قەیران و قەیران خولقاندن

قەیران و  قەیران خولقاندن
قەیران لەئەنجامی پتەونەبونی کۆلەکەکانی حکومرانیەکی رشید دورست دەبن ، لەهەرولات و نیشتمانێک دا ، ئیتر پەیتا پەیتا لاشەو هیکەلەتەکە داگیر ئەکات ، دواجارلێ ئەبێتە ڤارۆسێکی هاوشێوەی کورینا ، کەواتە پاراستنی دەسلاتێکی دیموکراسی هەرگیز ناکەوێتە ژێرباری ئەم قەیراو قەیران خولقاندنە ، چونکە لەسەر بنەمای زاستی دورست بون و پێگەیشتنی ئاسایی رەگ و تولەکانی درێژکردن و گەشیان کردوە ، بەلام جیاوازی کردن لەنێوان ئەم دوچەمکە جیاوازیان بەجۆر و چەشن و رەهەندی ترە . چونکە خولقاندن ئەوتا لەئەنجامی هێزو هەژمون ململانی دەست رۆیشتوانی هەرێمی نێودەولەتی دەهێتە ئاراوە . نمونەگەلێک هەن لەم بورادە رۆژەڤ راستیەکان دەسەلمێنیت . لەمێژو و قۆناغەکانی،راستی رونن جەنگەکانی یەکەم و دوەم ، بەهاری عربی تاکو هەنوکەی باردۆخی ناهەمواری ناوچەکە پیدا گوزەرئەکات ، تایبەتر لەسوریا دەبینین پاش دەسال زیاتر ئەم هەژمون کاری خولقاندنە کۆتای نەهاتوە لە نێوان هێزگەلێکی دیار کەلەسەر زەمنی سوریا تەسفیە حسبات دەکەن ، لەعیراق هەمان دارێژراو بەبەرگێکی تر .

لێرە دەبێت هۆکارو دەرنجام و لێکەوتەکان بدینە بەشیکاری ، هەروەک ئاماژەمان پێدا هەمو ئەوحکومات و دەسلاتانەی فشول و لەرزۆک کە مناعەی پارێزراویان کەمبێت ئاسانتر انساجم ئەبن لەگەڵ قەیران ،ئەویش نەمانی اخو لاوازی سەروەری ولات ، نەبونی سستەماتێکی ئیدارەدان ، سەرۆکیکی بەهێز ، لەناوچونی ژێرخانی ئابوری ، ئاستی بێمتمانەی دبلوماسی لەئاستی ولاتان دا ، نەمانی عدالەتی سیاسی و کۆمەلایەتی ، زیاتر قۆرخ کاری رۆتین ، بەفیرۆدانی سەروەتی گشتی ، نەبونی دەرفەتی کارو بازار و بژێو ، نەمانی متمانەو خۆشەویستی نێوان دەسلات و گەڵ دا ، هەمو ئەمانەسەردەکێشن بۆ تەشەنەکردن و گەشەکردنی شانەی ڤایرۆسی لەجەستەی ولات دا، دواجار گۆمەکە دەشلەقێ و ئیتر له هەمو لایەک جەستەکە لەرو رێخۆش که ردەبیت بۆ لەناوچون ،
ئەواتا نەهامەتی شەروجەنگ ، وێرانەی وڵات ، ئاوارەی ، بەفیرۆدانی سامانی گشتی دەبنە قوربانی ئەم بهێزیە ،، خولقێنەرەکان دەگەنە ئاستی ئامانج پێکان ، ئەویش بەگرتنەبەری رێوشێوازو پلاندارشتن ، بەدورست بونی گروپ گروپێن ، پرچەک کردن و بەگژداچونەوەی یەکتریان ، کەواتە ولات هەرلەبازنەی خۆیدا دەخولێتەوە ، نمونەکان بەرجەستەن ئەوتا لەلیبا ، سوریا ، عیراق چەندین گروپ و هێزی بچوک هەن هەریەکان لەژێر ناونیشانێک شەری بەوەکالەت و لەپێناوبەرژەوەندی هێزەمەزنەکان دەجەنگن ،

هۆکار گەلێک لەدورست بونی قەیران قەیران خولقاندن شۆرڤەیان لەمانە ، راستە سنوری جوغرافیای سیاسی و هەلکەوتەی جیو پولتیک پێوەرن ، بۆسنوربەندی هەرولاتێک ، لێ جیهانی ئەمرو هێزو هەژمون زانستی تاکینک تونیوانە کار لەسەر عقلیەت بکەن ، ئەمیش دیسان سەروەرنەبون و عدالەت ، هەندێ جار دژە ئایدلۆژیەکانیش رێخۆش کەرن بۆ دەست پێوەگرتن ، وەک جێ بەجێکار ئەجێنداکان بەرێوەدەبن و بەتایبەتی دەبینین گروپ گەلێک لەژێر ناو ی ئاینی تایفی خۆیان رێک خستوەو کردەی سەربازی و هاوشێوەی ئەرکییان راپەراندنە ، سیاسیەکان بریار لەسەر وەستاندن و رێکەوتنەکان ئەدەن ، بۆیە لەکۆتای هەرمالوێرانیەک هاولاتی سڤیل دەبێتە قۆچی قوربانی ، مانایەک نامێنێت بەناوی مافەکانی مرۆڤ . لەم جیهانەی ئەمرۆ ، بەرژەوەندی و هەژمون پێوەری رێکەوتن و سەرکەوتنەکانن لەم قەیران و قەیران خولقاندنەن ..
Top