لە پەراوێزی کوڕبەندی ئابوری جیهانی داڤوس دا
January 23, 2020
وتار و بیروڕا
بانگهێشت کردنی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ودیداری بەڕێزیان لە گەڵ سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهان دوناڵت ترەمپ
و هەروەها دیداری بەڕێزیان لە گەڵ چەندین سەرۆکی وڵاتان و وەزیرەکانی دەرەوە
ئاماژەیە بو گرنگی پێگە و سەنگی هەرێمی کوردستان لە ڕوی ئێکونومی سیاسی،ئەمنی،دیبلوماسی، کولتوری هتد
هەروەها دەرخەری ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بە هوی ئەو سیاسەت و دیبلوماسیەتە بە هێزەی کە دەیان ساڵە پەیڕەو دەکات لە گەڵ عیڕاق و دەوروبەر دا
بوەتەهوی ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان هەرێم و هەمو ئەو دەوڵەتانە
و هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی تیروریزمی نێودەوڵەتی
و کرانەوەی لە ڕادەبەدەری هەرێمی کوردستان بە ڕوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینە جیاوازەکان
کە هەڕەشەی تیروریان لە سەر بووە گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و جیهانی کە وەک تاکە هەرێم بەفەرمی داوەت کراوە دەردەکەوێت
سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە ئاکامی سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی
لە نێو چەقی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە قەیران و ناجێگیری سیاسی و ئەمنی دا
ئەمەش سیمایێکی جوان و شارستانی پیشانی ناوچەکە و جیهان داوە ئەمەو زور هوکاری تر کە بونەتە هوی ڕاکێشانی سرنجی کومەڵگای نێودەوڵەتی
کارەکتەرە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان وەک هێژایان نێچیرڤان بارزانی و مەسڕور بارزانی بە ڕێنوێنی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی ڕولێکی زور بە هێز و کاریگەریان بینیوەو دەبینن
و ئەدای سیاسی و دیبلوماسیان لە سەر ئاستی کوردستان و عیڕاق و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ڕەنگی داوەتەوە
بویە دەرفەتێکی باشە بو کورد کە ئەمڕو ئەو پەڕی سود وەربگرێت لەم دەرفەتە زێڕینەی هاتوتە پێشەوە
لە پێناو پێشکەوتن و گەشە سەندنی وڵات لە ڕوی ئابوری و سیاسی و ئەمنی وتاد..
و پێگەی بە هێزی هەرێمەکەمان هەرچەند بە هێزە بەرەو بە هێزتر بون هەنگاو بنێت
لە کوتایی دا بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز یەکسانە بە پەیڕەو کردنی سیاسەتێکی لوژیکی و ئەقڵانی و حەکیمانە لە سەر ئاستی نێوخو ودەرەوە دا
ئەمەش ڕێک ستڕاتیژیەتی بارزانی بووە و ستڕاتیژی بارزانیە بو پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی
و دور خسنەوەی هەرێم لە هەڕەشە و مەترسیەکانی ناوچەکە بە گشتی.
شایانی باسە