كوردستان سەڵماندی ، نموونەی پێكەوەژیان و دیموكراسیەت رۆژهەڵاـی ناوین ..
January 25, 2020
وتار و بیروڕا
سەردانیكردنی هەریەكە لە وەزیری وزەی ئەمەریكا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و سەرۆك وەزیرانی ڤاتیكان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، هەرێمی كوردستان لە رووی دیپلۆماسییەوە زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت، ئەوەش بۆ سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی دەگەڕێتەوە كە توانرا سەر لەنوێ ئەو پەیوەندییانە دروست بكرێنەوە.
هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستاندا رۆڵی گرینگ و كاریگەری هەبووە، هاوكات لە رووی وزەشەوە هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو هۆكارانەی دیكە، ئەوەش وای كردووە كە ئەورووپا و ئەمەریكا پشتیوانیی هەرێمی كوردستان بكەن.لەدوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئێمە رووبەرووی چەندین كێشە و گرفت بووینەوە، لەلایەن وڵاتانی دەوروبەرەوە و لەلایەن هەندێك لایەنی ناوخۆیشەوە هەوڵدرا دەسەڵاتەكانی كوردستان سنووردار بكرێن، بەڵام بە سیاسەتی حەكیمانە و وردبینانەی سەرۆك بارزانی توانرا سەر لەنوێ ئەو پەیوەندییانە دروست بكرێنەوە، توانرا ئەو پردە رووخاوانە جارێكی دیكە بینا بكرێنەوە، بۆیە ئێستا كوردستان وردە وردە چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، چ لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و عەرەبی خەریكە هەنگاوی گرنگ دەنێت، ئەو پەیوەندییانە سەر لەنوێ نوێ دەكرێنەوە، كوردستان ئایندەیەكی گەشتری لەبەردەم دایە، بۆیە پێویستە ئێمە پشتگیری لە پرۆسەی سیاسی كوردستان بكەین، هەوڵی توكمەكردنی ئەو پەیوەندییانە بدەین، سەردانی وەزیری وڵاتانی ئەمریكا، ئەلمانیا و هۆڵەندا، ئەوە دەردەخات كە پێگەی هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگە هەم لەچوارچێوەی عێراق، هەمیش لەسەر ئاستی ناوچەكە، بۆیە وڵاتان بەچاوی ئۆمێدەوە تەماشای كوردستان دەكەن، هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان بینا بكەن لەگەڵ كوردستان، ئەگەر تێبینی بكەین، زۆرێك لەو كۆمپانیانەی كە لە كوردستان نەما بوون، ئێستا دەگەڕێنەوە، شاندێكی گەورەی سەرمایەداران و بازرگانانی هیندستان لە كوردستان بوون، بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانی بازرگانی لەگەڵ كوردستان، پەیوەندییەكان بەرەو باشی و پێشەوە دەڕۆن، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە دروستەی كە سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو كاری لەسەر كردووە.ئەو چاڵاكییە دیپلۆماسیانەی بەر لە ئێستا سەرۆك بارزانی، دوای ئەو نێچیرڤان بارزانی، دوای ئەویش مەسرور بارزانی ئەوانە هەوڵی پەڕەپێدانی ئەو پەیوەندیانەیان دا، وڵاتانی زڵهێزیش چاویان لەسەر ئەو ناوچەیە، لە هەرێمی كوردستان پرۆسەیەك هەیە، ئەو پرۆسەیە لای ئەوان گرنگە و بە گرنگیەوە دەڕوانێ، ئەویش ئەوەیە كە زۆربەی پێكهاتەكان لە كوردستان دەژین و نەبوونەتە ژانەسەر بۆ یەكدی، كەس دەست بۆ مافی یەكدی نابات، مزگەوت و كەنیسە، هەموو چین و توێژ و مەزهەب و دینەكان لێرە ئاسوودەن، ئەوە بەلای گەلانی ئەورووپاوە كە لە قیمەی پرۆسەی دیموكراسیدان گرنگە، ئەوە شتێكی نموونەیە لە ناوچەكەدا، ئەوە لە عێراق، لە توركیا، هەتا لە سووریا و ئێران نابینن، بۆیە مانەوە و بەهێزكردن و پشتیوانیكردنی ئەو ئەزموونەی باشووری كوردستان لەلایەن وڵاتانی ئەورووپاوە زیاتر خۆ دەسەڵمێنێت و لە ئایندەدا ئەو جەولە دیپلۆماسیانە زیاتر دەبن، هاتنی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، هەتا وڵاتانی دیكە بۆ كوردستان مانایەكی زۆر هەڵدەگرێت و وردە وردە كوردستان دەبووژێتەوە و دەبێتە خاوەن كیانی خۆی، كوردستان بۆتە نموونەی پێكەوەژیان و نموونەی دیموكراسیەت لەناوچەكەدا، وڵاتانی ناوچەكە چەندین ساڵە دەوڵەتن و ئەورووپا پێوەیان خەریكە و پشتیوانی ئەوان دەكات كەچی هەتا ئێستا لەو وڵاتانە ئەو دیموكراسیە وجوودی نیە، بۆیە ئەو حیكمەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەركردایەتیە كە ئەو پلانە درێژخایەنەی داناوە و دیموكراسیەت بەلای ئەوروپیەكانەوە كارێكی زۆر گەورەیە و پێیانوایە دەبێت هەر وەكو جاران ئەوانەی پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و حەوانەتەوە و ژیان و گوزەران و شوێنی ئەمنیەتیان بۆ دابین كراوە، تاكو شوێنەكانی خۆیان باشتر بكرێت، بۆیە دەبێت لەوە تێ بگەین هەرێمی كوردستان جێگەی چاوی وڵاتە پێشكەوتوو و زڵهێزەكانە، بۆیە وا ئاسان نیە لەلایەن دوژمن و ناحەزانەوە پەلەمار بدرێت، بە مەرجێك بەرەی ناوخۆیمان بەهێز بكەین، بە مەرجێك هەوڵ بدرێت پشتگیری لەو پرۆگرام و بەرنامانە بكرێت كە هەوڵ دەدرا تێپەڕێندرێن، بەڵام ڕێگری لێ دەكرا، لەگەڵ ئەوەی چاوی خەڵك بۆتەوە بۆ ئەوەی بزانێت، كە حكوومەتی بەهێز، سەرۆكایەتی هەرێمی بەهێز، پەیوەندییەكانی بەهێز لەو وڵاتە، وڵات بەرەو ئاقارێكی باشتر دەبات، نەك ململانێی نابەجێ و گفتوگۆی لابەلا كە ئەوە زەرەری لێداین و خەڵك چاوی بۆتەوە و خەڵك ئەو حكوومەتەی دەوێت كە حكوومەتی یەكلاكەرەوە بێت، بۆیە كوردستانیان چاویان لەوەیە كە پارتی دامودەزگاكانی حكوومەت چالاكتر بكات و پرۆژەی چاكسازی گەشەی پێ بداتەوە و هەوڵی ئەوە بدات خوشگوزەرانی بۆ خەڵك دابین بكات.