چاکسازی یەکێکە لەکۆلەکەکانی حکومەتی بەهێز

چاکسازی یەکێکە لەکۆلەکەکانی حکومەتی بەهێز

هەرێمی کوردسان ، بەپێی ئەودەسلاتە فیدرال یەی هەیەتی ،لەچوارچێوەی عیراقدا ، لەوچەند سالەی حکومرانی خۆیدا ، بەکۆملێک هەروازو نشێو گوزەری کردوە ، لەپێناو پێشخستنی کوردستان ، لەهەمو جومگەو سێکتەرو کەرتەکاندا ، باش و باشترکردن ، هۆکارەکان ، رێژەین ، کەواتە باش ئەوە یە کەتاکو ئێستا کۆمەلێک دەست کەوت هاتونەدی کەتوانین باشتریش بکەین ، کەبەخوێنی هەزران قارەمان هاتونەدی و پاراستنیان لەئەرکە لەپێشینەکانە ، لەم کۆلەگە گرنگانەی حکومەتی بەهێز ، بەتایبەت لەم هەلومەرجە ناهەمورەی ناوچەکە بەگشتی تیا ئەپەرێت و عیراق بەتایبەتر ، کە لەدۆخێکی ناجێگری استقراری وسەروەری دایە ، کوردستان کەبەشێکە لەم عێراقە ، دەتوانین ، بلێین لەزۆر ئاست لەپێشترە ، هەرچەرندە داخوازی ئومێداریەکان ، وادەبینن ، خۆمان بەراوردنەکەین ، بەعیراقێکی شکست خواردو ، لێ کۆمەلێک هۆکار هەن پەیوەستن بەیەکەوە ، ئەوانیش رونن ، کوردستان گوتمان کەبەشێکە لەم عیراقە ، کەواتە چ جۆرێکی حکومران بێت ، ئیتر کوردستان لەناچاریدا ، ئەوان دەولەتن ، بریارە رەسمیەکان دەبێ لەچوارچێوەیەوە بن ، بۆکوردستانیش ، چ لەدەستور ، چ حکومەکانی ، ئیدارەدان و تاکو پشکەکانی ئابوری و سامانەکان و عقوداتەکان ،
ـــ بۆیە هەرناهەمواریەک لەعیراق روبدات ، راستەوخۆکاریگەری ئەکاتە سەرکوردستان ، ئەمە راستیەکی رونە لای هەموان ، ئەم رودوانەی پێش ئێستاو هەنوکەیش تاکو ئێستا خالی ، زەمان نیە بۆعیراق ، کوردستانیش بەدەرنابیت ، تا ئاستێک ،
ـــ لەم ئان و ساتەی کوردستان ، دەیەوێت ببێتە باشترین لەسەر پێگەی خۆی بۆ بونیاد نانی کوردستانی بەهێز ، ئەویش ریفۆر م و چاکسازی کردنە ، دیدمان وایە کۆلەگەکانی هەرحکومەتێکی بەهێز دەبێ ، سێ بنەما ، سێ کۆلەگەی کاری گەر ئەکتڤ و پەریان پێ بدات و وەلە کاری پێشینەیان بێت ، ئەوانیش ، ژیان و بژێوی هاولاتی ، ئەمان ، ئازادی ، ئەمانە کاری سەرەکی بن بۆ استقرایەتی هاولاتی ، جا بەچ رێگەیەک و ئالیەتێک ، بێت دەبێ کار لەسەرئەمانە بکات ، بەبێ ئەم ستونانە ، حکومەتی بەهێز ناهێتە دی ، هەرکات ئەمانە خرانە واری جێ بەجێکردن ،پێناسە بۆ بەهێزی ، ئینجا دەتوانین دەست ببەین بۆ تەواوی جومگەکانی تر بۆ هێنانەکارای ژیانێکی ئاسودەو شکۆمەندی ، ئەوەی لە کوردستان و ئەم کابینە بەدی ئەکرێت ، خوێندنەوەکان وادەردەخەن ، کە کارلەسەر ئەم ستونانەو زیاتریش ئەکرێت ، کەدەبنە جێگای رەزامەندی خەلک و شەقام ، بەتایبەتی ، ئەوەی ئێستا لە شێوەی پرۆژەیاسا لەپەرلەمان گفتگۆی لەسەردەکرێت ، لە یەکسانکردنی دەرمالەکان ، خانەنشین ، پلە باڵاکان ، ئاستەکانیتر ، ئومێدمان وایە ،گەل لێی سود مەندبیت ، کە دەچنە چوارچێوەی دابین کردنی مافە سەرەتایەکان ، مافی سەرتای شتێکی ئاساو یاسای هاولاتیە ، دەبێت بکرێن
ـــ دیدمان وایە لەم ئان وساتەی کوردستان و دەست بردن بۆمەلەفەکان ، باشترین کار ئەوە ،لەهەولدان دابین لەبەهێزکردنی پەیوەندی لەگەل حکومەتی عیراقی ، ئەویش پەنابردنە بەرێکارە ، اتفاقیەکان و ، دواتر رێکارە یاسایەکان ، کە دەبێ ئەولەویەتی حکومەتی بەهێزدابن ، چونکە خوێندنەوەکان رونن ، زۆربەی مافە دەستوری و یاسایەکان لەم رێگەیە چارەدەکرێن ، ئینجا دەتوانن ، دەست ببەین بۆ ملەفاتی جۆراو جۆر کە پێناسە بۆچاکسایەکی ریشەی ، دواجار هاولاتی ، هەست بە هاولاتی بونی خۆی بکات ، لەهەرێم دا ،
ـــ بۆیە دارشتنی پلان و ستراتیژ بۆباشترین ، دەکرێت ئەویش بەگرتنەبه ری کۆمەلێک شێوازو ئالیەت ، لە چاکردنی سستەمەکانی ئیداری ، وەکەرتەکان ، کەرتەخزمەت گوزاریەکان ، پاشان کەرتەکانی وەبەرهێنان و دەست هات ، ئەمانە دەتوانین بلێین بەئاسانتر دەچنە واری جێبەجێکردن وە ، لەچوارچێوە یاسای کردن دا ، بەبێ ناوهێنان هەموچین و توێژەکان حەقی باشترین گوزەریان هەیە ، جابەپێی پلەی وەزیفی و ناوە زەیفی ، بەلام یەکسانی و دادپەروەری تیادا خۆی لەخۆیدا یەکێکە لەسەرکەوتنەکانی چاسازی و حکومەتی بەهێز ، بۆیە ئەرکی حکومەتە بەهەررێگەو دەرچەیەک بێت لەدابین کردنی مافە ئاساکانی هاولاتی ئەمە دەچێتە خالی بەهێزی و چاکسازی و شەقامیش یارمەتی دەرئەبێت ،
ــ بە رێکاری یاسای لەنەهێشتنی تەبقی هاولاتی و ، قورغی بازراو داهات ، کەمکردنی باجەکان بەگشتی لەم ئان و ساتە ناهەموارادا ، رەنگدانەوەی اجابی دورست ئەکات لەسەر حکومەتی بەهێز ، پاشان دەست بردن بۆ پلانە ستراتیژیەکان ، من پێم وایە رەنگدنەوەی پۆزەتیڤ دەهێنە ئاراوە ، لە پێشخستنی کوردستان دا ، کەواتە چاکسازیەکی هۆشیارو زانیستی ، لێکەوت و دەرنجامەکان ، چەندو چۆنی ، گرنگ ، هاولاتی لێی هەست بەهاولاتی بون بکات ، سەرکەوتنە .
Top