سێ پێشنیار بۆ سەرۆک بارزانی

سێ پێشنیار بۆ سەرۆک بارزانی
بەڕێز جەنابی سەرۆک.. سێ پێشنیار دەخەمە پێش چاوی بەڕێزتان کە هەڵگری سێ خۆزگەی منن و هیوادارم یەکێک لەو خۆزگانەم بێنیەدی.
پێشنیار و خۆزگەی یەکەم:ــ ئەگەر ئامادەکاریەکانی کۆنگرە تەواو ببن، پێشنیار دەکەم کۆنگرەی ١٤ی پارتی وەک رێزگرتنێک لە رۆژی لە دایک بوونی پیشەوا و رایەری کوردایەتی بارزانی نەمر لە ١٤ی ئازار کۆنگرە ببەسترێ.
پێشنیار و خۆزگوی دووەم:ــ خۆ ئەگەر بە هۆی ئامادەکاریەکان کۆنگرە دوا بکەوێ، پێشنیار دەکەم لە ١٦ی ئاب کە دەکاتە ساڵڕۆژی لە دایک بوونی بەڕێزتان و دامەزراندنی پارتی کۆنگرە ببەسترێ.
پێشنیار و خۆزگەی سێیەم:ــ ئەگەر ئەوەش نەکرا دوا دوا پێشنیار و دوا خۆزگەم ئەوەیە لە رۆژی ٢٥ی ئەیلول کۆنگرە ببەسترێ کە دەکاتە یادی ریفراندۆم و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
Top