیار دەدا چارهنووسی خۆی بهدهستهوه بگرێ و به ئازادی و سهربهستی بژی، پێی دەگوترێ خەباتی نەتەوەیی.ئەوە کە خەباتی نەتەوەیی بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆ بەڕێوە دەچێ یان بۆ دابینکردنی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی گەلی ستەملێکراو لە چوارچێوەی وڵاتێکدا، لەلایەکەوە گرێدراوە بە زۆر فاکتەری نێوخۆیی و دەرەکی، بە تایبەتی بە هێز و دەسەڵات و یەکگرتوویی و ئاستی سازماندراوی و گشتگیربوونی جووڵانەوەی ڕزگاریخواز و موشارەکەتی چالاکانەی خەڵک. فاکتەری بەرژەوەندی یەکلاکەرەوەیە: ڕەنگە زۆرایەتی نەتەوەیەک کە لە وڵاتێکی دێموکراتیکدا دەژی و سەرجەم مافەکانی بەگوێرەی یاسای بنەڕەتی وڵات دەستەبەر کراوە، لەباری سیاسی و ئابووری و ئەمنییەت و مێژووییەوە جیابوونەوە بە مەسڵەحەتی نەتەوەکەی نەزانێ، وەک کەبەک لە کانادا، تیرۆلی باشوور لە ئیتالیا، سکاتلەند لە بریتانیا... جیاوازی هەڵوێست لەو پرسەدا بەهیچ جۆر بەو مانایە نییە کە لایەنگرانی جیانەبوونەوە لە سەربەخۆییخوازەکان کەمتر نیشتمانپەروەرن یان بەپێچەوانەوە. ئەوە دەکەوێتە مەقوولەی جیاوازی بیروبۆچوون و تێڕوانین لە بەرژەوەندیی. مافێکی دێموکراتیک و ڕەوایە. گەلی كورد ، دوای سەركەوتن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەنگاویی باش و بەرچاویی بریووە و لە هەمانكاتیشدا دەسكەوتەكانی و بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی پاراستووە . ئەوەی ماوە ئەوەیە و نابێ رێگە بدرێت بەلارێدا ببرێت ئەوەیە گشت هەوڵەكان لە پێناو چەسپاندن و بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوونی كوردستان بێ...
دوای سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی گەلی كورد، بەسەرپەرشتی و سەرۆك مەسعود بارزانی، بینیمان بەڕێزیان چۆن بە كارێزمایی و لێهاتوویی خۆی ڕووبەڕووی ئەنجامەكانی پاش ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بووەوە، خەمخۆری و دڵسۆزیی جەنابیان بووە هۆی ئەوەی، قەوارەی هەرێمی كوردستان لەو پیلانگێڕییە هەمەلایەنەیە، كە لەلایەن گرووپی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر و هاوپشتەكانیانەوە بەرنامەداڕێژی بۆ كرابوو لە ناوچوون بپارێزێت! بەڵێ، جەنابیان بە هێمنی و حیكمەتی خۆی توانی شكست بە پیلانی پیلانگێڕان بێنێت و لەگەڵیشیدا كێشمەكێشی نێوان بەغدا و هەرێم بە تێڕوانینی حەكیمانە و دووربینی خۆی بەرەو ئاقاری هێوركردنەوە و ئارامی بەرێت، واقیعبینی و خوێندنەوەی ڕاست و دروستی بەڕێزیان بۆ ئەو كاتی دۆخەكە، بووە هۆی ئەوەی، زووبانی گفتوگۆ و دیالۆگ زاڵبێت و هەمدیس وڵاتان بێنەوە پێشەوە و پشتگیری لە جەنابیان و هەوڵە ئاشتیخوازانەكانی بكەن، هەر ئەمەش وایكرد لە پای شەڕ و تانك و تفەنگ و چاوسووركردنەوە كوشتن و ماڵوێرانی، زمانی دیالۆگ و ئاشتی و لێكحاڵیبوون سەركەوێت، ئەم هەوڵە دیبلۆماسییەی جەنابیان ئامانجی تەواوی خۆی پێكا، ئەمڕۆش هەمووان بەرهەمی ئەو دووربینییەی جەنابیان لەسەر ژیانی یەكە یەكەی هاووڵاتییانی عێراق و كوردستان و ناوچەكەش دەبینن. لە ڕووی (وزە) و ئاوەدانییەوە، هیچ گومان لە ڕۆڵی جەنابیان نییە، ئەو پێشكەوتنانەی ئەمڕۆ لە هەرێمەكەمان لەم ڕووەوە بە دەستهاتوون، بە هەوڵ و هیمەت و دووربینی جەنابیان بووە، بەڵێ هەر سیاسەت و دووربینی جەنابیان و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو وای كرد، هەرێمی كوردستان بچێتە نێو نەخشەی وزەی جیهانییەوە، ئەوەتانێ ئێستا ڕۆژ دوای ڕۆژ، كۆمپانیا گەورەكانی وزە و ئاوەدانی ڕوو لە هەرێمەكەمان دەكەن، ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین لەم لایەنەوە بەرهەمی ئەو سیاسەتە ڕاست و درووست و بەرچاو ڕوونییەی بەڕێزیان بووە بۆ ئەمڕۆ و ئایندەی هەرێمی كوردستان، سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ كوردستان بووەتە خاوەن وزەی خۆی و ڕۆژ دوای ڕۆژ هەنگاوەكان لە خاسەوە بەرەو خاستر ئاستەنگییەكان دەبڕن. لە ماوەی حوكمڕانێتی جەنابیاندا، بەتایبەتی لە سەردەمی كابینەی هەشتەمدا، زۆر ئاستەنگ و كێشەو پیلانگێڕی بۆ دروستكرا، سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگ و پیلانگێڕیانەی دژ بە حكوومەتەكەی و خودی خۆشی وەكو كادیرێك و سەركردەیەكی لێهاتووی پارتی دروست دەكران، بەڕێزیان توانی ئەم دۆخەش بە لێهاتوویی تێپەڕێنێت.