هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەش ..

هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەش ..
لەماوەی‮ ‬100رۆژی‮ ‬كاركردنیدا كابینەی‮ ‬نۆیەم‮ ‬چەندین پرۆژەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و بڕیاری‮ ‬گرنگ و پربایەخی‮ ‬ئەنجام داوە لە بەرژەوەندیی‮ ‬هاووڵاتیان،‮ ‬ئەمەش ئاماژەیەكی‮ ‬ڕوونە لەسەر كارە خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬حكوومەت كەوای‮ ‬كردووە تەواوی‮ ‬كوردستانیان كارو چالاكییەكانی‮ ‬حكوومەت‮ ‬بەرز بنرخێنن،‮ ‬بەڵام دەبێ ئەوەشمان لەیادبێت كە ئەم كابینەیە تەواوكەری‮ ‬كارەكانی‮ ‬كابینەكانی‮ ‬پێشوترە،‮ ‬بەڵام جیاوازتر لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیستەمی‮ ‬بەرێوەبردن كاردەكات‮.دوای چەندین رۆژ لە دوا كەوتنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم ، لە كۆتاییدا پێكهێنانی حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی كوردستانی لە بێ‌ حكومەتی رزگار كرد ئەویش بە هەوڵ و تێكۆشانی بەردەوامی بەرێز مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان بوو.سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2019 چه‌ندان ڕووداوی‌ سیاسیی گرنگ له‌ كوردستان ڕووی‌ دا، به‌ڵام یه‌كێك له‌ ڕووداوه‌ گه‌وره‌كان پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ چاكسازی‌ و خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتییان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ مه‌سروور بارزانی‌ پێكهات.یەكێك لەو چاڵاكییی و رووداوە گرنگانەی كە سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە ساڵی 2019 بەشداربوون ، ئەوە بوو كە رۆژی 15ی شوباتی‌ ئه‌مساڵ لووتكه‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداریی چه‌ندان سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دنیا به‌ڕێوه‌ چوو و تیایدا مه‌سروور بارزانی به‌شداریی كرد و هه‌ر ئه‌وكاته‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندان سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دنیا كۆ بووه‌وه‌.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
هەروەها سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ گوتاری‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ رایگه‌یاند، خواستی‌ یه‌كه‌می‌ من به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و ئه‌نجامدانی‌ چاكسازییه‌ له‌ كوردستان. له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردوویش ئه‌وه‌ی‌ به‌ ته‌واوی‌ ده‌ست پێ كرد و قسه‌ی‌ كرد به‌ كردار.لەلایەكی ترەوە سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە كارە جموجۆلە سیاسیەكانی و چارسەركردنی كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا رێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاری سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆ بووه‌وه‌، مه‌سروور بارزانی له‌به‌غدا خواستی‌ خۆی‌ بۆ ڕێككه‌وتن خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماف و شایسته‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند گشتی دیپلۆماسی بو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدا كه‌ یه‌كێك له‌و گه‌شتانه‌ لدوای بانگێشتكردنی‌ یه‌كه‌مین گه‌شتی‌ فه‌رمی‌ بۆ توركیا ئه‌نجام دا
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌وساڵه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر و چه‌ندان جار بانگێشتكردنی‌ یه‌كه‌مین گه‌شتی‌ فه‌رمی‌ بۆ توركیا ئه‌نجام دا، رۆژی 28ی تشرینی دووه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ تاوتوێی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانیان كرد. چاوەروان دەكرێت ، ستراتیژی و بەرنامەكانی حكومەتی كوردستان لە ساڵی نوێ‌ بچنە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەوەش وایكردووە كە هیوا و ئومێدێكی زۆر بە ئایندە دروست ببێ‌ بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر ..ئەوەی جێگەی ئومێدی گشت هاوڵاتیانی كوردستانە ئەوەیەكە كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بەبێ جیاوازی‮ ‬ئایین و نەتەوە،‮ ‬بۆیەش گرنگە هەموو لایەك هاوكار و پشتیوانی‮ ‬بن بۆسەرخستنی‮ ‬كارەكانی‮ ‬لە پێناو‮ ‬باشتر كردنی‮ ‬ژیان و گوزەرانی‮ ‬هاونیشتمانیان و‮ ‬بەرەوپێشبردن و پاراستنی‮ ‬كوردستان‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top