پارتیبون واتا كوردایەتیی ،خۆراگری ..
January 23, 2020
وتار و بیروڕا
ئەگەر هەلًوەستەیەكی واقعیانە لە سەر ستراتیژی وسیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین دەبینین لە سیاسەتی پارتیدا بەرژەوەندی گەل نیشتمان لە پێشەوەی هەموو بەرژەوەندیەكانی ترەوەیە،واتە لە لای پارتی بەرژەوەندی گەل پیرۆزە نەك بەرژەوندی حزبی،وەلە هەموو قۆناغەكانی خەباتیدا جگە لە بەرژەوەندی خاك و وڵات و گەل سەربەخۆیی كوردستان بیری لە هیچ بەرژەوەندیەكی تر نەكردوتەوە ،هەر ئەمەش وای كردووە كە زۆربەی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان لە هەموو جیهان بە بە پارتی نەتەوەی دەزانن هیواو ئومێدیان بە پارتیە ئەم متمانەیە هەروا درۆست نەبووە بەڵكو ئەمە بەرهەمی كارو كردەوەكانی پارتیە چونكە پارتی بەدرێژای مێژوو ی خەباتی لە پێناو بەرژەوندی گەل بووە، بەرژەوەندی گەلی كورد لە كوێبوە پارتی لەوێ ئامادەی هەبووە، هەر بوویە هەموو گەلی كورد چاویان لە پارتی جەنابی سەرۆك بارزانیە تاكو كیانێك بۆ گەلی كورد درۆست بكات وە رێگا لە هیچ لایەنێك نەگرتوە تا كوردایەتی نەكات چونكە لەلای پارتی گۆڕەپانی كوردایەتی ئەوندە فراوانە كە جێگای هەموانی تێدا دەبیتەوە ،پارتی هەموو كاتێك بە روحیەتی كوردایەتی سەیری هەموولایەنەكان كردوتەوە، پارتی هەموو كاتێك هەوڵی داوە كە گەلی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان كۆدەنگ بن و یەك رێز بن،بۆ ئەم مەبەستەش پارتی رۆلێكی گەورەی بینیوە لە درۆستكردنی كۆدەنگی و یەكرێزی گەلی كورد ، چونكە هەمیشە بیركردنەوەی پارتی ئەوە بووە كە بە یەك رێزی كۆدەنگی دەتوانین بگەین بە ئامانجەكانمان و بەرەو پێشەوە زیاتر هەنگاو بنێین وە بروای تەووای بە یەك گوتاری یەك رێزی هەیە هەر بویە ئەمرو دەبینین پارتی هەموو توانای خوی خستوتە گەر بۆ درۆستكردنی كۆدەنگی یەكرێزیێكی كونكریتی بۆ گەلی كورد،پارتی یەك رێزیو كۆدەنگی خستوتە پێش هەموو شتێكی ترەوە ،پارتی هەمیشە لە پێناو یەك رێزی یەك دەنگی و نێومالی كوردی قوربانی گەورەی داوەپارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەی سەلماندووە كە ئامادەی قوربانیدانو سازشكردن بووە لەسەر بەرژەوەندیە حزبیەكانی،بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا دەسكەوتی نەتەوەیی زیاتر بەدەستبهێنرێن و ناوماڵی كورد لە پەرتەوازەیی و تێكچون بپارێزرێ،سیاسەتی پارتی بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكانو بەرگریكردن لە بەها پیرۆزیەكانی نیشتمانو،دژایەتیكردنی ئەو لایەنە عێراقی و ئقلیمیانەی كە كوردیان بە هاووڵاتی ژمارە دوو پێناسە كردوە بە جۆرێك لە بەرامبەریان توندبووە كە زۆرجار پارتیان بە حزبێكی ناسیۆنالیزمی كوردی وەسفكردووە، ئەگەر بە بەووردی سەیری فەلسەفەو سیاسەتی پارتی و سەرۆك بارزانی بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە ڕابردوو ئێستادا جیاوازی لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی ویستویەتی ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی بەوپەڕی ئازادی لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی سیاسـی تێڕوانینو فكرەی جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی كە نەیتوانی ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی مێژوو بریتیە لە نیشاندانی ڕویی ڕاستەقینەی كۆیی ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی جوانو پڕاو پڕ لەسەروەری بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی دەست لەناو دەست وەك یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و سیاسی و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی و ماندوبونی برا پێشمەرگەكان و ڕوحی گەشی شەهیدە نەمرەكان،ببەخشێ..