لە ادریسی بارزانی جوانەمەرگ بۆ ادریسی بارزانی لاو

لە ادریسی بارزانی جوانەمەرگ بۆ ادریسی بارزانی لاو
ئەمرۆ ۳۳ سال بەسەر ئەو چرکە ساتەدا تێپەر دەبێت کە کورد و کوردستان و میللەتانی عێراق سەرکردەیەکی خۆنەویست و حزمەتکار و دبلوماتکار و ئاشتی ئاواتی لە دەست دا، کا ادریسی هەمیشە لەیاد لە هەموو بوارەکانی ژیانی شۆرشگێریدا جێگای ئومێدی بێ ئومێدان بوو گشت شۆرشگێرانی کوردستان بە دوست و نەیارەکانیانەوە خۆشیان دەویست ئەمەش هەروا لە خۆرا دورست نەبووە بەلکۆ کاک ادریسی جوانەمەرگ هەردەم لە بەرەی نەتەوەیی و نشتیمانی هەلۆیەك بوو لە هەلۆیەکانی خانەوادەی بارزانی نەمر لە گەل هەموو چین و توێژەکان کۆک و تەبابویە لەگەل ئەوەشدا هاوکار و هەماهەنگ و ڕێنیشاندەریان بۆیە، ئەوەی جێگای داخە مەرگ ڕێگەی نەدا ئازادی کوردستان ببینێت، بەلام شوێنکەوتوویانی ئەو و ڕێبازەکە هەمیشە رێبوارێکن لە ڕێگای ئەودا، لە ئێستا دا جێگرەی ادریسی بارزانی جوانەمەرگ ادریسی بارزانی نەوەی ئەوە هاتووە وەک ئەو رفتار لە گەل میللەت وەک ئەو خۆنەویست و خزمەتکار و میللەت دوست و ئازادی خواز و هەموو دیسپلینەکانی سەرکردایەتی باپیری لە ادریس نێچیرڤان ادریس بارزانی دا هەن و ئەمرۆ لە گۆرەپانی خەبات دا درێژەپێدەری بە هەمان بیر و باوەری ئەوە دەروات، بۆ داهاتووی ولات هەر ئەوە ڕێنیشاندەری لاوانە، بە جەشنی هەمان ناو و بەرنامە و پلان سەدەی رابردوو بەلام بە سەردەم و رووحێکی جیاوازتر کاك ادریسی بارزانی لاو لە خەباتدایە بۆ درێژپێدەری خەباتی باوک و باپیرانی، سلاو لە گیانی ئەو هەلۆ بەرزەفڕەی کورد و کوردستان کاک ادریسی هەمیشە زیندو، سەرکەوتن و تەندورستیەک باش ادریس بارزانی لاو.

دڵشاد یونس هەرکی
۳۰ـی ۱ـی
Top