ئیدارەدانی ولات بەحکومی الرشید دەکرێت .

ئیدارەدانی ولات بەحکومی الرشید دەکرێت .
ئیدارەدانی ولات پێناسەو مانای زۆر هەلەگرێت لەپێناو هێنانەکایەکی دەسلاتێکی رشیدا ، لەهەرناوچەو نیشتیمانێک دا ، کۆمەلێک بنەماو کۆلەگەی گرنگ لەخۆدەگرێت لەپێناو گشتی دا، و سەروەربونی ولاتدا ، ئەمیش بەگرتنەبەری کارنامەیەکی پر لەرێکاری زانستی و ئەزموندارو خاوەن ویست و ئیرادو ئامانج ،ئەوکات باشی و گونجانی هاوچەرخی لێ بەدی ئەکرێت ، دوهۆکا ری لەپێشینەی و سەرەکی هەن لەم برەودانە ئەوانیش ویست و ئامانج ، چونکە ئەگەر ویستێکی راستەقینە هەبێت گومانی تیادانیە ،ئامانج داریش ئەبێت ،بەپێی رێوشوێن و هەلومەرج و ئارستەکرردن و جێبەجێ کاری لە میدانی پراکتیکدا ،

ئەم دو هۆکارە سەرکێشی دەکەن لەچەندو چۆنی و پێوەربەندی و ئەنجام دەرنجام و تحکوم کردن لەواقعیەتی دا ، هەمو گەڵ و ولاتانی پێشکەوتو بەم قۆناغە راگوزریان کردوە ، بێ کۆسپ و تەگەرەنەبوە ، لێ ویست بەرنامەرێژی و ئامانجی مەزن گەیاندویانە قۆناغی جیهانی بون و هاوچەرخی ، کە سەرەکیترنیان برتیە لەهاولاتی بوون ، لەناو ئەم دەسلاتە رەشیدەدا ، نمونەکان زۆرن ئەوروپابەگشتی و ولاتانی تری هەندێ لەئاسیاوی قارەکانی تر .
کەواتە لەپشتی هەرسەرکەوتنێک ئایدیایەک رێکخراوێک ، دەستەجەمعی ولات پێک دەهێنن ئارستەی ئەم کاروانەی مەدینیەت و شارستانیەتەدەکەن ، کارنامەی باش و جدی ویست و ئامانجی پێکاو دەسەبەرو هێنائارا دورست دەکەن .
ـ ئەوەی لەکۆمالگایانەی پاشماوەی جەنگ و داپلۆسینی هێزی سەرکوتکاری حوکمی شۆڤنی تیادابوە ، هیواش تر و زۆر جار پاشەکشێی لێ دورست ئەبێ لەگەل دورست کردنی سستەمی حکومی دیموکراسی دا ، چونکە عقلیەتی مرۆڤەکان راوهزلە سستەمی حکومرانیەکە دەکەن ، تاکو قۆناغ بەقۆناغی انسجام و راگوزرەی و عقلیەتێکی باشی مەدەنی لە ئاستی سیاسی ، کۆمەلایەتی ، ئاینی ، ئابوری ، هەمو پیاڤەکانی تردا ،
عێراق وکوردستان دوشوێنی جیاواز لە ئیدارەدان عراق کەولاتە بلام نەبوتە نیشتمان لە دیدو روحیەتی پێک هاتەکان و رۆلەکانی شانازیوەپێوەبکەن ، رەنگەهەرئەمەبوبیتە لەمبەر لەبەردەم زۆرێک لەسستەم کردن چونکە رونە ئاراستەکردنی ولات، دەبێ خودی عیراقیەکان خۆیان بن نەک هێزو لایەنیتر ، لێ پێچەوانە نەوازەددەکرێت ، قلبی نیشتیمان و نیشتمانی لەئیدارەدان و بریاردان هێچ روخسارێکی پێوەدیارنیە ، ئیتر ئەمە سەرئەنێت بۆ حکومی تاک رەوی هێزو دەست رویشتوان لە ئارستەکردن و ئیدارەدانی ولاتدا ، بۆیە عیراق ناتوانێت بەئاسانی خۆی لێ دەربازبکات ، زۆړینە ی هاوپەیمانی سەربەمزهبێکی دیاری کراون کەواتە ملکەچ دەبن لەم ئاراستەکردنە .

کوردستان وەک هەرێم کەلەدەستور زامن کراوە نیشتمانە ، بۆ کوردان ، هەست و پابەندی زیاتر لێی دەهێتەدی بۆ خۆبەرێوەبردنی لە دەسلاتەکانی هەرسێ سەۆکایەتی و پێداگری لەسەر رێکاری جیاوازتر بەرەو نوێی و سەقام گریری کوردستان و ئاڤای بونی تەوای سێکتەرو کەرتەکان ، لەپێناو خزمەتی گشتی و هاولاتیدا ، پاشان ئاستە پەیوەندی و دبلوماسیەکانی جیاوازترو اعتباری زۆرت لێ چاوەروان دەکرێت ، رێکارو پرسەی چاک سازی و ئومێدرایەکان ، بەپێی خوێندەوەکان دەچنە قالبی حکومی رەشیدا ، هەمو ئەمانەو تەواوی گەشەی کۆلەگەکان رۆژبەرۆژ ئومێدداریەکان زۆرتر ئەبنرێن و منفای زۆرتر هەلئەگرن ، ئەوانیش بەیەک رێزی نیشتمانی تەواوی لایەکانی کوردستانیە هەرئەمە لێی چاوەروان دەکرێت چ لە ئاستی سیاسی و چ لە راو داخوازی هاولاتیاندا ، کوردستان رەقەمێکی حیساب بۆکراو نوێی ئاوای زیاترو ، گەشەی پێکەوەژیان و ، کلتوری دیموکراسی و ئامنی پێناسن، بۆ حوکمی باشتر لەپێناو گشتی دا .
Top