هەوڵە بەردوامەكانی سەرۆك بارزانی وەك مەرجەع نەتەوەیی و نیشتیمانین ..

هەوڵە بەردوامەكانی سەرۆك بارزانی وەك مەرجەع نەتەوەیی و نیشتیمانین ..
هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بەردەوام لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بوونەتە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە، لەبەرئەوەی تێكۆشانی جەنابیان لەم پێناوەدا بۆ گەلی كوردستانە و بۆ نەهێشتنی ستەم و داگیركارییە، هەوڵەكان لەپێناو به هێزبوونی پێگەی كوردستانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهێزتر كردووە، ئەم پێشكەوتنانە وایكردووە كەوا دوژمن و ناحەزان پێیان هەرس نەكرێ. دیپلۆماسییەت و سیاسەت و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ لە گۆڕنانی خەونی دوژمن و ناحەزان و، خستنەڕووی مەترسییەكانی سەر گەلی كوردستان، كەشێكی نوێی بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە پرسی كورد خوڵقاندووە و، وایكردووە كەوا كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی وەكو ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی بەهانای كوردەوە بێن و لە هەڕەشەكان بیپارێزن، ئەمەش وایكردووە دۆست و پشتیوانی زیاتر بۆ كورد پەیدابن، ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە لە ئێمە دەخوازێ كەوا لە ناوخۆدا یەكبین، لەبەرئەوەی یەكبوونمان هێزێكی زیاترمان پێدەبەخشێت و بەرەو سەركەوتنمان دەبات، بۆ ئەمەش پێویستە بە زووترین كات ناوەندی سیاسی كوردستان رێك و یەكبخرێتەوەو مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكرێت و پەراوێز نەخرێن، هەروەها پێویستە بیروڕاو بۆچوونی وڵاتپارێزان و دڵسۆزانیش بەهەند وەربگیرێت، لەهەمان كاتدا پێویستە ناكۆكییەكانمان وەلانێین و بیر لە داهاتوومان بكەینەوە لە پێناو كوردستانێكی بەهێز و لەناوبردنی هەموو ئەو هەوڵ پیلانگێرییانەی كە رووبەروی دۆزی رەوایی گەلی كورد دەبنەوە .. دیپلۆماسی ئەو چەكە سیاسی و ئاشتیانەیە كە لە پێناو گەیاندنی پەیامی رەوایی گەلێك كە دەیان ساڵە خاك و نیشتمانی زەوتكراوە ،گشت شۆرشەكان یەك ئامانجیان هەبووە و لەگەڵ ئەوەی باوەریان بە شەرٍ نەبووە ، هەموو كات دەستی ئاشتی و گفتگۆیان هەڵبژاردووە بەڵام داگیركەران كوردستان هەمیشە خۆیان دزیووەتەوە لە گەیشتن بە مافە رەواكانی .بۆیە هەر لە شۆرشی مەزنیی ئەیلول تا بە ئەمرٍۆ و لە ڕاستیدا ئەو نەخشە دیپلۆماسیە بیرۆکەی یەکەمی بۆ بارزانی نەمر دەگەڕێتەوە کە لە شەستەکانەوە بەردەوام هەوڵیدەدا لە جیهان بگەیەنێ کە کیشەی کورد لە ڕاستیدا کێشەی میللەتێکی ماف خوراوە و چارەسەریەکەشی تەنیا بە دیموکراسی و برایەت و بە بەشداری هەمووان دەکرێ، ئەمە ڕێبازی بارزانیە کە مستەفا بارزانی دایناوە بۆتە بنەمای دیموکراسیەتی ئێستای کورد بە گشتی وە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەورێکی کاریگەرو داهێنەرانەی بینی لە قۆناغی نوێی بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردستاندا لە دوای ساڵی 1991 وە توانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکات وەکو دەوڵەتێکی ئەمری واقیع بیکاتە شەریک لە هەموو رووداوەکانی ڕۆژهاڵاتی ناوەڕاست، وە بیکاتە شەریکێکی ئەمین لە خێزانی نێودەوڵەتی ئەوەی کە پێدەوترێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، توانی لەگەڵ ستراتیژە بەهێزەکانی جیهان مەبەستم لە ئەمریکا و ئەوروپایە، وە گونجان لەگەڵ ستراتیژیەتی روسیا، هەڵکردنە لەگەڵ ئێران و تورکیا و پێشتر لەگەل سوریا تا 2003مودارایەک بوو لەگەڵ عێراقیکی دڕ بەناوی سەدام حسین. ئەمانە لە حەقیەقەتدا دیپلۆماسیەتێکی ئاڵۆز و چەند سەرە بەڵام بە ئەهدافی یەکگرتوو هەدەفەکانیشی ئەوە بوون کە:هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.کورد لە پارچەکانی تر ئیبادە نەکرێ.بەردەوام پەنجەرەکانی جیهان ئاوەڵا بن بە ڕووی ئەوەی کە کورد دەبێ رۆژێک دەوری راستی خۆی پێ بدرێ.ئەمەیە وایکردووە کە بارزانی خۆی سەرۆکێکی کاریگەر بێت لە رووداوەکانی ئەم شەرە گەورەی کە لا رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەکرێ، فەرماندەی گەورەترین سوپای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرە بە ناوی هێزی پێشمەرگە ە خاوەنی قسەی بەهێز و کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە لە مەسیری پارچەکانی دیکەی کوردستان ئەم قسەیەم بە موبالەغەوە نیە، دیارە لە هەموو مەشهورەتێکی نێودەوڵەتی مەسعود بارزانی ئەچێ دائەنیشێ. بۆ باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا مەسعود بارزانیە. مەبەستم ئەوە نیە کە مەسەلەکە خۆ سەپاندنە، بۆ کورد نیعمەتێکی گورەیە کە سەرۆکێکی زانای هەیە. هەر بۆیە دەبێ ئێمە ئەو دیپلۆماسیەتە باش تێبگەین، ئەو هێڵە ستراتیژیانەی کوردستان کە مەسعود بارزانی قیادەی دەکا تێبگەین. ستارتیژیەت بریتی نییە لە حەز و ئارەزووی حیزبێک یان سەرکردەیەک. ستراتیژی لە بوونی میللەتاندا واقیعێکە هەیە ڕێو شوێنی دابینکردنی بەرژەوەندی ئەو میللەتە دیارە بە کوێدایە بەڵام سیاسەتمەداری زانای دەوێ بدۆزێتەوە میکانیزمی جێبەجێکردنی بۆ بدۆزێتەوە لە ستراتیژی پاراستنی میللەتاندا شتێک بەناوی عاتەیفە و ئەخلاقی و شەخسی و ئایدۆلۆژی جێی نابێتەوە وە سەرکردە گەورەکان پابه‌ند دەبن بە بەرژەوەندی باڵا چونکە بەرژەوەندی باڵا بونی ئەو میللەتە دابین دەکات، ئەمە ئێستا لە شەڕی داعش و بەشداری نێودەوڵەتی بۆ لیدانی تیرۆری داعش دەبینین گەوره‌یی کورد وە دەوری سەرۆکی کوردستان چەندە کاریگەرو یەکلاکەرەوە دەبینێت. ئەمەیان دەکرێت بە شانازیەو بڵێین بەڵێ دیپلۆماسیەتێکی سەرکەوتومان هەیە، ئەم هەنگاوە ژیرانە و دیپلۆماسیانە توانیوێتی دۆز و دەنگی كورد بگەێنێتە هەموو جیهان و لە مەترسی سرٍینەوەی داگیركەران بپارێزێت ..
هەوڵی كەس و كەسایەتی حیزبی وەك سەرۆكی حیزبێك بۆ پرسی كورد. هەوڵی دیار و بەرزو(كارێزمایی) سەرۆك (مسعود بارزانی) لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆكی وڵاتان و كونسڵخانەكان بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی كورد و میللەتی كورد، كە ئەم خاڵەیان لە هەموان زێتر (جولانەوەی دیبلۆماسیەتی كوردی) بەرەوە پێش بردووە لە مێژوودا.میللەتی كورد لە هیچ لە قۆناغەكان بە شێوەی قۆناغی ئێستا جولانەوەی (دیبلۆماسیەت) گوڕوتینی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەتایبەت (جولانەوەی دیبلۆماسیەت) لە قۆناغی ئێستادا بە بەرنامە و یاسا و لەڕووی زانستەوە وا خەریكە ڕێچكەی خۆی دەگرێ.هەوڵی (دیپلۆماسیەت) لەلایەنی تاكە كەسیشەوە لە مێژووی بزووتنەوەی سیاسی كورد و خەباتی مەدەنی میللەتی كورد لە هیچ لە قۆناغەكان وەك ئەم قۆناغەی ئێستا نییە. میللەتی كورد زۆر كەسایەتی و سەركردەی دیارو و چاونەترسی هەبووە لە پێناو دۆزی كورد خەباتی كردووە بەڵام خەباتەكەیان زیاتر شۆڕشگێڕی و جەماوەری بووە. هەرچەندیش زۆربەی سەركردەكانی كورد لە مێژوودا دیدار و چاوپێكەوتن و دانوستاندنیان لەگەڵ وڵاتان و سەركردەكانی جیهان ئەنجامداوە بەڵام زۆر كەم هەبووە بەشێوەی (فەرمی – ڕەسمی) وڵاتان و حكومەتەكان بەڵكوو زیاتر شێوەی شەخسی و درێژەی نەكێشاوە بۆ چارەسەری دۆزی كورد. سەرۆك(مسعود بارزانی) بێجگە لە خەباتە سیاسی و شۆڕشگێڕی و جەماوەری یەكەم سەركردە و سەرۆكی كوردە لە سەدەی (21) لە مێژوودا كە بەشێوەیەكی ( فەرمی- ڕەسمی) لەلایەن وڵاتان و سەرۆكەكانی وڵاتان و كەسایەتی دیاری جیهانی و كونسڵخانەكان بانگهێشت دەكرێ كە هەمووی لە پێناو دۆزی ڕەوایی میللەتی كوردە


رووداو و پێشهاتەكان و رەوشی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی بێ‌ دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوین ، ئاماژەیەكی روونن بەوەی كە دۆزی كورد هەموو كات پێوستی بە سەركردایەتییەكی كارێزمایی وەك سەرۆك بارزانیی هەیە ، هەڵوێست و خوێندنەوەی ژیرانەیان بۆ ئەمرٍۆ ئایندە دەرخەری ئەو راستییەیە گەلی كورد چەندە پێوستی بە سەرۆك بارزانیی.لە مێژوویی خەباتی گەلی كوردلە دوای رێبەری رۆحی نەتەوەیی كورد سەرۆك مسعود بارزانی سەركردایەیی بزاڤی كوردستان كردووە، تا ئێستاش بە هەمان گیانی شۆڕشگێڕی و پێشمەرگایەتی رێبەرایەتی شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستان دەكات، لای ئەو كوردستان هەمووی یەكە، لە خەمی پاراستن و پێشخستنی باشووری كوردستاندایە و بەردەوام وەكو پێشمەرگەیەك لە سەنگەردایە و سەرپەرشتی بەرەكانی شەڕ دەكات و، پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی باكووری كوردستانە و رۆژئاوای كوردستانەوە دەچێت بۆ ئەوەی كۆبانێ نەكەوێت، ئەو هەڵوێستانەی سەرۆك مسعود بارزانی زۆر لە هەڵوێستەكانی مستەفا بارزانیی دەچێت كاتێك بە هانای شۆڕشی شێخ مەحموودەوە دەچێت، هەروەها بەشداری لە دامەزراندن و پاراستنی كۆماری كوردستان لە مهاباد دەكات و، هاوكاری خوشك و برایانی رۆژئاوا و باكووری كوردستان دەكات بۆ دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە باكوور و رۆژئاوای وڵات، لە باشووردا كە رێبەرایەتی شۆڕشی ئەیلوولی كردووە، بەردەوام سەرپەرشتی و بەشداری شەڕەكانی كردووە و لەگەڵ پێشمەرگەدا لە بەرەكانی شەڕدا ماوەتەوە، ئەو كارە نەتەوەییانەی مستەفا بارزانیی رەنگدانەوەیان لەسەر كار و خەبات و تێكۆشانی ئێستای سەرۆك مسعود بارزانی هەیە، بۆیە ئەگەر سەیری كار و هەڵوێستەكانی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین، دەبینین خەمی ئەو خەمی نەتەوەیە و بەردەوام لە خەمی خاك و خەڵكدایە، خەمی نەتەوە واتە خەمی خاك و خەڵك، خەمی خاك لای ئەو واتە گەیشتن بەدوا سنووری كوردستان و پاراستنی ئەو سنوورانە، خەمی خەڵك لای ئەو واتە خەمی پاراستنی كەلتوور و دیرۆك و شارستانییەت و بەها مرۆییەكانی خەڵكی كوردستان، خەمی خەڵك لای ئەو واتە گەیاندنی خەڵكی كوردستان بە كەنارێكی ئارام.. چونكە رەوشی ناوچەكە و پێشهاتەكانی دەخوازێت پشتیوانیی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی بین بۆ رووبەرووبوونەوەی رووداو و پێشهاتە نوێیەكان
Top