لە ئێستادا هەرێمی كوردستان لەلایەن رێزدار نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی بەرەو قۆناغێكی تر دەوڵەتداری هەنگاو دەنێ و هەموو چاوەروانییەكان بەو ئاراستەیە دەروات كە حكومەت و كوردستانێكی بەهێز لە گشت بوارەكاندا بونیات بنرێت .پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی پێشمەرگە، هێژا سەرۆك مسعود بارزانیی ، رووبەرووی چەندین پیلانگێری گەورە و قرژێر بۆوە كە ئەگەر بە حیكمەت و كارێزمایی بەرێزیان نەبوایە ، دەربازبوون و پوچەڵكردنەوەی لوغم و پیلانگێرییەكان مەحاڵ بوو، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، كە سەرەڕای هەموو ئەو نەهامەتی و كێشە سیاسی و سەربازی و ئابووریەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێچەوانەی حزبەكانی تر، كەوتە ژێر بەرپرسیاریەتێكی یەكجار گەورە، چونكە زۆربەی حزبەكان كە بەشدار بوون لە پێكهێنانی حكوومەتی بنكەفراوانی پێشوو، پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومەتیان لە نیوە ڕێگای تونێلێكی تاریك و سەختدا بەجێهێشت و ڕوویان لە گەلی كورد وەرگێڕا، كە گەیشتن بە ڕووناكی و سەركەوتن بەسەر دۆخەكەدا تا ڕادەیەكی زۆر ئەستەم بوو، هەر بۆیەش گەلی كورد لەم ساتەدا تاكە ئومێدیان بۆ دەربازبوون لەو هەموو كێشە ئاڵۆزانە دا پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كە دواتر پارتی توانی بەهەوڵی گەلی كورد و جەنابی سەرۆك و هەروەها رێزدار نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی ، ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن و دیسانەوە ببنە جێگای متمانەی گەلی كورد، بۆیە لە ئێستادا سەرۆكی هەرێم و حكومەتی كوردستان بە سیاسەتێكی حەكیمانەوە كار بۆ ئایندە و كوردستانێكی بەهێزتر دەكەن ، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت چوارساڵی داهاتوو قۆناغێكی ئارام و خۆشگوزەران بێت و، هەروەها كوردستانێكی بەهێزلە هەموو سێكتەرەكان بوونیات بنرێت، بەهەموو لایەك خزمەتی خەڵی كوردستان بكەن، چونكە خەڵكی كوردستان لە چوار ساڵی ڕابردوو نەهامەتی و ماندووبوونی زۆری چەشت و زۆر خۆڕاگر و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا كرد، بۆیە پێویستە چوار ساڵی داهاتوو قۆناغێكی جیاواز بێت و گەلی كورد بگاتە كەنارێكی ئارام و لەنگەر بگرێت، كە ئەمەش بە هەوڵی كوردستان و حكوومەتێكی بەهێز و بەرپرسیار دێتەدی.لە ماوەی چوار مانگی رابردوو، گشت هەنگاوەكان لە رووی سیاسی،دیپلۆماسی و ئابوورییەوە چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و چاوەران دەكرێت و ئێستا وڵاتانی ناوچەكە و دونیا بە بایەخەوە دەرووانە حیكمەتی و سیاسەتی ژیرانەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی متمانە پێكراو..
هەر لە دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان هەنگاوە یەك لە دوای یەكەكان بۆ كوردستانێكی بەهێزتر بە تایبەت لە بواری چاكسازی و رێگریكردن لەو نەخۆشییە كوشندەیە چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە .دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان،بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان كرا، كە بەشێكە لە بەرنامەی گشتگیریی چاكسازیی لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. هەروەها سەرۆكی حكومەتی كوردستان جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە پرۆسەی چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و لە هەنگاوەكانی داهاتوودا گشت كەرتەكان دەگرێتەوەو لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم، بەڵێنمان دابوو ئەم پڕۆژە یاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان. ئەمەش پڕۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەكانی حكوومەتە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دادپەرەوەرییە و بە دڵنیاییشەوە خەڵكی شایستە، مافەكانیان پارێزراو دەبێت.هەموو تاكێكی ئەم كوردستانە ئارەزووی ئەوە دەكات كە بڕیارێك دەربكرێت، كە لە بەرژەوەندی چینی هەژار و كەمدەرامەتبێ، بێگومان بڕینی مووچەو دەرماڵەی ئەو كەسانەش كە بە شێوەی نایاسایی تائێستا بوونەتە بار بەسەر حكوومەت و هاووڵاتیان پێویستییەكی هەرە گرینگ و جێگەی دەستخۆشی كردنە، لەگەڵ ئەوەشدا بە كەمكردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران و پلە باڵاكان داهاتێكی زۆر بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، بە تایبەتیش لەم بارۆودۆخەی ئێستادا".جێی ئاماژەیە، كە پرۆژە یاسای چاكسازی لەسەر بنەمای پرۆژەی 2017 و 2018ی خولی پێشووە، زیاتر لەسەر ئەو بنەمایە لە ئەنجوومەنی وەزیران خوێندنەوەی بۆ كراوە، ئەو پرۆژەیە گرنگیەكی زۆری هەیە هەم لەرووی ئابوورییەوە، هەم لە بابەتی دادپەروەری كۆمەڵایەتی، هەم لە رووی ئیستقراری سیاسییەوە، ئەگەر بێت و پرۆژەكە پەسەند بكرێت و خاڵەكانی ناو پرۆژەكە جێبەجێ بكرێن، حكوومەت و پەرلەمان متمانەی خەڵك بەدەست دەهێنن.ئەم هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییە، هەنگاوەكان حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر خێراتر دەكات بەرەو پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتر لە گشت سكێتەرەكاندا.