سیاسەتێكی حەكمیانە و پێگە وبایەخی كوردستانێكی بەهێزتر ..

سیاسەتێكی حەكمیانە و پێگە وبایەخی كوردستانێكی بەهێزتر ..

هەموو سەركەوتن و بەڕێوەبردنێكی باش پێویستی بە ئیداریەكی باش هەیە، ئەمانەش لە هەرێمی كوردستاندا هەن و بوونەتە هۆكاری گەورەی سەركەوتنی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە و یاسا سەروەری هەمووانەئەگەر بۆ پاشخانی مێژوویی خەباتی رەوایی گەلەمان و شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی تا بە قۆناغی ئێستامان ، بە ستراتیژییەكی روون وئاشكرا لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئینجا رابەرایەتییەكی حەكیمانە و ژیرانە بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكان توانیوێتی سەرٍەرای گشی كۆسپ و ئاستەنگەكان و گۆرانكارییەكان پارێزگاری لە دۆز وشوناسی خۆی بكات ، ئەگەر لە رابردووش دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان زۆر هەوڵیان دا گەلی كورد بە شەرانگێز و تێكدەر پیشانی گەلانی ناوچەكە و دونیا بدەن بەلام لە ماوەی رابردوو خەباتی شارستانی و شار بە تایبەت لە ماوەی رابردوو حكومرانی كوردستان نیشاندەری ئەو راستییە بوون كە چەندە حەزی لە ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیانە بە پێچەوانەی زۆر لەو وڵاتانەی كە دەیان ساڵە دەوڵەتن بەڵام نەیاتوانییوە سەقامگیری و پێكەوە ژیان فەراهەم بكەن . ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر
پاش راپەرینە شكۆدارەكەی لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو، گەلی كورد توانی قەوارەیەكی فیدراڵی و دەستووری و یاسایی لەسەر هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێ ببوە پێگەو پەنای هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی عیراق بەهەموو زمان و تایفەیەك كە ئەم ووڵاتە لەخۆی گرتبوو ، هەر زوو ئۆئۆزسیون زانی كە هەموو ڕێگاكان لە هەولێرەوە دەست پێ دەكات هەر لەوێش یەكەم پێەگەی ڕووخانی ڕژێم دەستی پێ كرد ، دوای ڕوخانی ڕژێمی عێراقیش لە 2003و دروست بوونی عێراقی نوێ و دانانی بەردی بناغەی دەولەت دروست كردنەوە دووبارە لە هولێری پایتەختی كوردان داڕێژراو لەعێراقی نوێ جێبەجێ كرا ، ووڵاتانی جیهانیش بەبەر چاوی خۆیان بینیان كە كورد نەك وەك ئەوەی باس دەكران بەشەڕانگێز و تێكدەرن بگرە جگە لەبەڕێوەبردنی هەرێمێك كە لەڕووی ژێرخانەوە لەهەموو لایەك سفربوو سەركەوتنیان بەدەست هێنا دەستی برایەتی و بنیاتنانیان بۆ ئەوانەش درێژ دەكرد كە پێشتر دوژمن بوون و دژایەتیان دەكردن ، ڕۆژگار هاتوو ئەوانەی لەسەر دەستی كوردەكان هاوكاری دەكران دووبارە دەستەڵاتیان كەوتە دەست و بەهێز بوون وەك پیشەی بەردەوامیان دووبارە و سێ بارە دژایەتیان دەست پێ كردەوە بەفیتی ئەم و ئەو كەلەپێشتر دژبەكورد بوون پەیمانیان بۆ دژایەتی كورد لەگەڵ یەك نوێ دەكردەوە . بەڵام وەك دەڵێن مێژوو خۆی دوبارە دەكاتەوە و سیناریۆی زەلیلی ڕویان تێدەكات و ئارەقەی شەرمەزاری سەر نێوچەوانیان دەسڕن و هەم دیسان بەخەجالەتییەوە ڕێگای هەولێر دەگرنەوە بەر . بەڵام ئەوجارە نەك ئەو كوردستانەی ئەوان بەحسابی خۆیان تێكیان دابوو یان بەو خەونەوە چاویان لێكدەنا بەڵكو بنیاتی هەموو ژیڕخانی دەولەتداری بەڕوویان دەچەقێت و سیاسەتی حەكیمانەی كورد نەك هەر ناوەخۆیی بەڵكو لەئاستی نێو دەولەتی چاوی ناحەزانی كوێر دەكا هەر بۆیە بەزمانی هاوشێوەكانیان بە ناو هێنانی سونبلەكانی كورد كەسەرو دلیان تێك دەچێ و ڕق و قینی ناخیان بەرانبەر دەردەبڕن ، بێخەبەر لەوەی كە بەو هەولەشیان زیاتر و زیاتر خویان سوك دەكەن و ڕێگای زیاتر بەرەو هەولێر خۆش دەكەن ، ئێستا دۆست و یار و دژ و ناحەزیش گەیشتنە ئەو بڕوایەی كە هەموو ڕێگا سیاسی و دیپلۆماسییەكان بە هەولێرەوە تێپەڕ دەبێت هاتنی دەیان شاندنی بەرز و سەركردەو وەزیر و نوێنەرای ووڵاتانی دوونیا گەواهیدەری ئەم ڕاستیانەن كە هەولێری پایتەخت و رابەرایەتی بارزانی متمانەپێكراویی رۆژهەڵانی ناوین..لەلایەكی ترەوە لە تێكشكاندنی حكوومەتە دیكتاتۆرییەكانەوە تا تێكشكاندنی داعش، سەرۆك بارزانی گیانی خۆی خستووەتە پێش گەلەكەی، بۆیەش ئەوانەی هەوڵیان داوە پێگەی سەرۆك بارزانی كەم بكەنەوە هیچیان بەدەست نەكەوتووە، بەڵكو سەرۆك هەمیشە بە بەهێزی ماوەتەوە.سەرۆك بارزانی هەموو ژیانی خۆی تەرخان كردووە بۆ بەرقراربوونی ئاشتی و ئازادیی ناوچەكە، بینیشمان ئێستا هەموو لایەك دەگەڕێنەوە بۆ لای ڕێبەر، سەرۆك بارزانی
Top