حه‌قیقه‌ت ، وه‌كو خۆی له‌سه‌ری بدوێ ؟
February 3, 2020
وتار و بیروڕا
هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌كان و ده‌ستكرده‌كان و ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فیه‌كانیش، بڕیاریانداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حه‌قیقه‌ت كوله‌گه‌ی سه‌ره‌كی ویژدانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیه، چونكه ئه‌م چه‌مكه به‌ردی بناغه‌ی كومه‌لگای پته‌و بینا ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ كێشه و ئاریشه بڕوات به‌ڕێوه، بۆ گرێگیدان به‌ژیان و لایه‌نه جوانه‌كانی ژیان و درێژه‌دان به هه‌موو چالاكیه‌كانی ئابوری و رژشبیری و كلتوری و دادوه‌ری و گه‌لێ لایه‌نی تر، كه‌ئه‌بنه مایه‌ی گه‌شه كردن و ده‌ر كه‌وتنی رووی راستیه‌كان و سنوردانان بۆ ناشرینه‌كان و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی ویژدان و دارشتنی دروونی تاك له سه‌ر ڕاسته‌هێڵێكی چه‌سپاو و نه‌گۆڕ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن هه‌میشه بوون و به‌رده‌وامی هه‌بێت، له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كاندا.
حه‌قیقه‌ت، وه‌كو چه‌مك هه‌ر له گه‌ڵ له‌دایك بوونی مرۆڤ ڕه‌گ ورێشه‌ی داكوتاوه و یه‌كسه‌ر هاته كایه‌وه ، به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له‌گه‌ل ڕه‌وتی مرۆڤایه‌تی حه‌قیقه‌تیش به‌ره به‌ره هه‌نگاوی نا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی تایبه‌تی خۆی وه‌ر بگرێ و به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندن بڕوات به‌ڕێوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رووداو و كاره‌ساته سروشتی و مرۆیه‌كان وه‌كو خۆی ته‌ماشا بكات و وه به‌شێوه‌یه‌كی جوان و رێك و پێك بگێڕێته‌وه بۆ كه‌سی دووه‌م و نه‌وه‌ی نوێ، كه تامه‌زرۆی بیستنی هه‌واڵه‌كه‌یه هێچ پێویست ناكات ، ده‌نگ وباسێك زیاد بكرێت و یاخود كه‌مبكرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌م شێوه‌یه سه‌ری هه‌ڵگرت و ئه‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت له‌كه‌دار بكرێت و خه‌وش وكه‌مو كورتی پێوه دیاربێت .
زۆر جار كه رووداوێك رووئه‌دا، جا ئه‌م رووداوه به‌ئه‌نقه‌ست بێت یاخود به ناده‌ست یه‌كسه‌ر هه‌ندێ كه‌س ئیش وكاریان ئه‌وه‌یه، ئه‌بنه لاگیرو به‌بێ هێچ هۆكارۆ بنه‌مایه‌ك له‌ته‌ك كه‌سه‌كه ده‌ستده‌كن به موسیقا ژه‌نین بۆنانه‌وه‌ی فتنه‌و خۆشكردنی ئاگری تێكبردان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی رووداوه‌كان به‌ئاراسته‌و لایه‌نێكی تر ببات و بۆ شكاندنی تێنویه‌تی كه‌له پووچی خۆی ئه‌گینا هیچیتر نییه .
ده‌مڕاست و شیكاری سیاسی ته‌ژی كومه‌لگا بووه، هه‌ركاتێ بابه‌تێكی دیاری كرا‌و له‌نێو دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن زه‌ق ئه‌بێته‌وه، سه‌دوبیست ویه‌ك شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی لێدوان ونووسین و شیكاری بۆ ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هێزێكی فكری هه‌ست پێكراوی گرینگ وهه‌ستیار خۆی له‌نێو جه‌ماوه‌ر خۆی نمایش بكات و هه‌ندێ كه‌س حسابی بۆ بكات و به‌چاوێكی پڕله به‌هاو تایبه‌ته‌وه هه‌میشه سه‌یری بكات .
ڕه‌وایه‌تی ، چه‌ند په‌یڤێكی جوانه ده ئه‌وه‌نده جوانتر ئه‌بێ كاتێ مرۆڤ وه‌كو خۆی باس له‌چه‌مكی حه‌قیقه‌ت بكات وه خوودی خۆی زیاتر جوان و گه‌شاوه تر ئه‌بێ له‌به‌ر ده‌م خه‌لكی كه‌هه‌میشه سه‌ری زمان و بنی زمانیان حه‌قیقه‌تی لێ ده‌چۆڕێته‌وه، ئه‌مانه زیاتر جێگه‌ی سه‌رنج ڕاكیشان و تێڕامانی ده‌وروبه‌ر ئه‌بن، چونكه بۆن وبه‌رامه‌ی حه‌قیقه‌ت په‌رت وبڵاو ئه‌كه‌نه‌وه له‌نێو كومه‌لگا، به‌هێزی كومه‌ڵگاو مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پایه‌كانی خۆی هه‌میشه هه‌ڵگرتووه .
ڕه‌وایه‌تی و راستی، ئه‌گه‌ر نه‌لێن، وێرانه بۆ خۆمان دروستده‌كه‌ین، جوانیه‌كان وون ئه‌كه‌ین، سۆز‌و خۆشه‌ویستی له ده‌ست ئه‌ده‌ین، به‌ها مرۆیه‌كانمان و ڕه‌وشتیه‌كانمان و كومه‌لایه‌تیه‌كانمان تووشی نه‌خۆشی و ده‌رده سه‌ری شڵۆقی ئه‌بین، دركاندنی هه‌ر حه‌قیقه‌تێك، ویژدان ئاسووده ئه‌بێت، به‌زه‌یی په‌ره‌ئه‌سێنێ وسه‌راپای دڵ و ده‌روون داگیر ئه‌كات و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی جوان و پڕله‌شكۆ و سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ژی له ڕێنمایی وزانست و زانیاری له ژیانی ڕۆژانماندا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاروباری ڕۆژانه‌ماندا، سه‌ركه‌وتووبین و نه‌بینه مرۆڤێكی دۆڕاو و بكه‌ونه ده‌ستی قه‌ده‌ر.
ئه‌وانه‌ی له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا، هه‌میشه دۆستی حه‌قیقه‌تن، خۆیان نه‌دزیوه‌ته‌وه، له‌بابه‌ته‌كانی ڕۆژ و ژیانیان به درێژایی ته‌مه‌نیان كه هه‌میشه ته‌مه‌نێكی ئاسووده و بێ كێشه‌و گرفتی ده‌روونی ئه‌بنه سه‌رو ژیانێكی ته‌ندروست و پڕله ئه‌من و ئاسایش بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن ودوور ئه‌كه‌ونه‌وه له ناڕه‌وایه‌تی و ناشرینیه‌كانی ژیان، ئه‌و جۆره كه‌سانه ڕۆژی به‌خته‌وه‌ریان لێ هه‌ڵدێ و قه‌ت ڕۆژی جوانیه‌كان وبه‌ختیاریان لێ ئاوا نابێت.
دركاندنی حه‌قیقه‌ت، هه‌میشه ڕێگا له‌كاره‌سات و رووداوه نه‌خوازراوه‌كان ئه‌گرێ، تاكو نه‌ته‌قنه‌وه به‌رووی كومه‌لگا و چین وتوێژه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی درز‌و كه‌له‌به‌ر نه‌كه‌ونه نێو روح و پێكهاته‌ی كومه‌لایه‌تی و خێزانه‌كانه‌وه، چونكه درز بردنی خێزان درز بردنی كومه‌ڵگا و سه‌روه‌ری ده‌وله‌ته كه به‌ره‌و ناپووتی وسستی و پووكانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌رفراوانی سێكته‌ره‌كانی ئه‌بات .
ده‌بێ مرۆڤه‌كان هه‌میشه ده‌مڕاست بن، بۆ پاراستن و شكۆمه‌ندی سه‌روه‌ری دركاندنی حه‌قیقه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ودرێژه به ڕه‌وتی ژیان و هه‌موو لایه‌نه‌كان بده‌ن، له‌پێناو مانه‌وه‌ی دا، جا بۆیه، پێویسته له‌پێناو شكۆی به‌رزی ڕه‌وایه‌تی، هه‌میشه قوربانی به‌گیان و ماڵمان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی خۆی وه‌ربگرێ .
هه‌ر كاتێ مرۆڤایه‌تی چه‌مكی ڕه‌وایه‌تی پشتگوێ خست نه‌یویست حه‌قیقه‌ت بلێ ، ئه‌وه تێكرای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و فه‌نا بوون ده‌چێت، هێچ شتێك به‌هاو گرینگی نامێنێ و تێكڕای كومه‌لایه‌تی به‌ره‌وه شێواوی و ئاڵؤزی ئه‌چێت ، چونكه په‌یوه‌ندیه‌كانی كومه‌لایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌چن، خزمایه‌تی كز‌و لاواز ئه‌بێ و زمانی گفتۆ گۆو بیر‌و بۆچوونی بازنه‌ی كومه‌لایه‌تی به‌رته‌سك ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌بێته مایه‌ی كوتایی هاتن و رووخاندنی به‌هاكانی به‌رزو پیرۆزتاكه‌كانی كومه‌لگا.
كه‌واته پێكهاته‌ی خێزان و كومه‌لگا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ و تووشی خانه‌كانی شێر په‌نجه ئه‌بێت و سه‌راپای كومه‌لگه ده‌ته‌نی، ئه‌به‌م جۆره ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌ی كومه‌لایه‌تی .
ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان ڕه‌وایه‌تیان ووت، جا ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه كاریگه‌رو مه‌ترسیی هه‌بێ به‌سه‌رمانه‌وه چ له‌نزیك یاخوود له‌دوور نابێت هه‌ر گیز بترسین له دركاندنی، مانای ئه‌وه نییه، مه‌ترسیی دروست بێت له‌سه‌ر ژیان و خوودی ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌قیقه‌ت ئه‌ڵێ، به‌لكو به پێچه‌وانه گه‌وره‌ترو جوانتر‌و گه‌شاوه‌تر ئه‌بێ، ده‌بێته جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌لكی و هه‌میشه به‌چاوێكی پیرۆز‌و ویژدانی سه‌یری ئه‌كرێ، چونكه قوربانی به‌خوودی خۆی داوه له‌پێناوی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م چه‌مكه جوانه‌ی ژیان .
هه‌میشه به‌زمانی حه‌قیقه‌ت بدوێ بۆ خه‌لكی و ده‌سته‌لاتداران بۆ ئه‌وه‌ی قوولایی ستراتیژی بیركردنه‌وه‌ی خه‌لكی هه‌میشه به‌ئاراسته‌ی چاكه هه‌نگاو باوێ، خراپه‌كاری و ئیره‌یی و زاگاری و نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان دوور كه‌ونه‌وه له‌نێومان، حه‌قیقه‌تی رووناكی جوانترین حه‌قیقه‌ته كه به‌رووی دونیا ئه‌دره‌وشێته‌وه، تریفه‌ی مانگ حه‌قیقه‌تێكی تره، كه شه‌ڕی تاریكی ئه‌كات، ئه‌مانه تێكرا سیمای ژیان جوان ئه‌كه‌ن تێشكه‌كانی میهره‌بانی په‌رت وبلاو ئه‌بنه‌وه به‌سه‌راپای مرۆڤایه‌تی به‌مه به‌هره‌ی جوانی راستگۆیی وڕه‌وایه‌تی ئه‌بنه به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی خه‌لك و هه‌میشه پابه‌ندی ئه‌م جۆره كه‌لتووره پاك وبێگه‌ردو پڕله شكۆیه ئه‌بن .
حه‌قیقه‌تی په‌یوه‌ندی پته‌وی ڕۆژ و گوڵه به‌ڕۆژه میهره‌بانترین حه‌قیقه‌ته كه جوانی وه‌فا وسۆز نیشانی خه‌لكی ئه‌ده‌ن و خه‌لكی فێری سۆز‌و وانه‌ی خوشه‌ویستی ئه‌كه‌ن، ده‌ربڕینی ئه‌م چه‌مكه له سات و كاته‌كانی خۆیدا به باشترین هۆكاری سه‌ركه‌وتنی تاك داده‌نرێت له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیدا.