بارزان و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەشێخ عبدولسەلامەوە تا سەرۆك بارزانی

بارزان و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەشێخ عبدولسەلامەوە تا سەرۆك بارزانی

دوور کەوتنەوەی مرۆڤ و کومەلگای مرۆڤایەتی لەتووندو تیژی و شەڕو خوێن ڕشتن ،بەندە بەچەسپاندن و جێگیرکردنی گیانی لێبوردەیی و یەکتر قەبولکردن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ، لەنێوان ئەو فرە ڕەنگی و فرە چەشنیەی لەپێکهاتەی کومەلگای مرۆڤایەتیدا هەیە . بەم پێیە هەر کومەلگایەک لەم جیهانە پان و بەرینەدا ، لێبوردەیی و پێکەوەژیان بکاتە بنەما بۆ بنیاتنان و بەڕێوەبردنی ژیان ، ئەوە دەتوانێت بەسەر هەموو سەختی و دژۆاری و نەهامەتیەکانی ژیاندا زاڵ بێت و ،ژییانێکی شایستەو ئارام و پڕ لەبەختەوەریش دەستەبەر بکات. لەم سونگەوە لێبوردەیی و یەکتر قەبولکردن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە ، هەر لە سەرەتاوە وەکو بەشێکی گرنگ لەپەروەردەو فەلسەفەی فکری و عەقائیدی بارزانیەکاندا جێگیرکراوە . ئەوەتە سەد سال بەر لەئێستا شێخ عبدولسەلامی بارزانی لەپێناو بەدی هێنانی بەختەوەری بۆ مرۆڤ و ئاڤاکردنی کومەلگایەکی مرۆڤ دوست و پێشکەوتوو سەردەمیانە ، کە تێیدا بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی جێگیرو پارێزراو بن .گیانی لێبوردەیی و یەکتر قەبولکردن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی لەنێو خەلکی دەڤەری بارزاندا جێگیر کرد .دوای ئەوەی کە سالی (١٩١٤)شێخ عبدولسەلام بارزانی لەلایان دەولەتی عوسمانیەوە بەتاوانی پارچەکردنی ئیمبراتوریەتی عوسمانی و دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆیی کوردستان لەسێدارەدرا . شێخ ئەحمەد (خودانی بارزان) ئەم بنەما فکریەی بەڕادەیەک چەسپاندو جێگیرکرد کە بوە بەشێک لەفەرهەنگ و کولتووری خەلکی دەڤەرەکە .لەژێر کاریگەری ئەم پەروەردە فکریەدا گیانی برایەتی و یەکتر قەبولکردن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێکهاتە ئایینیەکانی دەڤەرەکەدا دروست بوو .بێ جیاوازی مافی بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینیەکان بۆ موسلمان و کریستیان و بڕوادارانی ئایینی جولەکە فەراهەم و دەستەبەر کرا .بەهەمان شێوە هەرسێ پێکهاتە ئایینیەکە لەئەرک و مافدا یەکسانکران و بونە تەواوکەری یەکتر لەبنیاتنان و بەڕێوەبردنی ژیاندا . دوای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرهەلدانی بزۆتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بەڕابەرایەتی بارزانی نەمر ئەم بنەما فکریە (لێبوردەیی و یەکتر قەبولکردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانە )بوە بنەمایەکی نەگۆرو چەسپاو لەڕێبازی بارزانی نەمردا .لەهەموو وێستگەکانی بزۆتنەوەی شۆرشگێری کوردستاندا ، بارزانی نەمر لەچوارچێوەی بەرنامەو پلانێکی تۆکمەدا هەولیدا فەرهەنگی لێبوردەیی و یەکتر قەبولکردن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەهەموو ئەو ناوچانەی کوردستان جێگیر بکات کە لەژێر دەسەلاتی پێشمەرگەو شۆرشدا بوون .بەتایبەتیش لەسەردەمی شۆرشی مەزنی ئەیلولدا . بەم شێوەیە بارزانی نەمر هەموو پێکهاتە جیاوازە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیەکانی کوردستانی لەژێر چەتری شۆرشی ئەیلولدا کوکردەوە .دەیان و سەدان خەباتگێرو تێکوشەر لەهەردوو پێکهاتەی ئایینی ئێزدی و کریستیان ،تەڤلی بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بوون و شانبەشانی کوردانی موسلمان خەباتیان کرد بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان .بێ گومان هەردوو شەهیدی سەرکردە هورمز مەلک چەکوو فرەنسو هەریری و دکتورموشێ و دکتور حەنە ئەلقوشی و ئیشو ئەرەدنی و نیسان کانی بەلاڤی لە ئایینی کریستیان و شەهیدی فەرماندە مەحمود ئێزدی و خوالێخوشبوو ئلیاس قاسم و دەیان خەباتگێڕی دیکە لەئایینی ئێزدی نمونەی فیداکاری و قوربانیدانی هەردوو پێکهاتە ئایینیەکەن.
بێ گومان سەرۆک مەسعود بارزانی ،چ وەکو سەرۆکی پارتی و چ ئەو کاتەی لەپێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا بوو . وەکو درێژەدان بەڕێبازی خودانی بارزان و بارزانی نەمر بەشێوەیەک پەرە ی بەفەرهەنگی لێبوردەیی و یەکتر قەبولکردن دا، تا بووە فەرهەنگی هەموو خەلکی کوردستان .دیسان لەکاتی نوسینەوەی دەستوری ئێراقیش سەرۆک مەسعود بارزانی بووە بەرگریکارێکی سەرسەخت لەماف و ئازادیەکانی هەموو پێکهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیەکان .بەهەول و ماندی بونی سەرۆک ماف و ئازادیەکانی کریستیان ،ئێزدی ،شەبەک ،تورکمان .....هتد.لەدەستوری ئێراقدا جێگیرکران . دیارە ئەوەی سەد سال بەر لەئیستا شێخانی بارزان لەبواری لیبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا کاریان بۆ کردوەو بەکردەوەش جێبەجێیان کردوە .تازە بەتازە خەلکێک هەم لەکوردستان هەمیش لەجیهاندا باسی لێوە دەکات .ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو ڕاستیەی کە ڕوئیاو دونیابینی شێخانی بارزان بۆ ئاڤاکردن و بەڕێوەبردنی ژیان ،لەهەموو سەردەمێکدا بەپێوەری زانستی و لەڕوانگەی لوژیکی ئەقلەوە دارێژراوەو کاری لەسەر کراوە .هەلبەت ئەو ڕوئیاو دونیابینیەی لەبارزان بۆ چەمکی لێبوردەیی و پێکەوەژیان هەبووەو بەردەوامیشە .هاوڕاو تەبایە لەگەل جەوهەری دینی ئیسلام .واتە ئەو ڕوانینەی لەبارزان بۆ ئەو چەمکە هەبووە هەمان ئەو ڕوانینەیە کە لەدینی ئیسلامدا هاتووەو داکوکی لەسەر کراوە .وەکو ئەوەی لە هەردوو ئایەتی پیرۆزی (لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ)وە(لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ) هاتووە .بێ گومان چەسپاندنی ئەم فەرهەنگە لەکوردستان و پابەندبونی کوردستانیان پێیەوە .وێنەیەکی جوان و ناوازەی بەکوردو کوردستان بەخشیوەو ،بوتە هۆی ئەوە کە لەهەموو جیهاندا بەڕێزو پێزانینەوە لێبڕوانن.
Top