ئازاكان به‌ئازایه‌تی ده‌مێننه‌وه و ترسنۆكه‌كانیش به ترسنۆكی
January 16, 2020
وتار و بیروڕا
ئازاكان به‌ته‌نها ده‌توانن قسه له‌سه‌ر ئازایه‌تی بكه‌ن و هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه وه‌سفی ئازاكان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر گله‌یشیان هه‌بێت هه‌ر ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌زمانی گوڵ گله‌یه‌كانیان ئاراسته‌ی ئه‌وانی تر بكه‌ن، چونكه ئه‌وان هاوشانی یه‌كترن و شایه‌نی ئه‌وه‌ن ئاڵوگۆری هزره‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ترسنۆكه‌كان ناتوانن قسه له‌سه‌ر ئازاكان بكه‌ن، چونكه هێشتا له‌و ئاسته‌دا نین بتوانن به‌هۆی پێگه‌ی ئازاكانه‌وه خۆیان نمایه‌شی خه‌ڵك بكه‌ن، ئازاكان هاوتای ئازاكانن و ترسنۆكه‌كانیش هاوڕێ و هاوئاوازی یه‌كترن ئه‌مه قسه‌یه‌كی لۆژیكی یه و شیاوی جه‌دل و شیكاری تر نیه.
هه‌مووان ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانن كه (هێژا سه‌رۆك بارزانی) كێیه و له‌كوێ گه‌وره بووه و ئامانجی دۆزكه‌ی چیه؟؟ هه‌ر ئه‌وه‌یه وای كردووه هه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی، هه‌م بۆ جیهان مایه‌ی شانازی بێت، له‌هه‌مان كاتدا هه‌مووان ئه‌وه ئه‌زانن حه‌سه‌ن نه‌سرولله ی تیرۆرست نه ئامانجه‌كه‌ی درووسته و نه مایه‌ی خێره بۆ وڵاته‌كه‌ی، هه‌رچی هێژا سه‌رۆك بارزانی یه خۆی پاسه‌وانی دۆزی ڕه‌وای خۆیه‌تی و به‌خوێن و به‌گیان به‌رگری لێكردووه، ئه‌مما حه‌سه‌ن نه‌سروالله‌ی ناپاك هه‌م خاكی لوبنان و هه‌م دوارۆژی لوبنانیه‌كانی كردۆته قوربانی قۆچی ئه‌جندای تر.
له‌سایه‌ی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی بارزانی و پارته‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌یان گورگ و كه‌متیار له‌ناوچه‌كه و جیهان، كه‌چی كوردستان له‌هه‌موو ڕوێكه‌وه ئارامه و له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانی به‌هێزدایه به كوێرایی چاوی دوژمن و نه‌یاران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی ئه‌زانێت چۆن یاری به داشه‌كانی سیاسه‌ت بكات، له‌هه‌مانكاتدا گه‌له‌كه‌ی نه‌كاته قوربانی یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وه هه‌رگیز خوێنی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ی به هه‌در نادات و مساومه‌ش له‌سه‌ر قوربانی پێشمه‌رگه ناكات، بۆیه ئه‌مرۆی ده‌بینین كوردستان له‌چ ئاستێكی ئارام و خۆشگوزه‌ران دایه به‌پێچه‌وانه‌وه له سایه‌ی هه‌بوونی حسن و حزبه‌كه‌ی ده‌بینین كه چۆن لوبنان وێران و نائارامه و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی تێدا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا گه‌لی لوبنان ئۆقره‌یان لێبراوه و ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوونه تاوانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن و تاقمه‌كه‌یه‌تی.
لوبنان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته و كوردستان هه‌رێمێكه له‌ناو ووڵاتێكدا كه‌چی باروودۆخی له زۆر لاوه له لوبنان باشتره، ئائه‌مه‌یه كه حه‌سن كوردستان به هه‌رێمێكی شكست خواردوو ده‌زانێت.
ماوه‌ته‌وه بلێین ئازاكان به ئازایەتی ده‌مێنه‌وه نمونه‌ی هه‌ر باڵا له‌م سۆنگه‌یه‌وه(رێزدار سه‌رۆك بارزانی)یه، ترسنۆكه‌كانیش به‌ترسنۆكی ده‌مێنه‌وه وه‌ك حسن و هاوشێوه‌كانی.