دەسھەلاتدارە شیعەکانی بەغاش گەیشتن بەقەناعەت ! ! . .

دەسھەلاتدارە شیعەکانی بەغاش گەیشتن بەقەناعەت ! ! . .

دوای رۆخانی رژێمی دیکتاتوری بەعس لە سالی ٢٠٠٣ ، ھەندێ لەدەسھەلاتدارە شیعەکانی عێراق بە پالپشتی ئێرانەوە رۆژ لەدوای رۆژ لەزۆربەی بوارەکان بەھێزبوونەوەی بە خۆیانەوە بینین، سەرباری ئەوەی کە چەندین کێشە وگرفتی ناوخۆیی کە دیارترینیانەوە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەیە، بۆیان بوونە بە کۆسپ لە جێبەجێکردنی ئەو ئەجیندا دەرەکیانەی کە نەخشەی بۆ دەکێشرا ولەو روویەوە کاری جدیان لەسەر دەکرد، بەلام .. بەو پێگە سیاسی وئابووری کە لە راستیدا پربوو لەگەندەلی، ئەوان خۆیان لە لووتکەی بەھێزبووندا بینین وپەند لەو وانەیەیان وەرنەگرت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووای سالی ١٩٧٩ سزای ئابووریی چەسپاند لەسەر یارمەتیدەرەکانیان، بەوھۆیەوە سال لەدوای سال ژیان وگۆزەرانی ھاولاتیانی ئەو ولاتە کەوتووتەوەو وەزعێکی خراپدا ..
لەو دواییەدادەسھەلاتدارانی شیعە بە حۆکمی زوورینەیان لەناو ئەو پەرلەمانەی کە لە بنەرەتدا لەسەر بنەمایی باوەرھێنان بە فرە یی وھاوسەنگی وتەوافقی ئەم دامەزراوانە لە عێراقی فیدرالدا ھاتبووتە ئارا، توانیان بریاری دەرکردنی ھەموو ھێزە بیانیەکان لە ناوخاکی عێراقدا دەربکەن وئەم ھەنگاوە بەو پالپشتیە دەرەکییەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ کردی، وەکۆ کاردانەوەیەک بوو بەرامبەرکرداری کۆشتنی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی وفەرماندەی فەیلەقی قۆدسی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە ..
ئەوەی کە دەمەوێ ئاماژەی پێ ی بدەم ئەوەیە کە ھەر لەکابینەی پێشووتردا، لەوکاتەی کە حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بوو، دووای ئەوەی کە خۆی موژدەی زال بوون ولەناوبردنی داعشی لەتەواوی خاکی عێراقدا رایگەیاند، ئەگەر عێراق لەوکاتەوە تا ئێستا لەو پەرەی توانای سەربازی بایە ئەبێَ بیتواندرایە سەروەری خاکەکەی بپارێزێت ئینجا دەسھەلاتداران بلێن چیتر پێویستیمان بە مانەوەی ھێزە ھاوپەیمانەکانی لە ناو خاکی عێراقدا نیە ؟!!.. بەلام جگە لە دەستێوەردانی ئێران وپێشێلکردنی سەروەریەکەی لە لایەن تۆرکیا ناوبەناو دەرکەوتن وھێرشی تیرۆریستانی داعش وەکۆ نموونە، بەلاوازمانەوەی عێراق وەکۆ پێشتری ئەیسەلمێنێت !!... جا چ سەروەری عێراق لە ئەرزی واقیعدا ماوەتەوە ؟..
پێویستە بریارەکان بەدەستی خۆدی دامەزراوە شەرعی ودەستووریانەدابێ، ئەمرۆ دەستێوەردانی ئێران لەکارۆباری ناوخۆیی عێراقی بەناو دیمۆکراتی کە سیستەمی پەرلەمانی تێیدا پەیرەو دەکرێ، بووەتە شتێکی سرۆشتی، ئاخر نابێت ئەمە تەریب بکرێت لەگەل پالپشتی ئەمریکا بۆ عێراق ویارمەتیدانی لە چۆنیەتی بەرێوەبردنی ولات چۆنکە لە دیفاکتۆی ئەمرۆشدا ئەوە بووەتە شتێکی تر !..
دوای چەند رۆژ لە بریاری دەرکردنی ھێزە بیانیەکان لە خاکی عێراق، دەنگۆی ئەوەی ھەیە کەشیعەکان گەیشتن بەو قەناعەتەی کە ناتوانن سەروەری عێراق بیپارێزن مەگەر نە یارمەتی (جا چ لۆجستی یان مەیدانی)، لەیایەن ھاوپەیمانەکان ولە ناویاندا ئەمریکا لەگەلبێت، کەواتە بۆیان روون بووەتەوە کە سەرکەوتنیان لەو ئەرکە ئەمنیەی کە پێیان سپێردراوە زۆر گەورەترە لە بریاری پەرلەمان بۆ دەرکردنی ھێزە بیانیەکان ..!!
بەراستی گرفتی ھەمیشەیی عێراق لەوەدایە کە دەسھەلاتدارانی شیعە لە روانگەی تائیفەگەریدا ھەلسۆکەوت دەکەن ودەتوانم بلێم تاکلایەنە بریار ددەن وتاھەر بەو عەقلیەتە کورد وسونەکان لابدەن لەو ھاوبەشیە راستەقینەی کە لە سەرەتاوە لسەری رێککەوتبوون، ھەمیشە جوولەکانیان بەو لاریەدا دەروات، کۆردیش ھەر لەبەر ئەو ئەقلیەتەی ھەیەتی لە ناچاریەوە ھەولی رزگار بوون لەو عێراقی پر لە ئاژاوە ی دەدا.






Top