سەرکردە ئیدریس بارزانی ناوێکی دیار لەمێژودا

سەرکردە ئیدریس بارزانی ناوێکی دیار لەمێژودا

ئیدریس بارزانی ئەوسەرکردەدیارەبوە لەقۆناغەسەختەکانی بزاڤی رزگاری خوازی کوردیدا ، ناوێکی دیارو خۆشەویستێکی بارزان و ، بارزانی باوک و تەواوی گەلەکەمان بوو ، پەروەدەی قوتابخانەی کوردایەتی و کوردبون بو، ئەویش فەلسەو پەروەردەی بارزانی نەمرە ، لەتەک ئەمە براخۆشەویستی جەنابی سەرۆکی خۆشەویستمان بەرێز مسعود بارزانی بووە .
هەمو تەمەنی تەرخانکراو لەپێناو خەباتی نەتەوەی و سەروەربونی گەلی کوردو نیشتمانەکەی دا بەختی کرد ئەویش پیرۆزی پێشمەرگەبونە ، ئەوکاتەی گەلەکەمان لەقۆناغی ناهەمواری گوزەری ئەکرد کەدوژمن لەهەمولایەک دەوری کوردو کوردستانیان دابو، سەرکردەیەکی کارێزما زەروربو بۆ سەرکێشی ملەت و خەباتی نەتەوەی لەپێناو گەلێکی مەزلومدا ، ئەویش سەرکردەی جەربەزەو بوێرو خۆشەویست و مرۆڤ دوست ئیدریس بارزانی نیە ، کەتوانی لەکاتی نائومێدی ئومێد دورست بکات ، بەهێزو سەلیقەو تواناعقلیەکانی پەی ببات بە کۆری خەبات و تێکۆشان ورەبەرزی و ژیاندنی گەلەکەی لە ئاوارەی و دورلەزێدی بابو باپیراندا ، ئەمە حیکمەت و ژیری دەوێت، لێ سەرکردە ئیدریس بارزانی بە هزرو معریغەی خۆی توانی گەڵ بژینیت و پارێزراوی دورست بکات ، بەدانانی کارنامەو ستراتیژێکی سیاسی بۆگونجانی خەبات و دارشتن و جێبەجێ کردنی تویسیەکانی بارزانی نەمرو بۆ پێشمەرگەو گەلەکەی لەهەمو ئاستەکانی ژیان لەکۆمەلایەتی ، ئابوری ، سیاسی ، پەروەردەی ، اخلاقیاتی کوردی دورلەنیشتمانی خۆت ، ئەویش دەولەمەندی چەکی عدالەت و براوقولەکانی لەسەر هەمان فەلسەفی بارزانی نەمربوە ، بۆ نیوو تەخ و جونیەکانی گەل و پێشمەرگە قارەمانەکان ، ئاستە دبلوماسیەکانی دیارن لەگەڵ ئەو گەل و ولاتانەی دەوروبەر لەاقلمی و دەولیدا بۆ ئەوسای خەبات ، لەچ زەحمەتیەک بوە ، بۆیە چەندین جار دوژمن پیلانی جۆراوجۆری بۆ دارشتوە لە عیراق ناوچەکە لێ موعجزە ئاسا توانی سەرکەوێت و زال بیت ، هەمو ئەم خەباتە بۆ پاراستنی کەرامەت و ناموسی گەلەکەی بوە تاپارێزڕاوبیت و توانی بپارێزیت ،
لەئاستی پێشمەرگایەتی دا دلسۆزو کارزان و ئاستی هۆشیاری لەگەل هێزی پێشمەرگەدا شان بەشانی ئەوان لە سەرکردایەتی کردن و ئاراستەکردنی دا کارێزما و خۆشکێن بوە ، ئەمرۆ پێشمەرگە ، پێشمەرگایەتی سمبولی نەتەوەی کوردن ، جیهان شانازی پێوە دەکات ،
لەئاستی کۆمەلایەتی بێوێنەبوە لە دادگەری و پەیداکردنی بژێوێکی شایستە بۆ گەلەکەی لەئاوارەیدا ، هەمیشە خەلکی هانداوە ، براوایەکی مەزن و خاوەن ئیرادەبن چونکە ئێوە خۆتان تەخان کردوە لەپێناو سەربەرزی نەتەوەیەک .
ئاستە کەسەیەکانی دیارن خۆشەویست مرۆڤ دوست ، روناکبیرو ئەدیب ، خوێنەرو خودا ناس ، نیشتمان خاک ، ملەت، لای پیرۆزبونە ، ئەمرۆش بەرهەمی خەباتی و عدالەتی هەربەزیندوی ماونەتەوە چ لەئاستی رۆلەکانی بارزانی و چ لەئاستی حزب چ لە ئاستی خۆشەویستی گەڵ ، ئەمەش مەزترین سەرمایەن .
لەگەڵ جەنابی سەرۆک دو دڵبرا بونە هاوشان هاوخەبات بونە ، ئەمرۆش جەنابی سەرۆکی کوردان بەرێز بارزانی هەمو جیهان سەرسامە بە حیکمەتەکانی کە کورد کوردستان کوردستانیان لەدەستێکی ئەمان دان ، دو لاوی جیاواز لەخزمەت گەل و نیشتمانی کوردان ئەوانیش جەنابی سەرۆک نێچیروان بارزانی دەولەتمەدارو بەرێز مسرور بارزانی براگەورەی کوردان ، کە درێژەپێدەری هەمان رێبازو جێ بەجێ کاری هەمان فەلسەفەی بارزانی نەمرن ، لەپێناو سەربەرزی کەرامەتی گەل و سەروەریدا
رەوان شاد سەرکردەی هەمیشە زیندو ، لەناودلی هەمو مانی سەرقافلەیان بارزانی باوک تەواوی شەهیدانی رێگای رزگاری نیشتمان ،
بژی کوررد بژی کوردستان ، نەمری بۆ شەهیدان
Top