کوردستان پێگە دبلوماسیەکەی لە بەهێزی دا

کوردستان پێگە دبلوماسیەکەی لە بەهێزی دا
کوردستان ، پێگەو ئاستی گەشەی دبلوماسی واقعێکی حاشاهەلنەگرە ، چ لەسەر ئاستی عیرا ق و چ لەئاستی هەرێمی و ، نێودەولەتیدا ، هەموئەوپێگە گرنگە کاراکتەری سەرەکی لەپشتی سەرکەوتنەکانن ، تایبەتر
خوێندنەوە ی واقعی دۆخەکە بەگشتی ، کە ملاملانێکان لەهەلکشاندان ، وەلەعیراق راستیەکی رونە ، جا دەمانەوێت فۆکەس بخینە سەر واقعیەتی کوردستان و پێگەکەی کە زامنی ئەم پێگەیە دەگەرێتەوە بۆ کەش و هەوای لەباری کوردستان لەروی یەک ریزی نیولایەنەسیاسیەکانی کوردستان ، کەبونەتە دەرنجامی سەرکەوتنی مەزن لەپیشتی کاراکتەکان ، "خصوصآ" لە داڤۆس و پانگێشتی رەسمی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکێکی کورد ناسرا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترمپ، ئەمە ، ناوناسنامەی کوردی زیاتر ناساندن ، وەلەتەک ئاڵای ودیلایەتە یەگرتوەکان ، پەرچەمی کوردستان دەشەکایەوە ، ئەشیان ناوناوبنگی کورد بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی بردە قۆناغێکی تری زیندو گەشەسەندو لەسەر ئاستی جیهان و داڤۆس کە کۆربەندێکی سالانەی تاوتوی ئابوری لێ دەهێتە گەنگەشەکردن ، لەهەمان کات دەرفەتێکی سیاسی و دبلوماسیش دەرەخسێنێن ، ئەمجارەیان لە قازانجی کوردو کوردستان و ناوبانگی کورد جەنگاوەری ئازا بەواتای معریفای ئەمریکا پێناس کرا .

بۆیە هەمو ئەو سەرکەتنانە نابێت بەنادیدەو کەم بزانین ، چونکە کوردستان ، هەرێمە لەچوارچێوەی عراقدا ، بەلام ماهیەتی خۆی هەیە ، هەروەک ئاماژەمان پێدا ، ئاستەکانی دبلوماسی کوردستان ، هەماهەنگی نیومالی کوردی ، سەرکەوتنەکانی زامن کرد ، لەتەک رێزدار نێچیر ڤان بارزانی ، بەرهەم سالح سەرۆک کۆمار شاندنی یاوەری دیسان کوردو کوردو کوردسانی بەرز نرخاندن ، ئەمە بەرهەمی نیوەخۆی حیکمانەی کورد دەسەلێمێنێت بەگشتی ، کە کوردستان جێگەی ئەمان و پێکوەژیان و روحی دێموکراسی لای قبول و سەرراستە ، پێچەوانە

دۆخە نەخوازراوەی عیراق دەبینین دواو دواکاری سیاسی و ملاملانێکان ، هەژمون هێز ، تێکلاوی ناو داوکاری خەلکی سیڤیل کراون ، راستە مافە سەرەتایەکان ، ئەمان لە عیراق لەژێر پرسیاردان ، دوای هاولاتی بژێوی باش و خزمەت گوزاری و ژیانێکی عدالانەیە بۆ تاکەکان ، لێ لەلەکیتر دەبین ، بێسەروەری عیراق پیشان ئەدات کە بویتە مەلبەندنی ساخ کردنەوەی هەژمونەکان ، بەرژەوەندیەکان لە لایەن دوجەمسەری دیار ، لای تری روحە دیموکراسیەکە هەرجێگایقبول نیە ، ئەواتا مزاهب بریار لەسەر خۆبەرێوەبردنی ولات ئەدات ، بۆیە هەمو ئەمانە بوینتە سەر ئێشەی بێ چارەسەر بۆ سستەمی حکومرانی عیراق و هاولاتیانی ، خۆ کوردستان تاکو ئێستا بەشێکە لەعیراق ، بەلام پێگە هەرێمیەکە جیاوازترە ، ئەوتا دەبینین ، لەئاستی دبلوماسی تای تەرازوی کوردستان قورسترە ،

بۆیە ئومێد مان وایە ئەم هاوسەنگیەی کورد ئەکات بەرفراوانیتری بکات لەئاست گەشەی دبلوماسی لەداڤۆسەوە بۆ هەمو جیهان ، لەهەرێمی خالێکی زەرورە پێداگری لەسەربکرێت بۆ پارێزبەندنی کوردستان وقۆناغەکە بەگشتی ، چونکە هەرۈازو نشێوێی زۆرمان بینیون ، لێ بەردەوام بون لەسەر ئەم یەک ریزیە ، کە پێیانا بۆ سەرکەوتنی مەزن لەگەڵ گەورەسەرۆکی زلهێزی جیها ن ئەویش سەرۆک ترامپ و دوستایەتی و هاوپەیمانی نێوانی گەلی کوردستان و گەلی ئەمریکاو ئەوروپایە . کە هاوبەشیەکی مەزن کۆی کوردوین ،ئەویش جەنگ دژی دەولەتی داعش و مەترسیەکانیەتی .

کەواتە شرۆڤەو خۆردکردنەوەی بابەتیانەی ئەم ئاست و پێگە دبلوماسیە بۆ باشترین لە ئێستاو ستراتیژدا ، کوردستان هەنگاوێکی تر لە زامن داری بالی بەرسەردا ئەکێشیت .
Top