پایتەختی کوردستان ، ناوەندێکی سیاسی ودیپلۆماسی متمانەپێکراو ..
January 14, 2020
وتار و بیروڕا
ئەوەی ئاماژەی پێدەدەین راستییەكی حاشا هەڵنەگرە بەوەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ، لە ماوەی ساڵی 2003 ی ئازادكردنی عێراق لە چەنگی رژێمی بەعس ، پێگەیەكی گرنگ و سەقامگیر بووە نەك تەنها بۆ پێكهاتەكانی نێوخۆیی بەڵكو بۆ هەموو سەربازانی ئەمەریكی و بیانی ..
لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا هەرێمی كوردستان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە كە وەك هەرێمێكی دیار لە هەبوونی دیموكراسی و پێكەوە ژیانی نەتەوە و ئاینەكان پەنجەی بۆ درێژ دەكرێ، هەروەها بۆتە پەناگەیەك بۆ هەموو ئەو پێكهاتانەی كە لە بەشەكانی دیكەی عێڕاق هەڕەشەی لە ناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەیان لێ دەكرێ وەك كرستیانەكان و مەندائییەكان.
هەروەها هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی گەشەسەندوو جێگای چاوی كۆمپانیا وەبەرهێنە جیهانییەكانە، سەڕەڕای ئەوانەش هەڵكەوتەی ذیۆپۆلۆتیكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگی زۆری هەیە بۆیە لەو ڕووەشەوە دەرفەتی بەرەو پێشەوەچوون و بزاڤی زیاتر لە بەردەم سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە، لە چەند مانگی داهاتووشدا ئەو لایەنە زیاتر وەدیار دەكەوێتەوە و هەولێر وەك پایتەختێكی گرنگی ناوچەكە دەبێتەوە بەشێك لە بزاڤی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
هەولێری پایتەختی كوردستان یا خود بڵێین هەموو هەرێمی كوردستان ، شوێنكی متمانەپێكراوە بووە لە سەر ئاستی عێراق و زۆربەی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت " سوریا، عێراق ، لوبنان و ئێران"، ئەوەش وایكردووە ، كە دەیان كۆنسۆلخانە و كۆمپانیایی گەورەی بازرگانی وڵاتانی زڵهێز و ناوچە ، تێیدا سەرمایەگوزاری بكەن .
لە ماوەی جەنگی جیهانی تیرۆر ، هەولێری پایتەخت جگە لەوەی پێگەیەكی ستراتیژی سەربازی بوو بۆ هاوپەیمانان بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر ، لە هەمانكاتیشدا ، لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە ، شوێنكی راوێژكاری گرنگ بووە تا بە ئەمرٍۆ ..
هەروەها ، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی ، جگە لەوەی هەرٍەشە و مەترسییەكانی رێكخراویی تیرۆریستی داعشیان تێكشكاند لە هەمانكاتیشدا و هەرەشە ومەترسییەكانی سەر بەغدای پایتەخت یان پووچەڵكردووە و لە هەمان كاتیشدا ، هەر سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كوردستان بوون كە توانیی سەدی بەردەم تیرۆریستان بۆ ئازادكردنی پارێزگاری موسڵ تێكبشكێنێت و شارە ستراتیژییە رزگار بكرێت ..
هەولێری پایتەختی كوردستان و سەركردایەتییەكەی هاوپەیمانێكی سەرٍەكی هێزەكانی هاوپەیمانن تا بە ئەمرٍۆ ، بەو مانایەی تەنها هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی راستەقینە داوای مانەوە و بوونی ئەمەریكا و هاوپەیمان دەكەن بۆ پاراستنی ناوچەكە لە هەرٍەشە و مەترسییەكان ..
هەولێری پایتەختی كوردستانە ،كە بە كردەوە سەڵماندوێتی كە رێگە بە دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و سەپاندنی هەژموونیان نادات و هەر ئەو ستراتیژییە وایكردووە كە چەندین جار رووبەرووی كێشە و هەرٍەشەی گەورەی وڵاتانی ئیقلیمی و دراوسێیەكانی ببێتەوە ..
ئەوەی هەولێر و بەغدا لەیەكتر جیا دەكاتەوە ، نەبوونی مڵملانێی تائیفی و مەزهەبی و دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێی و هەروەها ئاسایش وئارامی و پێكەوە ژیان و دڵنییایی بە پێچەوانەی بەغدا كە لە گشت بوارەكاندا بە تایبەت خزمەتگوزاری و ئاسایش و ئارامی لە ریزبەندی هەر خوارەوە وڵاتانی جیهانە ..
روون و ئاشكرایە، بە هۆی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە ،پەیوەندی و هاوپەیمانی گەلی كورد و ئەمەریكا تووشی ساردی و بێ متمانەیەكی زۆر بۆوە و هەروەها رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستانیش بە هەمان شێوە كاریگەری و بێ باوەرییەكی زۆری لە نێوان كورد بە گشتی و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دروستكرد ..
بەڵام ئەگەر بیرتان مابێ هەر لە سەرەتایی ساڵەوە ، دوای سەردانی وەزیرانی دەرەوە و وزەی ئەمەریكا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی كورد لە هەرێمی كوردستان و ئینجا لە ئێستاشدا كە جێگری سەرۆكی ئمەریكا ، هەولێر و گەلی كوردی هەڵبژارد ، گەرٍاندنەوەی ئەو متمانە و پەیوەندییانە كە دروست ببوون و لە هەمان كاتیشدا ، ئەو سیاسەتە جەكیمانە و ژیرانەیە كە سەرۆك بارزانی بە هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە بارودۆخی ناوچەكە و گۆرانكارییە و پێشهاتەكان گرتوویانەتەبەر..
هەموو ئەمانە وایانكردووە، كە ئەمرٍۆ ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەكە بە چاوێكی پر بایەخەوە بروانە هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ و جیای بكەنەوە لەوەی كە 16 ساڵەی بەغدا نەیتوانیووە سیمایەكی جوانی پێكەوە ژیان و بە شێوەی پایتەختی وڵاتێك خۆی پیشانی عێراقییەكان و ناوچەكە وجیهان بدات ..