بارزانی رابەری كارێزما، متمانەپێكراوی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست ..

بارزانی رابەری كارێزما، متمانەپێكراوی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست ..
لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە تێكۆشان و خەباتی بێ‌ وچان ، سەرۆك و مسعود بارزانی ، تەنها لە چوار چێوەی حزبێك و جوگرافیاییەكی دیاریكراو هەوڵی نەداوە ، بەڵكو مێژوویی پر سەوەری و هەموو كۆششكانی لە پێناو گەیاندنی دەنگی كورد بووە بۆ هەموو دونیا و ئینجا چەسپاندنی مافەرەواكانی ، ئەویش لە رێگەی بانگی یەكریزی و یەكهەڵوێستی بۆ گشت كورد لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە دا .هەموو هەوڵێكی‮ ‬لە پێناو‮ ‬یەكخستنی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و چارەسەركردنی‮ ‬پرسی‮ ‬كوردە لەسەرجەم پارچەكانی‮ ‬كوردستاندا بەشێوەیەكی‮ ‬دیپڵۆماسی‮ ‬و دانوستانی‮ ‬هاوبەش‮. ‬هەوڵەكانی‮ ‬مەرجەعی‮ ‬نەتەوەیمان بۆ چارەسەری‮ ‬پرسی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان لەدوای‮ ‬قەیرانی‮ ‬سووریا بەچەندین قۆناغدا تێپەریوە لەرووی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬لە هەموو بورارێكدا،‮ ‬هەر لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان تا دەگاتە هاوكاری‮ ‬گەیاندنی‮ ‬دەنگیان بۆ دەرەوەی‮ ‬وڵات بەردەوامبووە‮. ‬بەدرێژای‮ ‬ئەو سەردەمەی‮ ‬كە رۆژئاوای‮ ‬كوردستان بەهۆی‮ ‬جەنگی‮ ‬تیرۆلیستانی‮ ‬داعش لەڕەوشێكی‮ ‬زۆر ناهەمواردابوون،‮ ‬بەڵام پاڵپشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەگەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بوو بە مانەوە و بەرگریكردنیان بەو ئاستە بەهێزەی‮ ‬كەهەبوو‮.‬ئەوەی‮ ‬گرنگە لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا هێشتا درەنگ نییە،‮ ‬لەم دۆخە ناهەموارەشدا ئەگەر سەرجەم كوردستانیان لەگشت پارچەكاندا گوێڕایەڵی‮ ‬ئامۆژگاریەكانی‮ ‬رابه‌ری‮ ‬نەتەوەی سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بن‮ ‬،‮ ‬ئەوا دڵنیاین بە‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەكبوونی‮ ‬نیو ماڵی‮ ‬كورد گەورەترین ئومێد‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان دەبێت‮.سەرۆك بارزانی‮ ئەو رابه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌بووە كە لەرۆژەكانی‮ ‬نائومیدا چرای‮ ‬هیوابەخشی‮ ‬هەڵكردووە و چەخماخەی‮ ‬شۆرشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬داگیرساندووە،‮ ‬دامەزرێنەری‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬و ئەندازیاری‮ ‬ڕاپەرین و هەڵگری‮ ‬مەشخەڵی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬بووە،‮ ‬ئێستاش كلیلی‮ ‬چارەسەری‮ ‬سەرجەم كێشەكانە،‮ هەروەها لە رووی سیاسی ، دیپلۆماسییەوە ، سەرۆك بارزانیی ـ تەنها رابەرایەتی بۆ كورد نەبووە چ لە رووی كەسایەتی و چ لە رووی متمانەوە ، بەڵكو لە سەر ئاستی عێراق ، ناوچەكە و هەموو دونیا خاوەن پێگەیەكی تایبەتییە . نموونەی هەرە بەرچاویش هەر لە هەر لە كاتی ئۆپۆزسێونی عێراق و تا دامەزاراندنی عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس و ئینجا جەنگی جیهانی تیرۆر و لە ئێستاشدا شڵەژاویی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بە تایبەت لە عێراق، سوریا و ئێران ، هەروەها راگرتنی باڵانسی سیاسی و دیپلۆماسی لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق و هەروەها بۆ راوێژوگفتگۆ و گەرٍانەوە بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان و ئینجا سەرۆك بارزانی وەك رابەرێكی متمانە پێكراوە و كەسایەتییەكی بەهێز لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست ئاماژەیەكی گرنگن بۆ پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی بە هێزی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە ، عێراق و دونیا ..ەمروٍ هەولێری پایتەختی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست پێگەیەكی جیۆپۆلۆتیك و ستراتیژی هەیە و جێی بایەخی ووڵاتانی ناوچەكە و نێو دەوڵەتییە ، جیهان بە بایەخەوە دەروانێتە رۆڵی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و لە چەندین كۆنفرانسی نێو دەوڵەتی و ناوەندە بریارییەكانی جیهان ، هەرێمی كوردستان بە هاوپەیمانی خۆیان دەزانن و بۆ گشت پرسە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكان و راوێژكردن تا پرس و راوێژكاری لەگەڵ سەرۆك بارزانی نەكەن ، ئەوا گشت سەردان و كۆبوونەوەكانیان بە نیوە چڵی دەمێنێتەوە ، ئەمەش بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك مسعود بارزانی و سەركردایەتی سیاسی كوردستان و پێشمەرگە و گشت هێزە ئەمنییەكان و دلسۆزانی خاك و نیشتیمان دەگەرێتەوە .. خەباتی كەسایەتی و پێشمەرگەبوونی سەرۆك بارزانیی بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدە رابردوو، دوور بووە لە هەموو جۆرە هەستی بەرژوەندی شەخسی و حزبابەتیی بەرتەسك ، بەڵكو گشت هەوڵەكانی لە چوار چێوەی یەكریزی و یەكدەنگی نەتەوەیی و سازش نەكردن بووە لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان .ئەو هەڵوەێستانەش تەنیا لە چوار چێوەی دروشم و قسە نەبووە ، بەڵكو كاردانەوەی داگیركەران و كردەوەكانی سەرۆك بارزانیی و پێداگری بەرێزیان لە بەرامبەر پرسە نەتەوەیی و نیتشتیمانییەكان ئاماژەیەكی روون و نییەتی كوردپەروەرانەی سەرۆك بارزانین بە تایبەت لە كانی قۆناغە سەختەكانی خەباتی گەلی كورد .سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ،جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین پارتی كوردستانی وبراوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌ ، سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانه‌ ، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری مێژوویی و ئێستایی و ئاینده‌یی دا كه‌ له‌سه‌رۆك بارزانی به‌دیكراون و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵگری حیكمه‌ت و دانایی و كاریگه‌ری كاریزمایی مێژووكرده‌یه‌ .بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ی كورد به‌جیای بیرورای سیاسیی و لایه‌نگیری حزبی ئه‌و راستییه‌ وه‌كو خۆی تێبگه‌ین سه‌رۆك بارزانی وه‌ك رابه‌ر و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكی كوردستان سه‌یر بكه‌ین و ته‌نیا وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لێی نه‌ڕوانین و قبوڵیش نه‌كه‌ین كه‌ ته‌نیا پارتییه‌كان به‌سه‌رۆكی خۆیانی بزانن .دوای دەیان ساڵ كوردایەتیی ئێستا ئیتر كات ئەوەیە ، كەهەموو هێز و لایەنە نیشتیمانپەروەرەكان لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە ، پشتیوانیی هەڵوێستە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكانی سەرۆك بارزانیی بكەن لە پێناو گەیشتن بە كەنارٍی ئارٍامی و دڵنییایی ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top