فەڵەستینییەکان هەڕەشەی کشانەوە لە ڕێککەوتنی "ئۆسلۆ" دەکەن لەبەرامبەر پلانەکەی ترەمپ

فەڵەستینییەکان هەڕەشەی کشانەوە لە ڕێککەوتنی
وەزارەتی دەرەوەی ئیدارەی فەلەستین پێشنیازەکەی ئەمریکا "بە پیلانی سەدە بۆ سڕینەوەی دۆزی فەلەستینییەکان" ناو دەبات.
‎ڕۆژی یەک شەممە، بەرپرسانی فەلەستین هەڕەشەی کشانەوەیان لە بنەمای بەندەکانی ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ کرد وەک ناڕەزاییەک لەدژی پڕۆژەکەی ئیدارەی ئەمریکا کە بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەکراوە.
‎سەرۆکی دانوستانەکانی فەڵەستین صائب ئەرەکات بە ئاژانسی AFPی ڕاگەیاند دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا وا دەکاتداگیرکارییە کاتییەکەی ئیسرائیل ببێتە داگیرکارییەکی هەمیشەیی، کە ئیدارەی فەڵەستین ئەو مافەی پاراستووە "بۆ کشانەوە لەڕێککەوتنە کاتییەکە"، پێویستە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانەکەی ئاشکرا بکات. هەروەها پێکهاتەی سەرەکیڕێککەوتننامە کاتییەکە بریتیە لە (وێست بانک و کەرتی غەززە) کە ئەم ڕێککەوتننامەیە بە "ئۆسلۆی دوو" ناسراوە.
‎هەروەها ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیدارەی فەڵەستین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "پلانەکەی ترەمپ کە ماوەیەکی زۆرەچاوەڕوانی لێ دەکرێت، بە مامەڵەی سەدە ناودەبرێت، پلانی سەدەیە بۆ تواندنەوەی کەیسی فەڵەستینییەکان."

‎ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ڕکابەرەکەی (بێنی غاینتز) سەرۆکی پارتی سپی وشین، بە شێوەیەکی جیا ڕوویان لە واشنتۆن کردووە بۆ گرێدانی کۆبوونەوەکان لەگەڵ ترەمپدا، سەبارەت بە ئاشکراکردنی "پلانیئاشتی" کە بڕیاریاندا ڕۆژی سێ شەممە ئاشکرای بکەن. پاشان لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفراسێکدا لە گەڵسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھۆ، دۆناڵد لە دەسپێکی قسەکانیدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ھەنگاوێکی گەورە بەرەو ئاشتیھەڵدەگرین، گەنجانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئامادەن بۆ یارمەتیدانی داھاتوویان." وتەکانی ترەمپ وا دەردەکەوت حکومەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست پڕۆژەکەیان لاپەسەندە و لە بەرژەوەندی ھەموو لایەنەکانی ناوچەکەیە.

ھاوکات بەرپرسانی فەلەستین بانگھێشتی کۆشکی سپی نەکران و پڕۆژەکەی ئەمریکایان ڕەد کردەوە، بەھۆی ئەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کانوونی یەکەکەمی ٢٠١٧ ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند، ھەروەھا بەپێی ڕاپۆرتەکانمەحمود عەباس سەرۆکی ئیدارەی فەلەستین پەسەندی نەکردووە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بابەتەکەئەنجام بدات.
ھەروەھا ڕۆژی یەک شەممە ئەرەکات وتی " پلانەکەی ترەمپ بە فێڵی سەدە لە مێژوودا تۆمار دەبێت" ، ئەگەر دانی پێدا نەنرێت کەئیسرائیل بە ھێز داگیرکاری کردووە، ئەوا بەپێی دەنگۆکان گروپە تیرۆریستییەکانی غەززە و ئیسلامییە جیھادییەکانی فەلەستینبەڵێنییان داوە بەرپەچی مامەڵەکە بدەنەوە و کاربکەن بۆ پوچەڵکردنەوەی.

سەرچاوە سود لێوەرگیراوەکان:
https://www.jns.org/palestinians-threaten-to-pull-out-of-oslo-over-trump-peace-plan/
https://www.foxnews.com/politics/trump-middle-east-peace-plan-includes-two-state-solution-tunnel-to-connect-west-bank-and-gaza-strip
Top