سەرۆكی هەرێم و ستراتیژی یەگووتاری گەلی كورد ..

سەرۆكی هەرێم و ستراتیژی یەگووتاری گەلی كورد ..

ئێستا كە پرسی یەكوتاری و یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم دیسانەوە هاتۆتە پێشەوە، چۆن دەكرێت لەوەدا رۆڵی لایەنە سیاسییەكان لە رێكەوتنی هەرێم و بەغدا بەو كۆدەنگییەی كە كاری بۆ دەكرێت، بەرەوپێشببرێت و دەوڵەمەند بكرێت، گەلی كورد لە قۆناخێكی زۆر هەستیاردایە، لە ناوچەكەدا كورد پێویستی بە یەكخستنی ناوماڵی خۆی هەیە، دەسەڵاتی سەرۆكایەتیی هەرێم دەسەڵاتێكە بۆ پاراستنی شكۆی هەرێمی كوردستان، پێویستە كۆبوونەوە و هەنگاوی لێكنزیكبوونەوەی حزبەكان لەژێر چەتری سەرۆكایەتیی هەرێم تا ئاستی نووسینی بەڵێننامەیەك لە نێوان لایەنەكاندا بێتە كایەوە، هەمووان یەكگوتار بن و ئاسایشی نەتەوەییمان بپارێزینهەر لە سەڕەتایی دەستبەكاربوون وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، بە ستراتیژی یەكریزی و یەكهەڵوێستی نێو ماڵی كورد و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان هاتنە گۆڕەپانی خەبات .
لەلایەكی ترەوە لە ماوەی رابردوو سەردانی بەرێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان بەشێکە لەو هەوڵانەی کە پێشتر بۆ یەکڕیزی و تەباییی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان داویه‌تی و تەواوکەری کۆبوونەوەکانی پێشترە، کە هەر خۆی دەسپێشخەر بوو بۆ کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر میزی گفتوگۆ.كۆكردنەوەی گشت هێزولایەنە كوردستانییەكان لە بارودۆخێكی وەها هەستیار كە لە سەرهەڵدان دایە، هەستی كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری ، ئەو قوتابخانەیە، كە بارزانی نەمر بونیاتنەری بووە و پشت بە پشت تا ئێستا بەردەوامی هەبووە و دەبێ‌ هونەری سیاسی و دیپلۆماسیـەت و خاكـیبـوون نیشانەو لێهاتووی هەر سەركردەیەكە، یاخوود ئەمە بنـەما سەرەكییـە وەك ئەوە وایـە بـۆ هەڵـسانـە سـەرپـێ و دەركەوتـن و سـەركەوتـنی كـەسایەتـی سـەركـردە كـە بێگـومان ئەمـەش دەگەرێتەوە بۆ لێهاتـووی و زیـرەكـی سـەركردە كە بتـوانـێ وا بكات ئەم سێ خەسلەتە لە كاری سیاسیانەی خۆیدا كۆبكاتەوە بـۆ ئـەوەی بتـوانـێ كەسایەتیەكـی سیاسـی سـەركردەیەكـی بوێـر لێهاتوو و بەهێـز لە خـویدا دروسـت بكات بـۆ خـزمەت كردنـی وڵاتەكـەی لـە ڕووی ئابـووری و سـیاسی و رۆشنبیـری و كـۆمەلایەتـی پەروەردەیـی. بێگـومان هەموومان دەبێـت ئـەوە بزانیـن كـۆمەلگایەكـی پێشكــەوتوو رۆشنبیـر بـەرهەمــی سـەركردەیەكـی رۆشنبیـر و لێهاتـوو بـە ئـەزموونـە.سـەركردە وەك باوكێـك وایـە بۆ كۆمەڵگاكەی بە جۆرێك ئەگەر هاتوو باوكێك لە سەرئاستی سەركردایەتی كردنی خێزان كەسایەتیەكی رۆشنبیر و زیرەك لێهاتوو بوو بێگومان خێزانێكی رۆشنبیر و لێهاتووی لێـوە بـەرهەم دێـت. كەواتە ئەگەر بێت و ئەم وێنەیە گەورە بكەین بیخـەینە سەر ئاستی كۆمەڵـگا دەبینیـن كۆمەلگایەكـی پـەروردە پێشكـەوتـوو تەندروسـت بەرهەمـی سەركردەیەكـی بە ئەزموون رۆشنبیرو لێهاتووە. بەداخەوە كە ئێمە سەركردەی وامان كەمە لەسەر ئاستی عێراق بە هەرێمی كوردستانـیشەوە دەتوانم بلێم یەك سەركردەمان هەیە كە توانیبێتـی ئەو خەسلەتانە لە خۆیدا كۆ بكاتەوە ئەویش بەڕێز سەرۆكی هەرێمـی كـوردستان نێچیـرڤان بارزانـیە ئـەو خـاوەن كـەسایەتیەكـی بـەهێـزی دیپلـۆماسیـە. سەركردەكانی تریـش كەسایەتی بەهێز و لێهاتوون و خاوەن خەباتی زۆرن بەڵام هەمیشـە باشتـرینیش هەیـە، ئەوەی دەبینین.هەوڵ و كۆششەكانی لە رابردوو و لە ئیستادا گەواهیدەری دڵسۆزی و خەمخۆری كەسایەتـی ئەون بە جۆرێـك ئـەو بۆتـە كارێزمایەكـی سـیاسـی لە رۆژهەڵاتــی ناوەراسـت و عێـراق و ناوچكە بەتایبەت هەرێمی كوردستان.ئەوەی روون و ئاشكرایە ، چ لە سەر ئاستی كوردستان ، عێراق و چ لە سەر ئاستی ناوچەكە رۆژانە دەبینین لە سەر ئاستی باڵای وولاتانـی زلهێـزی جیهان راستەوخۆ پەیوەندییەكانیان لە گەڵ ئەودا بەستووە گوێ لە بەرێزیان رادەگـرن و گفتوگـۆی سیاسیانە و مامەڵەی ئابوری و بازرگانی لەگەل ئەدا دەكەن بە جۆرێك تا رادەیەكی زۆر و بەرچاو توانیوەیەتی هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە كەنارەكانی دڵنییایی و متمانە لەپێناو بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان . بێگومان ئەمانە هەمووی بۆ لێهاتـووی هـونەری سیاسەت و دیپلـۆماسـیانەی بەهێـزی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێـز نێچیــرڤان بـارزانــی دەگـەرێتـەوە.
هەنگاوەكانی سەرۆكی هەرێم، هەنگاوی گرنگن ‌لەم كات و ساتانەدا‌ ناوچەكە و كوردستان لە هاوكێشەیەكی نێودەوڵەتیی ناوخۆییی گەرمدایە، كاتێك سەرۆكی هەرێم لە سلێمانی و هەولێر لەگەڵ هێزولایەنەكان بە ئایدیۆلۆژیا جیاوازەكان لەسەر یەك مێز كۆ دەكاتەوه بۆ ئەوەی كورد یەكدەنگ بێت، بۆ هەرێمەكەمان سوودبەخشە، ئەگەر ئێمە چاو لە مێژووی كورد بكەین، هەركات یەك نەبووبین، دەستكەوتمان لەدەست داوە، دیارە تەجروبەكانی مێژوو لە سیاسەتی كوردیدا جێی بووەتەوه و‌ دەبێ دەرفەت نەڕەخسێنین بۆ ‌پەرتبوونمان، كە نەیارانمان سوودی‌ لێ ببینن. عێراق وەك ساڵی 2005 وایه،‌ كاتێك دەستوور دەنووسرایەوە، بۆیە پێویستمان بەوە هەیە لەسەر ئاستی بەغدا یەكگوتاریی كوردی هەبێت، له ‌ناوخۆ یەكگرتوو بین سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی كوردستان، هەنگاوەكانی بەرەو یەكڕیزیی ناوخۆیی و دروستكردنی یەكگوتاری دەست پێ كردووه. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كە موڵكی هەموو تاكێكی كوردستانه،‌ پێویستە لەسەر حزبەكان بەدەمەوەچوونی جددییان هەبێت بۆ هەنگاوەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم بۆ یەكگوتاری و، ئەركی ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندنكارانە كەشێكی ئەرێنی بۆ قۆناخەكە بهێننە ئاراوە. بەدڵنییاییەوە هەمیشە نزیكی و كۆبوونەوە و تەباییی نێوان ‌هێزەكان و دەسەڵاتە باڵاكانی هەرێم گرنگی و قورساییی خۆی هەیە، چونكە هەموو كات كەمكردنەوەی سپەیس و دوورییەكان دەبێتە خاڵیكی زۆر باش بۆ كاری پێكەوەیی، سەرۆكایەتیی هەرێم لە پەرلەمان متمانەی سەرجەم هێزەكانی وەرگرتووە و پێویستە هەموو لایەك وەك یەكێك لە دەسەڵاتە باڵاكانی هەرێم لە دەوری كۆ ببنەوە و بیكەنە خاڵی كۆبوونەوەیان لە دەوری پرۆژەیەكی نیشتمانیی گشتگیر و سەرۆكایەتیی هەرێم بكەنە خاڵی كۆتاییهێنان بە ململانێ حزبییەكان و دروستكردنی هاوپەیمانییەك بۆ كاركردن، وەك یەك تیم و یەك هاوپەیمانی لە عێراق، هێندە قورسایی دەداتە كورد، كە بتوانێت بە دەنگێكی دلێر داوای مافە ڕەواكانی خۆی بكات لە چوارچیوەی دەستووردا .ئێمەی كوردستانیان بە هەموو هێزولایەنەكانەوە پێویستمان بەوە هەیە لەسەر ئاستی بەغدا یەكگوتاریی كوردی هەبێت، له ‌ناوخۆ یەكگرتوو بین .دەبێت گوتارێكی هاوبەشی هەرێمی كوردستان هەبێت بۆ پارچەكانی تری كوردستان، ئەوەش پێویستی بە چەترێك هەیە بۆ كۆكردنەوەیان، ئێستاش رێزدار نێچیرڤان بارزانی ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت، چاوەڕێی ئەوەش دەكەین، بەپێی ڕۆڵی گەورەی دیپلۆماسیی خۆی، ئەو ڕۆڵە بگێڕێت.هەنگاوی یەكڕیزیی سەرۆكی هەرێم زۆر گرنگ بوو، چۆن هەنگاوەكانی لە ڕووی دیپلۆماسییەوە گرنگن، ئێستاش هەنگاوەكانی بۆ یەكڕیزیی ناوخۆیی گرنگن‌، ئەو گۆڕانكارییانەی لە بەغدا بەڕێوەن، بەتایبەت لە هەمواركردنەوەی ماددەكانی دەستوور، ئەگەر كورد یەكگوتار و یەكگرتوو نەبێت، ئەوه ئەو دەستكەوتانەی بە خوێنی شەهیدان بەدەست هاتوون، لە دەستیان دەدەین.
Top