لەیادی کارەساتی یەکی شوبات دا
February 2, 2020
وتار و بیروڕا
تاریک پەرستان لەبەرگێکی ئاشتی و نێوندێکی بۆگە ن و دژە مرۆڤایەتی خۆیان حەشارداوە ، هەرکاتێ بۆیان لوا ئیتر ئەو کاری خۆیان بەجێ دەگەێنن ، بێگوێدانە سڤیل و پیرۆزیەکانی گەلەکەمان ،
ــ بۆیە هۆکارو دەرنجامی زۆر لێدەکەوێتەوە ئەم کارەساتەو ئەنجام دەرانی ، ئەمیش هەروەک ئاماژەمان پێدا کوردستان هەنگاوێکی پۆزەتیڤ نزیک دەبو لەوەرچەرخان ، کەسەدسالی بزونەوەی رزگاری خوازی کوردی خەبات و تێکۆشانی لەپێناو هێنانەدی رۆژێکی وەها پرشینگ داربو ، کە سوپای ئەمریکا توانی ئەم رژیمە سەرکوت کەرە لە ناوبەرێت ، دەرگا بەروی هێزەسیاسیە ئاشتی خازو دیموکراسیەکان کردوە ، لەتەک ئەمە گەل و هاولاتیانی عیراقیش دەرفەتێکی زێرین بو یان رەخسا بۆ سەرلەنوێ بونیاد نانی عێراقێکی نوێ ی هاوچەرخ ، لێ مخابن نەبونی عقلیەت و براواەکی مەدەنیانەی عیراقی و هەرێمی نەیان توانی هزم بکەن ، لەئەنجام دەرفەت و رێخۆشکەربو بۆ دورست بونی تیرۆرو تۆقاندن، بەئامانج گرتنی کوردستان بەتایبەتر ، چونکە کوردستان وەک ناوچەیەکی ئارام و هلێی سیو شەش ، پاشان حکومی خۆئیدارەدان لە و حسارەی لە سەریان بو ، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، هەرئەمەی لێ دەوەشیاوە لەدورست بونی تاکو هەنوکە ی هێزێکی گۆشکراوبە پرنسیپەکانی دیموکراسی ، پارێزگاری کەرامتی مرۆڤ ئاشتی بوە بۆکوردستانیان و ، پشکدرایان لەئازادی عیراق زیاتر هۆکارەکان زۆربون ئیتر ئۆقریان نەما زانیان ئێمە بەشێکی کارای چەسپاندنی دموکراسین لەتک هێزی هاوپەیمانان ، ئەمە وەک پارێزەرانی خاک و نیشتمان گەڵ پێناسبون بۆ وەرچەرخانی کوردستان ، ئیتر ناحەزان بێ جورئەتانە دەسیان نا بە خوێنی کورد بەتایبەت لەم رۆژە پیرۆزەدا .
ـــــ هەروەها فاکتەری تر لەم وەرچەرخانەی کوردستان ، یەک ریزی ناومالی کوردستانی بو لەم ئان و ساتەدا دوای چەندین نەهامەتی ،دەست لەناو دەست پێکەوە بۆ بونیاد نانی یەک ئیدارەی و تەواوی جومگەکانی حکومرانی و ژێرخانی ئابور ی و ئاوەدانی و عدالەتی کۆمەلایەتی و گۆرانکاری لەئاستەکانی کۆمەلایەتی دا ، لەنەخشە رێگادابون ، بەردەوامیشن ، تاکو ئەمرۆی کوردستانێکی بەهێز ، جا هەمو ئەمانە نەیار خوێندنەوەی بۆ کربو بۆ ئەوەی جارێکی تر کورد بەکورد شەربکات ، بیر لەنوێ ئاوەدانی ئاستی هۆشیاری نەتەوەی سەقام گیری نەکات ، بەهەرەشەیان دەزانی بۆسەر پلانە گلاوەکانیان ، بۆ یە وەک پیشەی هەمیشەیان کردە قێزونەکانیان ئەنجام دان ،
کوردستان ئاوەدانە ، کاروانی خەبات و قوربانی بەردەوامە تادوامەنزگا لەگشت پرسی گەلی کوردستان تادوا بەدەست هێنانی چارەنوس و سەروەری .
هزاران سلاو بۆ گیانی کارەساتی یەکی شوباتی سالی ۲۰۰٤سەروەریان بارزانی باوک و کاک ئیدریس هەمیشە زیندو .